Blogroll

منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، منداڵیك له‌ گه‌ده‌یدا بو

پزیشکەکانی وڵاتی پیرۆ توانیان منداڵێک لە گه‌ده‌ی‌ منداڵێکی تەمەن 3 ساڵەدا ده‌ربهێنن.

بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە، گەنجێک دایک و خوشکێکی کوشت

ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکرده‌وە، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ دوای ئەوەی دایک و خوشکیکی خۆی بەبیانوی زۆربونی دانیشتوانی زەوییه‌وه‌ کوشتوە

تا ساڵی 2030، شێرپەنجە بەرێژەی 45% رو لەزیادبون دەکات

ڕێژەی توشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوا لە حکومەتی وڵاتانی جیهان دەکات

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دوو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە.

Showing posts with label زانیاری و مێژوو. Show all posts
Showing posts with label زانیاری و مێژوو. Show all posts

8 Jun 2012

دیواری‌ چین له‌ جاران درێژتر بوه‌

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی چین ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، كه‌ درێژی‌ دیواری‌ چین، درێژتره‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ رابوردودا باسی لێده‌كرا.
ئاژانسی هه‌واڵی‌ چین (چینخوا) رایگه‌یاندوه‌: به‌پێی‌ روپێوێك كه‌ له‌مدواییانه‌دا كراوه‌، درێژایی دیواره‌كه‌ به‌ نزیكه‌ی‌ 13.17 میل مه‌زه‌نده‌ كراوه‌ (21.196 كیلۆمه‌تر).
دیواری‌ گه‌وره‌ی‌ چین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی‌ جیهان، له‌ نێوان 475 ساڵ پێش زایین تا 1644 بۆ پاراستنی‌ وڵاته‌ له‌ هێرشی‌ وڵاتان دروستكراوه‌.
به‌پێی‌ روپێوێك كه‌ له‌ 2007 دا كرا، روبه‌ری‌ دیواره‌كه‌ به‌ 5.499 میل (8.851 كیلۆمه‌تر) مه‌زه‌نده‌ كرابو.

24 Jan 2012

160 هەزار دۆلار نرخی ئەو ئۆتۆمبێلەی تەرمی جۆن کەنەدی گواستەوە


لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، ئەو ئۆتۆمۆبێلەی تەرمی جۆن کەنەدی گواستەوە، بە نرخی 160 هەزار دۆلاری ئەمەریکی فرۆشرا.
جۆناسان کلینگەر سەرۆکی کۆمپانیای هاگریتی بۆ دڵنیایی ئۆتۆمبێل لە ئەمەریکا رایگەیاندوە، نرخی راستەقینەی ئەو ئۆتۆمبێلە 40 هەزار دۆلار تێپەر ناکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەرمی سەرۆکی ئەمەریکای گواستوەتەوە لەساڵی 1963دا پاش ئەوەی تیرۆرکرا، نرخەکەی گەیشتوەتە 160 هەزار دۆلار.
ئەو ئۆتۆمبێلە لە جۆری کادیلاکە و تا ئێستاش ناوی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە کە ئەو ئۆتۆمبێلەی کڕیوەتەوە.
دوای 48 ساڵ له‌ کوژرانی جۆن که‌نه‌دی، سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مه‌ریکا، له‌ڕێگه‌ی تیمێکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکییه‌وه‌ توانرا بکوژەکەی ده‌ستنیشانبکرێت، کە ناوی (لی هارڤی ئۆزۆڵد)ه‌و به‌ته‌نها کاری کوشتنی که‌نه‌دی ئه‌نجامداوه‌.
ئه‌و تیمه‌ ئه‌مه‌ریکیه‌ دوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تۆماره‌ ڤیدیۆییەکان و دوباره‌ رێکخستنه‌وه‌ و مۆنتاژکردنه‌وه‌ی، پاشان نمایشکردنی وه‌ک فیلمی دیۆکیۆمێنتاری له‌که‌ناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک، ده‌رکه‌وت (لی هارڤی) له‌ باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی بازرگانیه‌وه‌ ته‌قه‌ی له‌ جۆن که‌نەدی کردوه و کوشتو‌یه‌تی‌.

مێژوی روداوه‌که‌
له‌ساڵی 1963دا، دوای ئه‌وه‌ی جۆن که‌نه‌دی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتنه‌ ولایه‌تی ته‌کساس و دواتریش سه‌ردانی مه‌یدانی (خۆشه‌ویست)یانکرد، له‌کاتی گه‌ڕانیدا به ‌شه‌قامه‌کانی ته‌کساس و له‌ ئاپۆڕایه‌کی جه‌ماوه‌ریدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ دانیشتوانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێکرد، دواتر له‌یه‌کێک له ‌باڵه‌خانه‌کانی ئه‌و شه‌قامه‌ی جۆن که‌نه‌دی پێدا تێپه‌ڕی‌، ته‌قه‌ی لێكراو له‌کاتی گه‌یاندنیدا بۆ نه‌خۆشخانه‌، گیانی‌ له‌ ده‌ستدا.

پاش روداوه‌که‌ 
پاش ئه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان، که‌سێکیان به‌ناوی هارڤی ئۆزۆڵد، به‌تۆمه‌تی کوشتنی جۆن که‌نه‌دی ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام ته‌نها دوای دو رۆژ له‌ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ و له‌کاتی گواستنه‌وه‌یدا بۆ زیندانێکی دیکه،‌ له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ به‌ناوی‌ (ریۆبی) كوژرا.
هه‌ربۆیه‌ کوشتنی جۆن که‌نه‌دی به‌نهێنی مایه‌وه‌، بەڵام دواتر تیمێکی ئه‌مه‌ریکی که‌ له‌ چه‌ندین پسپۆڕ پێکهاتبون، توانیان نهێنییه‌کان ئاشکرابکه‌ن و ده‌ریانخست، (هارڤی ئۆزۆڵد) ‌ته‌نها كه‌سێكه‌ كه‌ کاری کوشتنی جۆن که‌نه‌دی ئه‌نجامداوه.
 
