Blogroll

منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، منداڵیك له‌ گه‌ده‌یدا بو

پزیشکەکانی وڵاتی پیرۆ توانیان منداڵێک لە گه‌ده‌ی‌ منداڵێکی تەمەن 3 ساڵەدا ده‌ربهێنن.

بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە، گەنجێک دایک و خوشکێکی کوشت

ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکرده‌وە، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ دوای ئەوەی دایک و خوشکیکی خۆی بەبیانوی زۆربونی دانیشتوانی زەوییه‌وه‌ کوشتوە

تا ساڵی 2030، شێرپەنجە بەرێژەی 45% رو لەزیادبون دەکات

ڕێژەی توشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوا لە حکومەتی وڵاتانی جیهان دەکات

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دوو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە.

Showing posts with label هه وال. Show all posts
Showing posts with label هه وال. Show all posts

19 Mar 2012

یه‌كێك له‌ دوایین نازیزمه‌كان مرد

جۆن دیمیانیوكی‌ ته‌مه‌ن "91 ساڵ‌" كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ دوایین نازیزمه‌كان له‌ جیهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یه‌كێك له‌ گرتوخانه‌كانی‌ نازی‌ بووه‌، له‌ خانه‌یه‌كی‌ به‌ساڵاچوان، دوای‌  كه‌متر له‌ ساڵێك به‌سه‌ر ده‌رچونی‌ سزای‌ پێنج ساڵ‌ زیندانی‌ له‌ دژی‌، كۆچی‌ دوایی كرد. 
پۆلیسی‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: "دیمیانیوك هه‌ڵگری‌ هیچ ره‌گه‌زنامه‌یه‌ك نییه‌ و به‌ كوشتنی‌ زیاتر له‌ 27 هه‌زار كه‌س، كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گرتوخانه‌ی‌ سوریبور بووه‌ له‌ ساڵی‌ 1943 له‌ پۆڵه‌ندا، تۆمه‌تبار كراوه‌ و به‌ر له‌وه‌ی‌ بمرێت، سزای‌ پێنج ساڵ‌ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌".   

19 Jan 2012

بەپەلە: "تاریق هاشمی دەستگیركرا"

لڤین پرێس

بەپێی هەواڵی سایتی نەخیل نیوز  تاریق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەڕێگەی هێزێكی تایبەتەوە دەسگیركراوە.

ئاژانسەكە كە ئاژانسێكی هەواڵی سەر بەشیعەكانی عێراقە ئاشكرایكردووە هێزێكی تایبەت تاریق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماریان دەستگیركردووەو بەرەو بەغدادیان بردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە كۆمەڵێك هامەری سەر بەهێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا (رد سریع)، هاتوونەتە ناو هەرێمی كوردستان‌و تاریق هاشمیان لەگەڵ خۆیان بەرەو بەغداد بردووە.

چەند سەرچاوەیەكیش بەنەخیل نیوزییان وتووە "دوای ئەوەی هاشمی نامەیەكی پڕ لەگلەیی‌و جنێوی بۆ نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردووه، جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق هەوڵەكانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاشمی راگرتووە".

4 Dec 2011

روونكردنەوەیەك لەكۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە، لەبارەی ئەو كەسانەی لەڕێگەی مۆبایلەوە پەیوەندییان پێوە دەكەن‌و داوای ناردنی كارتی باڵانسیان لێدەكەنروونكردنەوەیەك لەكۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە، لەبارەی ئەو كەسانەی لەڕێگەی مۆبایلەوە پەیوەندییان پێوە دەكەن‌و داوای ناردنی كارتی باڵانسیان لێدەكەن





