Blogroll

منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، منداڵیك له‌ گه‌ده‌یدا بو

پزیشکەکانی وڵاتی پیرۆ توانیان منداڵێک لە گه‌ده‌ی‌ منداڵێکی تەمەن 3 ساڵەدا ده‌ربهێنن.

بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە، گەنجێک دایک و خوشکێکی کوشت

ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکرده‌وە، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ دوای ئەوەی دایک و خوشکیکی خۆی بەبیانوی زۆربونی دانیشتوانی زەوییه‌وه‌ کوشتوە

تا ساڵی 2030، شێرپەنجە بەرێژەی 45% رو لەزیادبون دەکات

ڕێژەی توشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوا لە حکومەتی وڵاتانی جیهان دەکات

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دوو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە.

Showing posts with label وه‌رزش. Show all posts
Showing posts with label وه‌رزش. Show all posts

8 Jun 2012

دانیال ئالڤێس ره‌تیكرده‌وه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ جێبهێڵێت



به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی دانیال ئالڤێسی به‌رازیلی بریاریدا له‌ریزی یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بمێنێته‌وه‌.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئالڤێس رۆیشتنی ئه‌و به‌رگریكاره‌ به‌رازیلیه‌ له‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ به‌دورنه‌زانی، به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌فه‌رمی ئالڤێس مانه‌وه‌ی‌ خۆی له‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ دوپاتكرده‌وه‌.

له‌لێدوانێكیدا دانیال ئالڤێسی به‌رازیلی رایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ درێژه‌ به‌یاریكردن بده‌م و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش واز له‌تۆپی پێ ده‌هێنم.

19 Jan 2012

به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ به‌رگریكاره‌كانی‌ له‌ ریاڵی برده‌وه‌...


جاریكَی‌ تریش یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ توانی‌ یاری‌ كلاسیكۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌و له‌ناو یاریگای‌ سه‌نتیاگۆ بێرنابیۆدا مه‌دریدیه‌كان خه‌مبار بكات.

شه‌وی‌ چوارشه‌مه‌ یاری‌ رۆشتنی‌ كلاسیكۆی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیا له‌نێوان ریاڵ مه‌درید‌و به‌رشه‌لۆنه‌دا ئه‌نجام درا، تایمی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كه‌ یاریزانانی‌ ریاڵ مه‌درید توانیان سه‌ركه‌وتوبن له‌ جێبه‌جێكردنی‌ پلانه‌كانی‌ مۆرینهۆی‌ راهێنه‌رداو نه‌ك توانیان گۆڵه‌كه‌یان به‌ خاوێنی‌ بپارێزن، به‌ڵكو له‌ خوله‌كی‌ 11 و له‌ ئه‌نجامی‌ هێرشێكی‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا تاكه‌ گۆڵی‌ ئه‌و تایمه‌ له‌رێی‌ رۆناڵدۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌وه‌ تۆمار بكه‌ن.
له‌و تایمه‌دا هه‌رچه‌نده‌ یاریزانانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ زۆربه‌ی‌ كات كۆنترۆڵی‌ تۆپیان كردبو چه‌ند هێرشێكی‌ مه‌ترسیداریشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی‌ كاسیاس، به‌ڵام نه‌یانتوانی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكه‌نه‌وه‌.
له‌ سه‌ره‌تای‌ تایمی‌ دوه‌مدا به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ هه‌وڵیانداو له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوبون كاتێك كارلۆس پۆیۆلی‌ به‌رگریكار توانی‌ به‌سه‌ری‌ گۆڵی‌ یه‌كسانبون تۆمار بكات له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و كۆرنه‌ره‌ی‌ چاڤی‌ ئاراسته‌ی‌ كرد.
هه‌ر له‌و تایمه‌دا ئه‌بیدالی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ كه‌ رۆژی‌ پێشتر بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ یانه‌كه‌ی‌ تاساڵی‌ 2015 نوێكرده‌وه‌ دیاریه‌كی‌ به‌نرخی‌ پێشكه‌ش یانه‌كه‌ی‌ كرد كاتێك له‌ خوله‌كی‌ 77 دا گۆڵی‌ دوه‌م‌و بردنه‌وه‌ی‌ تۆماركرد.
دوای‌ ئه‌و گۆڵه‌ یاریزانانی‌ ریاڵ هه‌وڵی‌ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌وكه‌یانداو چه‌ند هێرشێكی‌ مه‌ترسیداریشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی‌ پینتۆ، به‌ڵام له‌م تایمه‌دا هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌مان بێ‌ ئه‌نجام مایه‌وه‌.
به‌و ئه‌نجامه‌ش به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌نگاوێكی‌ زیاتری‌ ناوه‌ بۆ بڕینی‌ به‌ربه‌ستی‌ شاهانه‌ له‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیادا، به‌وپێه‌ی‌ كلاسیكۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ خاكی‌ خۆیدا ده‌كات....