چۆنیه‌تی کوشتنه‌که‌
دوای ئه‌وه‌ی هارڤی ئۆزۆڵد له‌ یه‌کێک له‌باڵه‌خانه‌کاندا چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕبونی که‌نه‌دی كردوه‌، له‌ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه‌ له‌ماوه‌ی 11 چرکه‌دا 3 فیشه‌ک ئاراسته‌ی جۆن که‌نه‌دی ده‌کات و له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌دا گیانی لەدەستدا، به‌پێچه‌وانەی پێشبینییه‌کانی پێشو که‌ ده‌وترا له‌ماوه‌ی 6 چرکه‌دا 3 فیشه‌کی ئاڕاسته‌ کراوه‌‌.

پڕوپاگه‌نده‌کانی دوای کوشتنی
لەسەرەتادا ده‌نگۆی زۆر هه‌بو گروپێکی مافیای ئه‌مه‌ریکی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س به‌رپرسی نوسینگه‌ی  FBIی ئه‌وکاته‌یان به‌ کوشتنی تۆمه‌تبار کردبو، دواتر کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی (لیندۆن جۆنسۆن)، جێگری سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مه‌ریکاش تۆمه‌تباركرا.

جۆن که‌نه‌دی 
جۆن که‌نه‌دی ساڵی 1917 له‌ شاری برۆکلینی ماساشوستسی ئه‌مه‌ریکا لەدایکبوە، له‌ ساڵی 1960 یه‌کێک بوه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران‌، لە 
ساڵانی نێوان 1961 – 1963 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریکا بوە.




20 Jan 2012

هەواڵگرى ناوەندى ئەمریكى (C.I.A)

سیخورى لەپیشە كۆنەكانى ولایەتە یەكگرتوەكانى ئەمریكایە بەتایبەتی لەجەنگە نێوە خۆیەكانى بەڵام لەپاش ساڵى 1947 لەگەڵ دەست پێكردنى شەڕى سارد لەنێوان بلۆكى ڕۆژهەڵات و بلۆكى ڕۆژئاوادا سیخورى بووە بەهەموو شتێك بۆ ئەمریكا،بەڵكوو بە پیشەیەكى نیشتمانى دادەنرێ.سیخورى كردن لەخزمەت ئەمریكا ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگایەك بەڕێوەدەبردرێت بەناوى (هەواڵگرى ناوەندى ئەمریكا)،كەناسراوە بە (c.i.a).وەپێشى دەڵێن (سیا)،زۆر جاریش پێ ى دەڵێن دەوڵەتى دووەمى ئەمریكا،ئەم ناوەش بۆ كاریگەرى ئەم دەزگایە دەگەڕێتەوە كە هەیەتى لەسەرجیهان.دەتوانین بڵێین ئەمریكا بێ هەواڵگریەكەى ناتوانێ بەشێكى بچوكیش لەو سیاسەتەى كە دەیەوێ لەجیهان بیسەپێنێ سەركەوتوبێ ئەگەر پاڵپشتى ئەم دەزگایە نەبێ

هارى ترۆمان سەرۆكى ئەوكاتەى ئەمریكا كە لەسەر دەستى ئەو هەواڵگرى ئەمریكا دامەزرا


بەرلەوەى دەزگاى هەواڵگرى ناوەندى دروست بێ ئەمریكا بەهۆى وەزارەتى دەرەوە و ناوەخۆ لەڕێ ى دەزگایەك بەناوى (نوسینگەى خزمەتگوزارى ستراتیژى) كارە هەواڵگریەكانى ئەنجام دەدا.بەڵام دواتر لەبەروارى 18/9/1947 لەسەردەمى سەرۆكایەتى ئەوكاتەى ئەمریكا (هارى ترومان) فەرمانى دا بە دامەزراندى هەواڵگرى ناوەندى ئەمریكى(c.i.a) لە ئێستا بۆتە بەهێزترین هەواڵگرى لە جیهان و سیاسەتى ئەمریكا بەڕێوەدەبات.



ئالان دالاس یەكەم سەرۆكى هەواڵگرى ئەمریكایە ساڵى 1947 لەلایەن ترۆمانەوە بەڕەسمى داواى لێكرا دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكى دابمەزرێنێت،كەنزیكەى پەنجاساڵى لەسیخورى كردن و هەواڵگرى ئەمریكا بەسەر برد.لەتەمەنى 23 ساڵیدا پەیوەندى كردوە بە بەشى سیخورى لە لەڤییەننا كە بەئەركى دبلوماسى لەوێ بوو،ئالان دالاس بە ئەفسانەى سیخور دادەنرێ لەمێژووى هەواڵگرى ئەمریكا.چەندین جار پۆستى سەرۆكایەتى و جێگیریەتى هەواڵگرى وەر گرتووە.