مێژووی بڵاوكردنەوە: 04 / 12/ 2011
ڕوونكردنەوەیەك لە كۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە
كانونی یەكەم2011-  كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست و بەشداربووانی دەكاتەوە، كە ئەو كەسانەی لەڕێگەی مۆبایلەوە پەیوەندییان پێوە دەكەن و داوای ناردنی كارتی باڵانسیان لێدەكەن لەبەرامبەر دابینكردنی هێڵی تایبەتی مۆبایل، هیچ پەیوەندییەكیان بە كۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە نییەو بە قسەكانیان باوەڕمەكەن.
هەموو كارەكانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەڕێگەی شۆپە تایبەتەكانی كۆمپانیا و نوێنەرە رەسمییەكانییەوە دەبێت كە باجی فەرمی كۆمپانیایان پێیەو هیچ كاتێك داوا لە بەشداربووان ناكرێت كە ژمارەی كارتی باڵانس بنێرن لەڕێگەی مۆبایلەوە.
ئەو كەسانەی ئەو كارانە دەكەن ئامانجیان لەخشتە بردنی بەشداربوانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵە، بۆیە داوادەكەین كە باوەڕیان پێ نەكەن و وەڵامیان نەدەوە.

                                                   (كۆتایی)   
بەیاننامەی رۆژنامەوانی لە كۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە .بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێوە بكە:
 
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەكان – ئاسیاسێڵ
مۆبایل : 9647701195758+
ئیمەیل : abdulla.hassan@asiacell.com

3 Dec 2011

پارتی: تۆمەتباركردنمان لەلایەن یەكگرتووەوە بەسوتاندنی‌ بارەگاكانیان جێگەی قبوڵكردن نییە‌و دەبێت یەكگرتوو داوای‌ لێبوردنمان لێبكات


لڤین پرێس

مەكتەبی سیاسی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگەیاند تۆمەتباركردنیان لەلایەن یەكگرتووی‌ ئیسلامییەوە بەسوتاندنی‌ بارەگاكانیان جێگەی قبوڵكردن نییە‌و دەبێت یەكگرتوو داوای‌ لێبوردنیان لێ بكات.

مەكتەبی سیاسی پارتی‌ لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی‌ دەست سایتی‌ لڤین پرێس‌ كەوتووە رایگەیاندووە "ئێمە لەكاتێكدا شێوازی كاردانەوەی یەكگرتووی ئیسلامی رەتدەكەینەوەو تۆمەتباركردنی پارتیمان لەلایەن ئەوانەوە جێی قبووڵ نییەو بەدواداچوونی بۆ دەكەین‌و بەرپرسیارێتی ئەوەیان دەخەینە ئەستۆ كە داوای لێبووردن لەپارتیمان بكەن‌و ئەو ھەڵمەتەی لەدەزگاكانی راگەیاندنیان دژی پارتیمان بەرپایان كردووە ھەرچی زووە رایگرن".

دەقی‌ بەیاننامەكە:

جەماوەری خەڵكی كوردستان..

رۆژی ھەینی ٢ی ئەم مانگە لە شاری زاخۆ پاش فەتوای مەلایەك لە نوێژی ھەینیدا، كە ھێرشكردنە سەر سەنتەرەكانی ماساژ و ھۆتێل و جێگاكانی گەشتوگوزاریی بە جیھاد داناوە و ھانی خەڵكی داوە لە دژییان. ژمارەیەك یاساشكێن بوونەتە سەرقافڵەی ئاپۆڕای خەڵكانێك و بە شێوەیەكی تێكدەرانە پەلاماری ئەو شوێنانەیان داوە و سووتاندوویانن. دواتر ئەم ئاڵۆزییە زوو بە زوو بەھەمان شێوە و رەفتار تەشەنەی كرد بۆ سێمێڵ و ھەندێ شوێنی تری ئەم دەڤەرە، ئیتر دەركەوت ئەم كارە تێكدەرانە كارێكی بەرنامەبۆداڕێژراوە و ھێرشبەرانی بۆ ئامادەكراوە و ئامانجەكانیشی دیاری كراون بۆ پەلاماردانی ھەموو ئەو شوێنانە كە بەتایبەتی بەرژەوەندی و سەرمایە و ماڵ و موڵكی ھاووڵاتیانی مەسیحی و ئێزدین.

