Blogroll

25 Aug 2011

نوێترین ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان ،هۆڵندا یه‌كه‌مه‌


هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا لوتكه‌ی ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بۆ مانگی ئاب گرت و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوی خۆیدا پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌دی مانگانه‌ی فیفای به‌ده‌ستهێنا.
یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) نوێترین ریزبه‌ندی خۆی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 1596 خاڵ‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ی گرتوه‌و به‌ جیاوازی
33 خاڵ‌ پێشی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ دوای یاریه‌كانی جامی جیهانیه‌وه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌دایه‌.
10 هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
1- هۆڵه‌ندا – 1596 خاڵ‌
2- ئیسپانیا – 1566 خاڵ‌
3-  ئه‌ڵمانیا – 1330 خاڵ‌
4- ئینگلته‌را – 1177 خاڵ‌
5- ئۆره‌گوای – 1174 خاڵ‌
6- به‌ڕازیل – 1156 خاڵ‌
7- ئیتاڵیا – 1110 خاڵ‌
8- پورتوگال – 1060 خاڵ‌
9- ئه‌رژه‌نتین – 1017 خاڵ‌
10- كرواتیا – 1009 خاڵ‌

0 Comments:

Post a Comment