هەواڵگرى ئەمریكى ڕۆژانە چى دەكات ؟
لەبەیانى هەموو ڕۆژێك لەكاتژمێر نۆ بەرلەوەى سەرۆكى ئەمریكا لە نوسینگەى سەرۆكایەتى خۆى دەست بەكاركردن بكات.ئەفسەرى ئیشكگرى لەسەرۆكایەتى هەواڵگرى ڕاپۆرتێكى نهێنى پێشكەش دەكات كەلە دوو یان سێ لاپەڕە پێك هاتووە.ئەم دوولاپەڕەیە پێ ى دەڵێن (بڵاو كراوەى ڕۆژانە)،كە بریتیە لەكورتەیەك لەكارى هەزاران سیخوڕى ئەمریكى كەپێك دێن لەئافرەت و پیاو لە گشت توێژێكى كۆمەڵگا،كەلەساڵى1988 ژمارەیان گەیشتە (250) هەزار فەرمانبەر و سیخور.لەئێستاشدا ژمارەیان نزیكەى ملیۆنێك دەبێ دواى ئەوەى یازدەى سبتمبر ڕوویدا.ئەم كورتە ڕاپۆرتە كە هەموو سەر لەبەیانیەك دەخرێتە بەردەم سەرۆكى ئەمریكا.بەسەدەها هەزار دۆلارى تێچوە.كەچارنوسى زۆربەى وڵاتان بەستراوەتەوە بە شیكردنەوەى ئەم ڕاپۆرتانە.
هەمووبەیانیەك كاتژمێر هەشت هەواڵگرى ئەمریكى دەست بەكارەكانى دەكات لەمەڵبەندى سەرەكى كە دەكەوێتە دەووروبەرى واشنتۆن لە (لانگلى) لە دوورى (15) كم.شارزایان و شیكەرەوانى نامە سیخوریەكان ئەو نامانە شى دەكەنەوە.كەلەڕێ ى سیخورەكانەوە بۆیان ڕەوانە كراوە ئەم كارە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە لەسەرەتاى هەموو بەیانیەك.

بودجەى هەواڵگرى ئەمریكى:
بودجەى ساڵانەى هەواڵگرى ئەمریكى نهێنیە،زۆرترە لە بودجەى چەند وڵاتێكى تازەپێگەیشتوو هەتا كۆنگرێس و كۆشكى سپى بڕى ئەو بودجەیە بە تەواوى نازنن.زۆرجار كۆنگرێس ڕەزامەندى داوە لەسەر سەرفكردنى بڕەپارەیەك بۆ پڕۆژەى حكومى كەچى پارەكە چۆتە گەنجینەى هەواڵگرى ئەمریكیەوە.ژمێر یارى هەواڵگرى ئەمریكى لە لانگلى دەتوانێ هەربڕە پارەیەك سەرف بكات بێ ئەوەى پێویستى بە پسولەو بەهانە هێنانەوە هەبێ.هەروەها هەواڵگرى شێوەى خەرجكردنى بودجەكە بۆ كۆنگرێس شى ناكاتەوە بۆیە هەواڵگرى ئەمریكى بۆتە دەوڵەتێكى سەربەخۆ لەناو وڵاتى ئەمریكا.كەسى یەكەم سەرۆكى ئەمریكایە كەچى لەهەندێ كاردا پرسى ئەویش ناكرێ.یەكێك لەسەركەوتنەكانى دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكى بریتیە لەوەى كە هیچ جولەكەیەك لەم ددەزگایە كارناكات.

سیستەمى كاركردنى كارمەندانى هەواڵگرى ئەمریكى:
فەرمانبەرانى هەواڵگرى ئەمریكى هەمان پلە و پایەى فەرمانبەرانى دامەزراوەكانى تریان هەیە،موچەى دیارى كراو بۆ ئەو پلەیە وەر دەگرن،لەگەڵ هەندێ زیادەى تایبەتى كەبەبیانو و ناوى جۆراو جۆر دەیاندرێتى لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان مل كەچى دەسەڵاتى مەدەنى نین،ئاشكرایە كەسەرۆكى هەواڵگرى مافى دامەزراندن و دەركردنى هەموو فەرمانبەرێكى هەیە بێ لێپیچینەوە و بێ گەڕانەوە بۆ سیستەمى حكومى تایبەت بە فەرمانبەران.كاتێك فەرمانبەرێكى نوێ دەچێتە ڕێزى هەواڵگریەوە،پێویستە خۆى لەگەڵ دەوروبەرەكەى بگونجێنێ ،هەواڵگرى گرنگى تەواو دەدات بەهەموو گرفتەكانی ئەندامانى دەزگاكەى لەهەر جۆرێك بێت،بۆیە متمانەو دڵسۆزیان بەدەست دەهێنن،دەزانن ئەو فەرمانبەرەى لەبارێكى دژوارو نائارام بژى دەبێت بە ئامانجێكى ئاسانى دوژمنان.لەكاتى مردن هەركارمەندێك كەسانى شارەزا هەن لەبەشى كارگێرى هەواڵگرى ئەمریكى كەبەخێرایى ڕوو دەكەنە ماڵى كارمەندە كۆچ كردووەكەو یارمەتى دەدەن لە بەخاك سپاردنى و پشكنین دەكەن بزانن هیچ بەڵگەنامەیەك یان شتێكى پەیوەست بە كارەكەى لەماڵەكەى بەجێ نەهێشتوە پێش مردنى.ئەگەر كارمەندێكى ئەم دەزگایە نەخۆش كەوت دەبرێتە نەخۆشخانەى تایبەتى هەواڵگرى،ئەگەر كارى نەشتەر گەرى بۆكرا ئەوا یەكێك لەكارمەندانى هەواڵگرى لەگەڵى دەچێتە ژورەوە تا لەكاتى سڕكردنى ئاگادارى بێ لە دركاندنى هەر نهێنیەكى تایبەت بەكارەكەى.

ئەو كارانەى ڕۆژانەى هەواڵگرى ئەمریكى ئەنجامى دەدات:
دروست كردنى دۆلارى ساختە:
هەواڵگرى ئەمریكى نوسینگەیەكى دارایى تایبەتى هەیە بۆ بەرێوە بردنى كارى ساختە كردنى دۆلارى ئەمریكى و پارەكانى تر،ئەو كارمەندانە نوسینگەى تایبەتیان هەیە بۆ ئەم كارە لە زۆربەى وڵاتان.هەواڵگرى ئەمریكى لەكاتى جەنگى ڤێتنامدا هەستا بە فراوانترین كارى دروستكردنى ملیۆنەها دۆلارى ساختە تالەڤێتنامدا خەرج بكرێن بۆ پڕكردنەوەى ئەم تێچونە زۆرەى پارە لەو جەنگە.