خەڵكی ئاشتیخوازی كوردستان…

ئەو ئاڵۆزییانە لەرووی سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە پەلاماردانی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و ھاووڵاتیبوونی ھەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاكانە لە كوردستاندا و بەرپاكردنی پشێوییە لە ھەرێمدا تا ھەنگاوەكانی پڕۆسەی پێشڤەچوونی كۆمەڵگاكەمان پەكبخرێ و ئاوەدانكردنەوە و گەشانەوەی ھەرێمەكەمان شكستی پێ بھێنرێ و ھەوڵە جددی و بە بەرنامەكانی چاكسازی راگیرێ و نەھێڵرێ بگەنە ئامانجەكانیان. بۆیە ئەوە دووپات دەكەینەوە كە ئەم كارە تێكدەرانەیە لە سنووری خۆیدا ئابڵووقە بدرێ و بە ھاوكاری نێوان ھەموو حزبە سیاسییەكان و دامودەزگاكانی حكوومەتی ھەرێم چارەسەری بە پەلەی بۆ بكرێ و جگە لە دووبارەنەبوونەوەی لە ھیچ شوێنێكی دیكە، لێكەوتەی تری سیاسی و كۆمەڵایەتی نەبێ و دەرگاكانی چارەسەر لە ھەموو لایەكەوە بكرێنەوە و بە شێوەیەكی تایبەتیش ژیان و ماڵ و سامانی ھاووڵاتیانی مەسیحی و ئێزدی بپارێزرێن و ھاندەران و ئەنجامدەرانی ئەم كاری تێكدەرانە دەستگیر بكرێن و ببرێنە بەردەم دادگا.

ئێمە لە كاتێكدا شێوازی كاردانەوەی یەكگرتووی ئیسلامی رەتدەكەینەوە و تۆمەتباركردنی پارتیمان لەلایەن ئەوانەوە جێی قبووڵ نییە و بەدواداچوونی بۆ دەكەین و بەرپرسیارێتی ئەوەیان دەخەینە ئەستۆ كە داوای لێبووردن لە پارتیمان بكەن و ئەو ھەڵمەتەی لە دەزگاكانی راگەیاندنیان دژی پارتیمان بەرپایان كردووە ھەرچی زووە رایگرن، ھەروەھا  ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتگیریی كارەكانی ئەو لیژنەیە دەكەین كە سەرۆكی ھەرێم بڕیاری داوە بۆ لێكۆڵینەوە لەم رووداوە پێكبھێنرێ و ھاوكاریی تەواوی دەكەین. ھاوكات تواناكانمان تەرخانن بۆ پاراستنی بنەماكانی دیموكراسی و پێكەوەژیان و ئاوەدانی و پێشكەوتن لە ھەرێم و سووربوونمان لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆسەی چاكسازیی دووپات دەكەینەوە.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

٣/١٢/٢٠١١

گروپی گه‌نجانی یه‌کگرتوو نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی باراک ئۆباما‌و ده‌یڤد کامیرۆن‌و سارکۆزی‌و بانکی مۆن ده‌کات



