Blogroll

19 Jan 2012

بەپەلە: "تاریق هاشمی دەستگیركرا"

لڤین پرێس

بەپێی هەواڵی سایتی نەخیل نیوز  تاریق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەڕێگەی هێزێكی تایبەتەوە دەسگیركراوە.

ئاژانسەكە كە ئاژانسێكی هەواڵی سەر بەشیعەكانی عێراقە ئاشكرایكردووە هێزێكی تایبەت تاریق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماریان دەستگیركردووەو بەرەو بەغدادیان بردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە كۆمەڵێك هامەری سەر بەهێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا (رد سریع)، هاتوونەتە ناو هەرێمی كوردستان‌و تاریق هاشمیان لەگەڵ خۆیان بەرەو بەغداد بردووە.

چەند سەرچاوەیەكیش بەنەخیل نیوزییان وتووە "دوای ئەوەی هاشمی نامەیەكی پڕ لەگلەیی‌و جنێوی بۆ نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردووه، جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق هەوڵەكانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاشمی راگرتووە".

0 Comments:

Post a Comment