كڕین و بڵاو كردنەوەى كتێب و چاپ كراوەكان:
هەواڵگرى ئەمریكى لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە كارى كردووە لەگەڵ ڕۆژنامە نوسان و قوتابیان و ئەدیبە گەورەكان و جۆرها دەزگاى بڵاو كردنەوە و ڕۆشنبیرى،بۆ بڵاو كردنەوەى ئەو پڕوپاگەندانەى كە ئەمریكا مەبەستیەتى بیگەیەنێتە هەموو كونجێكى جیهان.هەواڵگرى ئەمریكى دواى ئەوەى بڕێكى زۆر لەكتێبى چەواشەكارى دەربارەى ئەمریكا چاپ دەكات پاشان بە خۆڕایى لە جیهان لەڕێ ى مەڵبەندە ڕۆشنبیریەكانى ئەمریكا بڵاوى دەكاتەوە.بۆنمونە ساڵى 1965 هەواڵگرى ئەمریكى بە ملیۆنەها دۆلارى خەرج كردنى لە چاپ كردن و بڵاو كردنەوەى 15 ملیۆن كتێب لە جیهان.

دەستێوەر دانى هەواڵگرى لە كاروبارى خوێندن:
لەساڵى 1967 دا حكومەتى ئەمریكا توشى سەرسوڕمان هات كاتێك زانیان كە هەواڵگرى خەرجى هەندێ لەزانكۆكان دابین دەكات.دەركەوت زۆربەى ئەوپارەى زانكۆكان خەرجى دەكەن بۆ لێكۆڵینەوەى ئەتۆمیە بۆ بوارى سەربازى كە ئەمەش لەلایەن وەزارەتى بەرگرى و خارجى لە ڕێ ى هەواڵگریەوە یارمەتى دەدرێن.لەگەڵ ئەوەى ناڕەزایى یەكى زۆر لەسەر ئەو بابەتە دروست بوو بەڵام ئەو جۆرە چالاكیانە بەردەوام بوو بەردەوامیش دەبێ تاهەڕەشە لەسەر بەرژەوەندیەكانى ئەمریكا هەبێ.هەواڵگرى ئەمریكا دەڵێ: خزمەت كردنى ئەمریكا كارى هەموو چین و توێژێكە و لەهەموو شوێنێك دەبێ كار بكرێ بۆ پاراستنى بەرژەوەندیەكانى ئەمریكا جا ئەو شوێنەو ئەو چینە قوتابخانەبێ یا زانكۆ بێ یان قوتابى،ئەركى هەموو ئەمریكیەكە.

سود وەرگرتن لە ڕۆژنامەو گۆڤارەكان:
لە دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكا بەشی لێكۆڵینەوە ڕۆژانە و هەفتانەو مانگانە ئەو گۆڤارە ڕۆژنامانە كۆدەكەنەوە كە بەردەست دەكەوێ بەتایبەتى ڕۆژنامەو گۆڤارەكانى دەروەى ئەمریكا بەتایبەتى تریش ڕۆژنامەو گۆڤارەكانى وڵاتە عەرەبیەكان و وڵاتە شیوعیەكان.گشتى دەخوێندرێتەوەو لێكۆڵینەوەیەكى ووردى لەسەر دەكرێ و پاشان دەكرێتە ڕاپۆرتێك و بۆ شوێنى مەبەست بەرز دەكرێتەوە.

ناوەندى فەرماندەی هەواڵگرى ئەمریكى لە چوار بەش پێك دێت:

1/ زانست و تەكنەلۆجیا.
2/ لۆجستیكى.
3/ هەواڵگرى.
4/ بەرنامەو پلانەكان.

هەواڵگرى ئەمریكى لە سێ یەكەى سەربەخۆ پێك دێت:
1_ یەكەى كۆكردنەوەى هەواڵى دەرەكى.
2_ یەكەى كۆكردنەوەى دژە هەواڵگرى و دژە سیخوریەكان.
3_ یەكەى دەست تێوەر دانى نهێنى لەوڵاتانى دیكەدا.

چۆنیەتى بوون بەسیخور لە هەواڵگرى ئەمریكى: 
لەئەمەریكا مەشق پێ كردنى سیخوڕو خوێندنى دیارى كراو نیە بەڵكو شارەزایانى ئەم بوارە مەشق و ڕاهێنان بەهەر سیخوڕێك دەكەن بەپێ ى ئەو ئەرك و كارەى كە پێ ى سپێردراوە و پێ ى هەڵدەستێت.ئینجا ڕەوانەى ئەو وڵاتە دەكرێ كەبۆى ئامادەكراوە.لەسەردەمى دامەزراندنى هەواڵگرى ئەمەریكى ژمارەیەكى زۆر لە ڕۆشنبیران ڕاكێشرانە نێو هەواڵگریەوە.وەزارەتى بەرگرى بەڕێككەوتن لەگەڵ دەزگاى هەواڵگرى هەڵدەستان بەبڵاو كردنەوەى ئاگادارى بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى بەكالۆریۆس لەزانست و مێژوو دا بۆكار كردن لەوەزارەتى بەرگریدا،سەدەهالاوى ئەمریكى فۆڕمى پڕدەكردەوەو پاشان ئەو فۆڕمانە كۆدەكرایەوەو زۆر بەووردى لێكۆڵینەوەى لەسەر دەكرا و باشترینیان و گونجاوترینیان هەڵدەبژێردران و لەماوەیەكى كورتدا دەهێنرانە نێو دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكى.بێجگە لە ڕێگەى دووەم كە تاكو ئێستا دەزگاى هەواڵگرى ئەمریكى زۆر پشتى پێدەبەستێ ئەویش بەكرێگرتنى ئەوكەسانەى كە ئەمریكى نینە و خەڵكى وڵاتانى ترن كە زۆر جار خۆى دەبینێتەوە لەو كەسانەى كە پۆستى بەرزیان هەیە لەوڵات وەكو وەزیر و ئەفسەرى پلە بەرزو فەرمانبەرانى پلەبەرز كە سەركەوتنى ئەمریكاش لەهەواڵگرى و سیخوڕى كردن بەشێكى زۆرى بۆ ئەمە دەگەرٍِێتەوە.