لڤین پرێس

به‌ڕێز سه‌رۆک باراک ئۆباما
باڕێزسه‌رۆک  بانکی مۆن
به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران ده‌یڤد کامیڕۆن
به‌ڕێز سه‌رۆک نیکۆلاس سارکۆزی
به‌داخه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ تێکچوونی بارودۆخی کوردستانی عێراق به‌ جۆرێک که‌ ئه‌مرۆ کوردستان به‌ جه‌نگه‌ڵستانێک ده‌چێت نه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌وترا (عێراقێکی تر)، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی ده‌موکڕاتی کوردستان، که‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکیه‌تی.
سه‌رنجتان ڕاده‌کێشێن بۆ چۆنیه‌تی ده‌ست پێکردنی ڕووداوه‌کان: مه‌لایه‌کی سه‌ر به‌ پارتی ده‌موکڕاتی کوردستان گوێگره‌کانی هانداوه‌ بۆ په‌لامار دانی باڕ و خانه‌کانی مه‌ساج له‌ زاخۆ له‌ پارێزگای دهۆک. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه‌، هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئه‌ندامانی پارتی له‌ ناوچه‌که‌ په‌لاماری باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ده‌ن وه‌ هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ر به‌ پارتی هاوکاربوون له‌و هێرشانه‌. جگه‌ له‌ سوتانی چوار باره‌گای سه‌ره‌کی و باره‌گایه‌کی رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی کوردستان، هێزه‌کان ده‌یان ئه‌ندامی یه‌کگرتوویان ده‌ستگیر کردووه‌، که‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان عێراقییشیان تێدایه‌.
ئه‌مرۆ دیموکڕاسی له‌ کوردستان له‌ ژێر پرسیاردایه‌ له‌ ژێر حوکمی مه‌سعود بارزانیدا، ئه‌و دیموکراسیه‌ی به‌ هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریکی و به‌ریتانی گیانی خۆیان بۆ کردووه‌ به‌ قوربانی له‌ عێراق، که‌چی ئه‌وی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین جگه‌ له‌ حوکمی غابات هیچی تر نیه‌. مایه‌ی شه‌مه‌زاریه‌ بۆ ئه‌مریکا و به‌ریتانیا که‌ هاوپه‌یمانی پارتی بن، ئه‌و پارتیه‌ی باوه‌ڕی به‌ حوکمی قانون و فره‌یی سیاسی و بنه‌ماکانی دیموکڕاسی نیه‌، به‌ڵکو گیانی رق لێبوونه‌وه‌ بلاو ده‌که‌نه‌و وپشتگیری خوێنڕێژی ده‌که‌ن و پاکتاوی ڕکه‌به‌ره‌ سیاسیه‌کانیان ده‌که‌ن.
ئێمه‌ له‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی، که‌ حیزبێکی سیاسی ناتوند و تیژ و مۆدێرن و میانه‌ڕه‌وین و هاوکار بوون له‌ ته‌شکیلکردنی عێراقی نوێ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوکمی کاتی عێراق بووین، داوا له‌ ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین به‌ په‌له‌ ته‌داخول بکه‌ن تا کۆتایی به‌م کاره‌ساته‌ بێنن که‌ پارتی ده‌ستی داوه‌تێ، وه‌ کۆتایی به‌ سیاسه‌تی پاکتاوی نه‌یاره‌سیاسیه‌کان بهێنن که‌ له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
به‌ فرسه‌تیشی ده‌زانین داوا له‌ هاوڵاتیانی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ئه‌مریکی بکه‌ین سه‌ردانی کوردستانی عێراق نه‌که‌ن چونکه‌ بارودۆخی هه‌رێم ته‌واو ترسناکه‌.
له‌گه‌ڵ ڕێزی دڵسۆزانه‌دا
گروپی گه‌نجانی یه‌کگرتوو/ به‌ریتانیا
03/12/2011

ده‌قی نامه‌که‌ به‌ ئینگلیزی

Instability and Insecurity in Iraq Kurdistan
His Excellency President Barak Obama
His Excellency President Ban Ki-moon
His Excellency Prime Ministry David Cameron
His Excellency President Sarkozi
We regret to inform you about the recent deteriorating situations in Iraqi Kurdistan which have turned Kurdistan a wilderness, rather than the ‘other Iraq‌, at the hand of Kurdistan Democratic Party (KDP), headed by Masoud Barzani.
The events start after a Mullah, who is a member of KDP, encouraged his audience to attack bars, pubs and prostitution houses in Zaxo, Duhok Province. In the meantime, surprisingly, a large number of KDP members in the region attacked the headquarters of Kurdistan Islamic Union (KIU), and the security forces, who are backed by KDP, have helped the attacks. Apart from setting four main offices of KIU and a student organisation headquarter on fire, those security forces arrested dozens of members of KIU, including members of Iraqi Parliament.
Today the democracy in Kurdistan is to be questioned under the rule of Masoud Barzani, the democracy for which thousands of American and British servicemen sacrificed in Iraq, but what we see today is no more that the rule of the wilderness. It is a shame for the United States and the United Kingdom to have an alliance such as KDP who do not believe in the rule of law, political diversity and democratic principles, instead, they spread hatred,  back bloodshed and cleanse their political rivals.
We, as Kurdistan Islamic Union, a non-violent, modern and moderate political party who have helped to shape the structure of the New Iraq after the US invasion in Iraq, being a member of Iraqi Interim Council, urgently demand the United Nations, the United States, the United Kingdom and France to intervene and put the atrocities happening at the hand of KDP into an end and stop the cleansing political rival policy practiced by KDP.
We would like to also take advantage of this letter to inform your citizens not to travel to Iraqi Kurdistan as the situation is too dangerous.
Yours sincerely
Youth Organisation of KIU
03 December 2011