به‌ ئه‌نجامی‌ یاری كلاسیكۆی‌ شه‌وی‌ رابردو، گواردیۆلای‌ راهێنه‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردوه‌ له‌ حه‌وت بردنه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و یانانه‌ی‌ مۆرینهۆی‌ پورتوگالی‌ راهێنه‌ری‌ بوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا مۆرینهۆ دو یاری‌ له‌ یانه‌كه‌ی‌ گواردیۆلا بردوه‌ته‌وه‌.
له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوداو له‌ ئه‌ركی‌ راهێنه‌رایه‌تیدا، گواردیۆلای‌ ئیسپانی‌‌و مۆرینهۆی‌ پورتوگالی‌ 13 جار روبه‌ڕوی‌ یه‌ك بونه‌ته‌وه‌ كه‌ چواریان مۆو راهێنه‌ری‌ ئینته‌ر میلان بوه‌و نۆ جاریش راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا كوڕه‌ ئیسپانیه‌كه‌ باڵاده‌ستر ده‌ركه‌وتوه‌.
یه‌كه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ هه‌ردو راهێنه‌ر له‌ وه‌رزی‌ (2009 - 2010)ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كاندا بو له‌ یاریگای‌ ئینته‌ر‌و تێیدا هه‌ردولا (0 - 0) یه‌كسانبون، له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا گواردیۆلا (2 - 0) براوه‌بو.
هه‌ر له‌و خوله‌دا دوجاری‌ دیكه‌ روبه‌ڕوی‌ یه‌ك بونه‌وه‌و یه‌كه‌میان له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ مۆو به‌ (1-3) به‌كۆتا هات‌و دوه‌میشیان بۆ كوڕه‌ ئیسپانیه‌كه‌ (1 - 0).
له‌و كاته‌شه‌وه‌ كه‌ مۆرینهۆ بوه‌ته‌ راهێنه‌ری‌ ریاڵ مه‌درید نۆ یاری‌ به‌رامبه‌ر گواردیۆلا كردوه‌ كه‌ یه‌كمیانی‌ به‌ (5 - 0) دۆڕاند‌و دومیشیان (1 - 1) یه‌كسان بون.
له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانیشدا روبه‌ڕوبونه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كان (2 – 0، 1- 1) به‌ سودی‌ گواردیۆلا بو، له‌ جامی‌ سوپه‌رو شای‌ ئیسپانیاشدا سێ‌ جار روبه‌ڕو بونه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كجاریان یه‌كسان بون‌و له‌ یه‌كێكیشیاندا یانه‌كه‌ی‌ گواردیۆلا سه‌ركه‌وتوبو به‌ ئه‌نجامی‌ (3 - 2) له‌وه‌ی‌ دیكه‌شیاندا مۆرینهۆ (1 - 0) براوه‌بو.
له‌م وه‌رزه‌شدا هه‌ردو راهێنه‌ر دوجاری‌ دیكه‌ روبه‌ڕو بونه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوكیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گواردیۆلا بو یه‌كه‌میان له‌ یاری‌ لالیگا (3 - 1)‌و دوه‌میان شه‌وی‌ رابردو (2 - 1)....

9 Dec 2011

مه‌رجی كاكا بۆ بردنه‌وه‌ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ بێ ده‌نگیه‌


یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵمه‌دریدی  ئیسپانی كاكا دڵخۆشی خۆی به‌ بردنه‌وه‌یان له‌یانه‌ی ئه‌جاكس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی ده‌ربری له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ 3 گۆڵی پاك، ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ ئێستا كاتی بیر كردنه‌وه‌یه‌ له‌ خۆئاماده‌كردن بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌خولی ئیسپانی كه‌ بریاره‌ سبه‌ێنێ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یاریگای سه‌نتیاگۆ بێرنابیۆی تایبه‌ت به‌ ریاڵمه‌درید ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌م یاریزانه‌ له‌وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا رایگه‌یاند"پێویسته‌ خۆمان به‌باشی ئاماده‌ بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌ به‌بێ ده‌نگی بكه‌ین له‌پێناو له‌ده‌ست نه‌دانی ته‌ركیزمان"

ده‌رباره‌ی به‌شداری كردنی له‌و یاریه‌دا كاكا وتی"من ئێستا ئاماده‌م بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و یاریه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ راهێنه‌ره‌ كه‌ بریار ده‌دات‌و من بریار ناده‌م"

1 Dec 2011

رۆناڵدۆ راهێنانی‌ كرد..



كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پورتوگالی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌مه‌) له‌گه‌ڵ‌ 22 یاریزانی‌ دیكه‌ی‌ یانه‌كه‌یدا به‌شداری‌ راهێنانه‌كانی‌ كرده‌وه‌. 
به‌شداریكردنی‌ رۆناڵدۆ له‌ راهینانه‌كاندا، دوای‌ ئه‌و باسوخواسانه‌ی‌ میدیاكان دێك كه‌ ئاماژه‌ به‌ دور كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ن له‌ یاری‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سپی‌ پۆشه‌كانی‌ پایته‌خت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ پێكانه‌كه‌ی‌ پاژنه‌ی‌ پێی‌ كه‌ له‌ یاریی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید توشی‌ هات.
له‌و راهێنانه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا، مۆرینهۆی‌ راهینه‌ری‌ شاهانه‌، یاریزانه‌كانی‌ دابه‌شی‌ دو تیمی‌ 10 كه‌سی‌ كرد و كه‌ تێیدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ (كاكا، رامۆس، پیپی‌، ئه‌لبیۆل، فاران، مارسیلۆ، كوێنتراو، ئه‌لۆنسۆ، شاهین، گرانیرۆ، خزه‌یره‌، ئالتینتۆپ، ئۆزێل، كالیخۆن، دی‌ ماریا، به‌نزیماو هیگواین) به‌شداریان له‌ راهێنانه‌ جه‌سته‌ییه‌كانی‌ یانه‌كه‌دا كرد.
گۆڵچیه‌كانی‌ یانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ‌ سیلڤینۆ لۆرۆی‌، راهێنه‌ری‌ گۆڵچیه‌كاندا مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ربیلوا و كارفالیۆی‌ به‌رگریكار له‌ هۆڵی‌ یاریگاگه‌كدا راهێنانی‌ سوكیان كرد بۆ چاكبونه‌وه‌ له‌ پێكانه‌كانیان.

7 Nov 2011

به‌ڕازیل به‌ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانیه‌وه‌ روبه‌ڕوی مصر ده‌بێته‌وه‌



هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی میوانداری مۆندیالی ساڵی 2014 له‌ مانگی داهاتودا دو یاری دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌و دو یاریه‌ش ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی بانگهێشت ده‌كات.
مانۆ مینیزێسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ مانگی داهاتودا دو یاری دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات و روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌كانی مصرو گابۆن ده‌بێته‌وه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دو یاریه‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌ به‌هێزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كات و له‌و دو یاریه‌دا به‌شداریان پێده‌كات.
لای خۆشیه‌وه‌ شێخ ئه‌حمه‌د بن خه‌لیفه‌ ئال سانی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی قه‌ته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ میوانداریكردنی یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی مصرو به‌ڕازیل و پێده‌چێت ئه‌و یاریه‌ دۆستانه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتودا له‌ شاری ده‌وحه‌ ئه‌نجامبدرێت.

26 Oct 2011

رۆماریۆ بۆ میسی: زۆرت ماوه‌ بگه‌یته‌وه‌ به‌ پیلیه‌



رۆماریۆی ئه‌ستێره‌ی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی ده‌كات و پێی راده‌گه‌ینێت كه‌ هێشتا زۆری ماوه‌ بگاته‌وه‌ به‌ ئاستی پیلیه‌ی هاونیشتیمانی.
له‌و په‌یامه‌دا رۆماریۆ باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ پیلیه‌ باشترین یاریزانی تۆپی پێیه‌ له‌ مێژوداو هیچ یاریزانێك به‌و به‌راورد ناكریت، رۆماریۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ میسی یاریزانێكی باشه‌و له‌ ئێستادا باشترینی جیهانه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و یاریزانه‌

1 Oct 2011

گۆڵه‌كه‌ی پاتۆ پێنجه‌م خێراترین گۆڵه‌ له‌ مێژوی چامپیۆنس لیگدا


ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی له‌ یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ گۆڵێكی خێرای له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی تۆماركردو ناوی چوه‌ مێژوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاوه‌.
پاش تێپه‌ڕبونی ته‌نها 24 چركه‌ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی یاری نێوان یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و ئه‌یسیمیلانی ئیتاڵی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا، ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی میلان گۆڵێكی تۆماركردو به‌وه‌ش بوه‌ خاوه‌نی

رۆژنامه‌ مه‌دریدیه‌كان ستایشی كاكا ده‌كه‌ن


رۆژنامه‌كانی ماركاو ئه‌ی ئێسی مه‌دریدی ستایشی تواناكانی ریكاردۆ كاكای یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵ‌ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كه‌ن و به‌ باشترین یاریزانی شه‌وی رابردو وه‌سفی ده‌كه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی توانی له‌ یاری شه‌وی رابردوی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی ئاستێكی به‌هێز پێشكه‌ش بكات و گۆڵێك بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات، ریكادرۆ كاكای یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی شاهانه‌

25 Aug 2011

نوێترین ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان ،هۆڵندا یه‌كه‌مه‌


هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا لوتكه‌ی ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بۆ مانگی ئاب گرت و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوی خۆیدا پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌دی مانگانه‌ی فیفای به‌ده‌ستهێنا.
یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) نوێترین ریزبه‌ندی خۆی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1596 خاڵ‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ی گرتوه‌و به‌ جیاوازی