چۆنیەتى گەڕان بەدواى بەكرێگیراو بۆ سیخورى كردن:
شارەزایانى هەواڵگرى ئەمریكى ڕۆژانە لەسەرتاپاى جیهان دەگەڕێن بەدواى بەكرێ گیراوى نوێ تابیكەنە سیخورى خۆیان و سود لە زانیاریەكانیان وەر بگرن كە بەدەستى دەهێنن بۆ هەواڵگرى ئەمریكى.بەزۆرى لە بەكرێگیراوێك دەگەڕێن لەنێوان فەرمانبەرانى حكومەتدابێ پاشان لەنێوان ئەندامانى هێزە چەكدارەكاندا هەتا لەنێوان ئەندامانى هەواڵگرى ئەو وڵاتەدا.زۆربەى ئەوكەسانە لەباڵیۆزخانە ئەمریكیەوە دەر دەچن چونكە بەرگرى دبلۆماسیان هەیە و بواریان بۆ دەرەخسێنى بۆ گەیشتن بە كەسانى پایە بەرز لەناو كۆمەڵگا.هەواڵگرى ئەمریكى كارمەندەكان دەخاتە ناو فەرمانبەرانى (دەزگاى گەشەپێدانى نێو دەوڵەتى) و (نوسینگەى زانیارى ئەمریكى).مەرج نیە هەمووكات كارمەندى هەواڵگرى ئەمریكى فەرمانبەر بێت یان سیفەتێكى ڕەسمى هەبێ بگرە زۆربەى كارمەندەكانى (قوتابین یان مامۆستان یان ڕۆژنامەنووس و گشت چین و توێژەكانى كۆمەڵگا)...هەواڵگرى ئەمریكى هەوڵ دەدات بۆئەوەى ئەم جۆرە كەسانە كارى لەگەڵ بكەن:

_ ئەو بەرپرسانەى كەلەسیاسەتى وڵاتەكەیان ڕازی نین، 
_ ئەو بەكرێگیراوانەى كە ئامانجى سەرەكیان پارەیە،چونكە هەواڵگرى ئەمریكى زۆر ترین شت كەهەیبێ پارەیە.
_ فەرمانبەرى شوێنە هەستیارەكان،وەكو وەزارەتى ناوەخۆ و دەرەوە و بەرگرى.
_ ئەو كەسانەى كە خاوەن بیرباوەڕێكى دژ بەیەكن لەگەڵ وڵاتەكەى.
_ ئەوكەسانەى حەزدەكەن ژیانى پڕ لە ڕابواردن و پارەو ئافرەت دۆستانە بەسەر ببەن.
_ قوتابیانى بەشە بەرزەكان و خاوەن بڕوانامە بەرزەكان.
_ ڕۆژنامە نوس و ئەو ڕاگەیاندن كارانەى زۆر دەگەڕێن لە وڵاتان.

پاشان كە ئەمانەى بەدەست كەوت.....

پاش پاڵاوتنى هەر بەكرێگیراوێك بۆ كاركردن لەهەواڵگرى ئەمریكى،دەزگا پەیوەندى دارەكان دەست دەكەن بە ووردبوونەوە لەڕابردوى،لەتۆمارەكاندا دەگەڕێن بەڵكو زانیارى هەبێ لەسەرى.ئەگەر هەر زانیاریەكى دەست كەوت دەربارەى بەكرێگیراو ڕەوانەى دەكەن بۆ ئەو كەسەى بەرپرسە لە ئامادەكردنى ئەو بەكرێ گیراوە،لەهەمان كاتدا بەردەوام دەبێ لەپشكنینى نهێنى و چاودێرى كردنى بۆ شارەزابوون لە داب و نەریت و بیروڕاكانى.پاشان لەهۆكارى كاركردنى لەم شوێنە دەكۆڵنەوە،ئایا مەبەستى پارەیە یان بیروراِیە یان هۆكارى دەرونیە.لەسەر ئەفسەرى بەرپرس لەڕەخساندنى بەكرێگیراو پێویستە دڵنیا بێت كە بەكرێگیراو دوو سەرە نیە واتە (لەهەمان كاتدا سیخورى بۆ دوو لایەن بكات).بە مەبەستى بەدەست هێنانى زانیارى خۆى لەم دەزگایە نزیك كردبێتەوە.