تاڵەبانی‌، ئیدانەی‌ هێرشكردنە سەر بارەگاكانی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی‌ كرد



لڤین پرێس

جەلال تاڵەبانی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئیدانەی‌ هێرشكردنە سەر بارەگاكانی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی‌ كرد لەدەڤەری‌ بادینان.

سایتی‌ فەرمی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ بڵاویكردەوە، جەلال تاڵەبانی‌‌و د.بەرهەم ساڵح پەیوەندییان بەسەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری‌ گشتی‌ یەكگرتووەوە كردووە.

بەپێی هەواڵەكە، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هاوخەمی‌ خۆیان دەربڕیوە‌و ئیدانەی‌ سوتاندنی‌ بارەگاكانی‌ یەكگرتویان كردووە.

ئەوە لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی‌ سەرۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان لەبەیاننامەیەكدا بەبێ ئەوەی‌ ئیدانەی‌ سوتاندنی‌ بارەگاكانی‌ یەكگرتوو بكات یان هاوخەمی‌ لەو بارەیەوە دەرببڕێت رایگەیاندبوو كە ژمارەیەك كەس وەكو كاردانەو هێرشان كردووەتە سەر بارەگاكانی‌ یەكگرتوو.

1 Dec 2011

(کلاشینکۆف)ی یه‌ک ده‌ست به‌رهه‌م ده‌هێنرێت


کۆمپانیایه‌کی روسی تایبه‌ت به‌ بواری دروستکردنی چه‌ک، جۆرێکی نوێی له‌ چه‌کی‌ (کلاشینکۆف) په‌ره‌پێداوه‌ که‌ له‌رێگه‌ی یه‌ک ده‌سته‌وه‌ به‌کار ده‌هێنرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی (نۆفۆستی)ی روسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، به‌مزوانه‌ ئه‌و چه‌که‌ نوێیه‌ ده‌که‌وێته‌ بازاڕه‌کانه‌وه‌ و له‌ گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیشی، ده‌توانرێت له‌رێگه‌ی یه‌ک ده‌سته‌وه‌ به‌ئاسانی به‌کاربهێنرێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌ندازیار ڤلادیمیر زلۆبین که‌ سه‌رپه‌رشتی کاره‌که‌ ده‌کات رایگه‌یاندوه‌: چه‌کی نوێی (کلاشینکۆف) له‌ جۆری (74- (Aه و سه‌ربازه‌کان ده‌توانن به‌ئاسانی به‌کاری بهێنن له‌کاتی جه‌نگدا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتو یه‌کێک له‌ ده‌سته‌کانیان برینداربو، ئه‌وا ده‌توانن له‌رێگه‌ی ده‌سته‌که‌ی دیکه‌یانه‌وه‌ به‌کاری بهێنن.