چۆنیەتى ئامادەكردنى بەكرێ گیراو:
ماوەى لێكۆڵینەوە لەبەكرێگیراو لەوانەیە چەند هەفتەیەك یاخود چەند مانگێك بخایەنێت،ئەگەر ئەو بەرپرسەى كەبەكرێگیراوەكەى ڕەخساندووە هەواڵگرى ئاگادار كردەوە ئەواپەیوەندى دەكرێ بە بەكرێگیراوەكە تادەست بەكاربێت،لەوكاتەدا بەرپرسى بەكرێگیراوەكە پاشە كشێ دەكات لەبەكرێگیراوەكە پاش ئەوەى بەوئەفسەرەى دەناسێنێ كە لەپاشە ڕۆژ كارى لەگەڵ دەكات.دانیشتن ڕێكدەخرێت لەنێوان ئەفسەرو بەكرێگیراوەكە لەو دانیشتنە ڕێو شوێنى ئاسایش دابین دەكرێ تا ئەفسەرەكە ڕێگاى هەڵهاتنى هەبێت ئەگەر كارێكى مەترسى ڕوویدا.نەوەكو بەكرێگیراوەكە بۆ وڵاتەكەى كاربكات بەڵام تاكو ئێستا ئاشكرا نەبووبێ لە لایەن هەواڵگرى ئەمریكیەوە.هەموو ئەوكۆبونەوانەو چاوپێكەوتنانە وێنە دەگیرێ و پەنجە مۆرو قسەكانى تۆمار دەكرێ بەبێ ئەوەى بەكرێگیراوەكە ئاگاداربێ دواتر لە دۆسیەیەكى سەربەخۆ هەڵدەگیرێَت و ئەگەر پێویستى كرد لەبەرامبەرى بەكارى دەهێنن.هەرلەسەرەتاوە لەلایەن ئەفسەرەكەى پێ ى ڕادەگەیەنرێ كە سەلامەتى خۆى و خێزانەكەى پارێزراوەو پاسەپۆرتێكى ئەمریكى پێدەدەن بەناوێكى جیاواز لەناوە ڕاستەقینەكەى خۆى،پاش ئەوەى بەكرێگیراو قایل دەبێ بەكاركردن لەگەڵ هەواڵگرى ئەمریكیدا دەست دەكرێ بەباسكردنى ووردەكاری موچەكەى،كەبۆ زۆربەى بەكرێگیراوان بڕى (500 دۆلار تا 1000) دۆلار مانگانە دەدرێ ئەگەر كارێكیشى ئەنجام دا ئەوا بەپێ ى جۆرى كارەكە پارەى پێدەدەن.ئەگەر كردارێكى گەورەشى لەپێش بێ بۆ ئەنجامدانى هەواڵگرى ئەمریكى بۆ ئەوەى سەرنجى بەكرێگیراو ڕابكێشێ پارەكە بە دووبەش دەدا بەشێكى سەرەتا ڕاستەوخۆ پێدەدەن بەشەكەى تریش بۆى لە بانكێكى ئەمریكى یان سویسڕى دادەنێن كەى كارەكەى تەواو كرد حیسابیە بانكیەكەى پێدەڵێن.هەموئەو ووردەكاریانە باس دەكرێ و پاشان ئەفسەرەكە كاغەزێكى پڕكراوە دەهێنێت و بەكرێگیراوەكە مۆرى دەكات كە ئەم كاغەزە ڕاستەوخۆ بە هەواڵگرى دەبەسترێتەوە،وەكو وتمان ئەم كۆبونەوانە هەمو وێنە دەگیرێ و تۆمار دەكرێ.

دەست بەكاربوون:
ئەوئەفسەرەى بەرپرسە لەسەر بەكرێ گیراو هەڵدەستێ بەتاقیكردنەوەى بەكرێگیراو بۆ دڵنیابوون لە پابەندى و دڵسۆزى.هەندێ ئەرك و كردار بە بەكرێگیراو ڕادەسپێرن كە پێشتر هەواڵگرى ئەمریكى لێ ى كۆڵیتەوەو ئەرشیفى كردووە بەڵام بەكرێگیراو بەمە نازانێ هەواڵگریش تەنها بە تاقیكردنەوە ئەمە دەكات.ئەگەر هاتوو ئەو زانیاریانەى بەكرێگیراوەكە بەدەستى هێناوە یەكى نەدەگرتەوە لەگەڵ زانیاریەكانى هەواڵگرى ئەمریكى ئەوا چەند ئیحتمالێك دادەنرێت و پاشان لێكۆڵینەوەى لەسەر دەكرێ.ئایا ئەم بەكرێگیراوە دووسەرەو بۆ لایەنێكى تر كار دەكات یان كەم توانایە لەبەدەست هێنانى زانیارى؟ئەوا جارێكى تر تاقیدەكرێتەوەو دەخرێتە ژێر چاودێرى ئەگەر جارێكى تر وابوو ئەوا چارەیەكى ترى بۆ دەدۆزنەوە ڕووداوێكى پێكدادانى ئۆتۆبیلى بۆ دروست دەكەن یان خنكان لەنێو مەلەوانگەیەكى ناوهاوینەهەوارێكى چۆڵ یان پێدانى برێكى زۆر لە ماددەى هۆشبەرى و لەدواجار كەوتنى بەژێر سەیارەیەك یاخود مردنى لە كۆڵانەكانى شار.تاوەكو نەبێتە مەترسى بەسەریانەوە كە بێگومان دەبێتە مەترسیش.هەواڵگرى ئەمریكى سەرەڕاى ئەم هەموو لێكۆڵینەوە دەربارەى بەكرێگیراوە نوێیەكە،لەكۆتاییدا دەیخاتە ژێر ئامێرى درۆ ئاشكرا كردنەوە.

خولى مەشق بۆ بەكرێگیراوى نوێ:
پاش كۆتایى هاتنى تاقیكردنەوەى بەكرێگیراوە نوێیەكە و دڵنیابون لە دڵسۆزى و شیاوى بۆ كاركردن بۆ هەواڵگرى ئەمریكى بەرپرسانى بڕیاردەدەن كە بخرێتە بەر خولى مەشق پێكردن.بەپێ ى ئەو ئەركەى پێ ى دەسپێردرێ.هەندێجار مەشقە نهێنیەكان زۆر وورد دەبێ.لەوماوەیەدا مەشق و ڕاهێنان لەسەر ئامێرى وێنەگرتن بە كامێراى بچوك و نوسین بەمەرەكەبى نادیارو گوێگرتن لەقسەو گفتوگۆى شوێنە گرنگەكان و چەندان مەشق و ڕاهێنانى تر كەپێویستە بۆ بەكرێگیراو تاببێتە سیخورێكى كارا.ئەوەى لەهەمووان گرنگترە ئەوەیە كە بەكرێگیراو لەوماوەیەى كە خەریكى مەشق و ڕاهێنانە دەبێ بیانووى جۆراو جۆر بدۆزێتەوە بۆ خۆ دزینەوەى لەو پرسیارانەى كە ڕوو بەڕووى دەكرێنەوە لە هۆكارى بزربوون و دیار نەمانى.

گەیاندنى زانیاریەكان:
ئەو ئەفسەرەى كە زانیاریەكان لە بەكرێگیراوەكە وەر دەگرێ لەسەریەتى شێوازى وەر گرتنەكە دابین بكات،ناو بەناو شێوازى وەر گرتنەكە بگۆڕێ تاوەكو ڕێگا لەئەگەرى ئاشكرابوونى بگرێت،هیچ كاتێك یان سیستەمێكى جێگیر نیە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ بەكرێگیراو دا گرنگ ئەوەیە زانیاریەكان بگاتە هەواڵگرى ئەفسەرى بەرپرس ئازادە لە داهێنانى و گۆڕینى كات و شوێنى وەر گرتنى زانیاریەكان،هەندێ بەكرێگیراو بەباشى دەزانن كە ڕاستەوخۆ بچنە لاى ئەفسەرەكان و زانیاریەكانى بەدەمى بۆ بگوازنەوە،ئەو شێوازەیان لاباشترە لە هەڵگرتنى نامەو ڕاپۆرت كەلەوانەیە توشیان بكات ئەگەر هەر ڕووداوێك ڕوویدا.بەڵام هەواڵگرى ئەمریكى حەزدەكات زانیاریەكان بەڵگەنامەى نوسراوو بن وەك نامەو بەڵگە نامە و نامەى نوسراو بەمەرەكەبى نهێنى.هەندێ لە بەكرێگیراوان زانیاریەكانیان لە ڕێ ى كەسى سێیەمەوە دەگەیەنن كەلەوانەیە بەشێوەیەكى گشتى كەسى سێیەم ئەو نامەى كە دەیگوازێتەوە نەزانێ و بەهیچ شێوەیەك ئاگادارى ناوەڕۆكى ئەم نامەیە نەبێ.بۆنمونە بەكرێگیراوەكە بە هاوڕێیەكى دەڵێ كە گەیشتیە پاریس ئەم نامەیەم بۆ بگەینە سنوقى پۆستەى ناوچەى....،بەم شێوەیە هاوڕێى بەكرێگیراو مەترسى ترین ئەرك ئەنجام دەدەات بێ ئەوەى ئاگادارى بێ.هەركاتێك هۆیەكى خێرا هەبێ بۆ یەكتر بینین لەنێوان ئەفسەرو بەكرێگیراوەكە كە ڕێك دەكەون لەسەر یەكتر بینین لەوێستگەى میترۆ بێت یان لە سینەما بێت یان لەپاركێك بێت.گرنگ ئەوەیە شوێنێك بێت لەكاتى بینین كەس هەست بەم مامەلەَ سیخوریانە نەكات.

كۆتایى خزمەت....
هەموو كردەیەك كۆتایى هەیە هەموو بەكرێگیراوێكیش كۆتایى یەكى هەیە.بەڵام هەندێ بەكرێگیراو كۆتایەكانیان دڵ تەزێنە.هەواڵگرى ئەمریكى چارەسەرى بۆ هەموو ئەگەرەكان داناوە،ئەگەر بەكرێگیراوێك بەهۆى سروشتى مرد ئەوا مەشق و ڕاهێنان بە كەسێكى تر دەكات تا جێگاى بگرێتەوە،بەڵام ئەگەر بەكرێگیراوەكە دەستگیركرا یان بەند كرا كەلەوانەیە لە سێدارە بدرێ ئەوا حكومەتى ئەمریكى هەڵدەستێ بە ڕەتكردنەوەى كەوا ئەو كەسە بەكرێگیراوى ئەوان بوو بێت.پروپاگەندەى پێچەوانە دەر دەكەن كە هەواڵگرى ئەو وڵاتە ئەو كێشەیەى هەڵبەستوە تاگرژى لەنێوان هەردوو وڵاتدادروستبكات.هەندێ جار هەواڵگرى ناچار دەبێت بۆكۆتایى هێنانى كردەیەك بۆ ڕاگرتنى ئیشى كرێگیراوێكى بەهۆى لەدەست دانى هۆكارى كاركردن لەگەڵیدا،وەك گەیشتن بە زانیارى و ئەركەكانى كە هەواڵگرى مەبەستیەتى.لەهۆیەكانى وەستانى هەر كردەیەك جێگیر نەبووبێ بارى دەروونى بەكرێگیراو یا نەمانى متمانە بەو بە كرێگیراوە یان دڵنیا بوون لەوەى كە ئەم بە كرێگیراوە دووسەرەیە.هەندێ حاڵەتى تایبەتى هەیە هەواڵگرى ئەمریكى ناچار دەبێ چارەیەك بۆخۆیان بدۆزنەوە بۆیە بڕیارى پاكتاو كردن لەلایەن سەرۆكى ئەو بەشەوە دەر دەچێ كە بەكرێگیراوەكە كارى لەلەگەڵدا دەكات پاش ئاگادار كردنەوەى بەرێوبەرى گشتى بۆ وەر گرتنى ڕەزامەندى هەرئەوەندە ڕازى بوو ئەوا سەرۆكى بەشەكە دەستوور دەدات بە بەكەسانى شارەزا بەلەناوبردنى بەشێوەیەك كە مردنى بەكرێگیراو وەك ڕووداوێكى ئاسایى یان خۆ كوشتن دەربكەوێ.بەبەكار هێنانى تازەترین شێوازى كوشتن،هەواڵگرى ئەمریكى چەندین جار هەستاوە بەلەناو بردنى بەكرێگیراوەكانى لەبەرئەوەى هەڵەى كوشندەیان كردووە یان قایل نەبوونە كەكار بۆ هەواڵگرى ئەمریكى بكەن بەڵام ئەو بەكرێگیراوەى كارەكەى جێبەجێ دەكات بەپێ ى ڕێككەوتن نامەیەك كارەكانى بەڕێوەدەچێ و پارێزگارى دەكرێ و وەكو سیخوڕێكى ئەمریكى هەڵس و كەوتى لەگەڵ دەكرێ.یاساى ئەمریكى ڕێگاى بە بەڕێوبەرى هەواڵگرى ئەمریكى دا لە ساڵى 1949 بەدەركردنى مۆڵەتى تایبەتى بۆ بیانى بەكرێگیراو،بۆهاتنە ناو ئەمریكاوە و نیشتە جێبوونیان تا هەتایە بە بیانووى خزمەتكردنى ئاسایشى نەتەوەیى.دواى تەواو بوونى كارەكەى هەواڵگرى لێكۆڵینەوەیەكى وورد دەكات دەربارەى سیخورى بە كرێگیراو بزانێ چى پێماوەو چى پێدەكرێت ئەگەر زانیان لە تواناى دایە كارى ترى پێ ڕادەسپێرن ئەگەر نا ڕەوانەى بەشى نیشتە جێكردنى دەكەن كە بەر پرسە لەدابین كردنى شوێنى شیاو بۆ سیخورو بە كرێگیراوەكانى بەشى نیشتە جێكردنیش خانوێكى بۆ دابین دەكات و پاشان ڕەگەز نامەیەكى گوونجاوى پێدەدات و ناوێكى نوێى پێدەبەخشرێ و بڕەپارەیەكى واى دەدرێتێ كە بەهیچ جۆرێك كەم و كورى بۆ دروست نەبێ و بەردەوامیش چاودێرى دەكرێ نەوەكو بۆ وڵاتى تر كارى سیخورى بكات.