7 Nov 2011

زانایانی بیانی هاوکاری ئێرانیان کردوه‌


به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌کانیانه‌وه‌ ده‌ست ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم که‌وتوه‌، ده‌رکه‌وتوه‌ حکومه‌تی ئێران هه‌نگاوی گرنگی ناوه‌ به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌هاوکاری زانایانی بیانی، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێک کێشه‌ی ته‌کنیکی که‌ روبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مه‌ریکی بڵاویکرده‌وه‌، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاندوه‌، تۆمار و به‌ڵگه‌یان لایه‌ که‌زانیاری وردی تێدایه‌ ده‌رباره‌ی (ڤیاشیسلاف دانیلنکۆ) زانای بواری چه‌کی سۆڤیه‌تی پێشو که ‌له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا راهێنانی به‌زانا ئێرانییه‌کان کردوه‌ له‌سه‌ر دروستکردنی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی رێکخراو.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و هاوکارییه‌ بیانیانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ وڵاتانی پاکستان و کۆریای باکوریشه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت (عه‌بدولقه‌دیرخان)ی زانای پاکستانی، که‌ هاوکاری زۆری به‌ره‌وپێشچونی پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێرانی کردوه‌.
هاوکات (ده‌یڤد ئه‌لبرایت)، که ‌به‌رپرسێکی پێشوی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی بوه له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان‌، باس له‌وه‌ده‌کات، یه‌کێک له‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی ئێران که‌ ئاشکراینه‌کردوه‌، ‌توانیویه‌تی دیزانی ئامێرێکی ده‌ست بکه‌وێت به‌ناوی "R265" که‌ ژماره‌یه‌ک بۆمبی تێدایه‌ و به‌شێوه‌یه‌کی ورد و رێکخراو له‌ماوه‌ی که‌متر له‌ چرکه‌یه‌کدا ده‌ته‌قێته‌وه.‌ 
ئه‌لبرایت ئه‌وه‌شی وتوه‌: داهێنانی جۆرێکی وا له‌و ئامێره‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه،‌ پێویستیه‌کی زۆری به‌ شاره‌زایی زانایانی بیانی هه‌یه‌.
بڕیاریشه‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم راپۆرتێک ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌کانی وڵاتی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌‌کی ئه‌تۆمی بخاته‌ڕو، له‌هه‌مان کاتدا به‌رپرسانی ئێران له‌گرنگی ئه‌و راپۆرته‌ که‌مده‌که‌نه‌وه و دوپاتی ده‌که‌نه‌وه‌، ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی‌.

28 Feb 2011

خوێندكارانی زانكۆ له‌چالاكیه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو خێمه‌كانیان له‌ناو زانكۆدا كۆكرایه‌وه‌، خوێندكاران جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

24 Feb 2011


هێلكه‌یه‌ك له‌ناو هێلكه‌یه‌كی‌ تر

كاتێك به‌ریتانییه‌ك ویستی‌ هێلكه‌یه‌ك ئاماده‌بكات بۆ خواردن، بۆی‌ ده‌ركه‌وت كه‌ هێلكه‌یه‌كی‌ بچوكتر له‌ناو ئه‌و هێلكه‌یه‌دایه‌.

(جون فیلوز)ی‌ جوتیار له‌شاری‌ (دوسیت)ی‌ به‌ریتانی‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ (68) ساڵه‌ ڕایگه‌یاند، كاتێك ویستی‌ هێلكه‌یه‌ك ئاماده‌بكات بۆ خواردن دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێلكه‌كه‌ی‌ شكاند‌و بینی‌ هێلكه‌یه‌كی‌ بچوكتر به‌ته‌واوی‌ له‌ناویدایه‌.

جوتیاره‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ هێلكه‌یه‌ك ببینێت له‌وشێوه‌یه‌، كه‌ ناوبراو بۆ ماوه‌ی‌ (20) ساڵه‌ له‌ناو كێڵگه‌دا ئیش ده‌كات ، بڕیاریشیداوه‌ ئه‌و هێلكه‌یه‌ لای‌ خۆی‌ بپارێزێت.

13 Feb 2011


یاریكردن به‌ CD زیانی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌

له‌ نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا كه‌ له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌، یاریكردن به‌ CD به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان، زیانی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌: به‌و پێیه‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ CD بریتیه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك ماده‌ی‌ ژه‌هراوی‌ وه‌ك ماده‌ی‌ نیكۆتین و ماده‌ گیاییه‌ ژه‌هراوییه‌كان، له‌ كاتی‌ یاریپێكردن


به‌ریتانیا؛ دروستكردنی ئۆتۆمۆبێلێك به‌ خێرایی 1609 له‌ سه‌عاتێكدا

دروستکردنی خێراترین ئۆتۆمۆبێل له‌ جیهاندا به‌ ناوی (Bloodhound SSC) له‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیا ده‌ستیپێكرد كه‌ بڕیاره‌ بتوانێت له‌ سه‌عاتێكدا 1609 کیلۆمه‌تر ببڕێت.
مارک چه‌پمان، دیزاینه‌ری‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌: کێشه‌ی سه‌ره‌کیان له‌ كاتی‌ دروستكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ به‌و خێراییه‌ زیاده‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاتی‌ لێخوڕێنیدا نه‌فڕێت.
مارک رونیکرده‌وته‌وه‌:‌ دیزاینی دروستكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌

22 Jan 2011

ریاڵ‌ مه‌درید ڤان نیسته‌رلۆی گه‌ڕانده‌وه‌
به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ‌ مه‌دریدی ئیسپانی سه‌ركه‌وتوبون له‌ دوباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رود ڤان نیسته‌رلۆی هێرشبه‌ری پێشوی یانه‌كه‌یانداو به‌رپرسانی یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانیان به‌ده‌ستبه‌رداربون له‌ تواناكانی ئه‌و یاریزانه‌ هۆڵه‌ندیه‌ رازیكرد.
ماڵپه‌ری به‌ناوبانگی گۆڵ‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌چیه‌كانی یانه‌ی ریاڵ‌ مه‌دریدی ئیسپانی و به‌رپرسانی یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنێكی كۆتایی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤان نیسته‌رلۆی هۆڵه‌ندی له‌ ریزه‌كانی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌وه‌ بۆ ریزه‌كانی یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌و له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوشدا ئه‌و یاریزانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ هانده‌رانی یانه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌ناسێنرێت، ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌كردوه‌ كه‌ نیسته‌رلۆی رۆژی هه‌ینی داهاتو دوا یاری خۆی به‌ درێسی یانه‌ی هامبۆرگه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و له‌و یاریه‌دا ماڵئاوایی له‌ هانده‌رانی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی ده‌كات، چونكه‌ وا بڕیاره‌ له‌ رۆژی شه‌مه‌دا دوباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆو جارێكی تر درێسی یانه‌ی شاهانه‌ بپۆشێته‌وه‌.

يارى نيوان عيراق و ئوستراليا
له يارييه كى ئاست به رزدا كه له ولآتى قه ته ر و له جامى نه ته وه كانى ئاسيا هه ردوو هه لَبزارده ى عيراق و ئوستراليا له 22\1\2011 به ريوه جوو هه لبزارده ى ئوستراليا توانى سه ر بكه ويت بؤ قؤناغى داهاتووى ئه و جامه دواى ئه وه ى توانى به كؤليَكى بئ به رامبه ر له هه لبزارده ى عيراق بباته وه ،كه ئه و كؤله له لايه ن

19 Jan 2011

فه‌یسبوك به‌كارهێنه‌رانی‌ ناچار ده‌كات شێوازی‌ نوێ بۆ پڕۆفایله‌كانیان دیاری بكه‌ن


كۆمپانیای فه‌یسبوك كه‌ زیاتر له‌ 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا هه‌یه‌، له‌تازه‌ترین خزمه‌تگوزاریدا شێوازێكی‌ نوێی بۆ بینینی‌ پڕۆفایلی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ ئاماده‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئاسانتر و ساده‌ پرۆفایلی‌


به‌كارهێنانی‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌
(سبه‌ی‌):
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ وڵاتی‌ مالیزیا ئه‌نجامدراوه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ 2 ساڵ زیاتر له‌ 3 هه‌زار منداڵی‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی به‌شداریان تێداكردوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ 84%ی‌

18 Jan 2011

18/1/2011

له‌هه‌ولێر 91 هاوڵاتی‌ بریندار ده‌بن

به‌هۆی‌ رووداوی‌ هاتوچۆ‌و شه‌ڕ، له‌ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا له‌شاری‌ هه‌ولێر 91 هاوڵاتی‌ بریندار بوون.
ڕۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌: جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