مایكل هایدن سەرۆكى ئێستاى c.I.A.




سه‌رچاوه‌ :كوردستان پۆست
نوسینی: موسی باپیر
.

16 Dec 2011

پێشبینی‌ بورجه‌كان بۆ ساڵی‌ 2012

بورجی‌ كاوڕ:
له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ له‌ ساڵی‌ 2012 سه‌قامگیری‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندبون به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن و گرنگی‌ ده‌ده‌ن به‌ چه‌ند كارێكی‌ دیاریكراو، هه‌روه‌ها رزگاریان ده‌بێت له‌ هه‌ندێ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ كه‌ هیچ به‌هایه‌كیان نیه‌ له‌ ژیاندا، له‌ ساڵی‌ 2012دا له‌دایكبوانی‌ بورجی كاوڕ زیاتر واقیعبین ده‌بن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئامانجه‌كانیان زیاتر رون و ئاشكرا بێت.
له‌ڕوی‌ كاره‌وه‌، له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2012دا بارودۆخه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه،‌ به‌ڵام له‌ مانگی‌ ئه‌یلولدا گۆڕانكاریی‌ گه‌وره‌ روده‌دات وه‌ك گۆڕانكاری‌ له‌ وه‌زیفه‌ و ئامۆژگاری‌ بۆ له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر لایه‌نی‌ داهێنان و ده‌رخستنی‌ تواناكانیان له‌ كاردا، ژیانی‌ سۆزدارییان سه‌قامگیر ده‌بێت و زۆرێك له‌ قه‌یرانه‌كانی‌ ساڵی‌ رابردو تێده‌په‌ڕێنن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی‌ نێوان خۆیان و خۆشه‌ویسته‌كانیان زیاتر راستگۆیی‌ و به‌یه‌كگه‌یشتن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، بارودۆخی‌ ته‌ندروستییان باش ده‌بێت و ئامۆژگاری‌ بۆ له‌ دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێجیمێكی‌ خۆراكی‌ هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و بكه‌ن و راهێنانی‌ وه‌رزشی‌ ئه‌نجام بده‌ن و به‌ به‌رنامه‌ پشو بده‌ن.
بورجی‌ گا:
ناتوانرێت پێشبینییه‌كانی‌ ئه‌م بورجه‌ بۆ ساڵی‌ 2012 به‌ته‌واوه‌تی‌ ده‌ستنیشان بكرێت، سێ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵ گونجاو نیه‌ بۆ گۆڕانكاری‌ له‌بواری‌ كاركردندا، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌مدا له‌ قۆناغێكی‌ سۆزداری‌ ئاڵۆزدا ده‌ژین به‌هۆی‌ كاریگه‌رییه‌ سلبییه‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ساره‌كانی‌ زوحه‌ل و مه‌ریخ، هه‌وڵ بده‌ن به‌پێی‌ توانا بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی‌ بكه‌نه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ هه‌رزه‌كاره‌كانی‌ ئه‌م بورجه‌، مانگه‌كانی‌ كۆتایی‌ 2012 كاتێكی‌ باشه‌ بۆ پێكهێنانی‌ په‌یوه‌ندی‌ نوێ‌.
هۆشیاربن له‌ به‌رامبه‌ر رودانی‌ هه‌ندێ له‌ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ماوه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ كۆتاییدا.
بورجی‌ دوانه‌:
له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ له‌ ساڵی‌ 2012دا روبه‌ڕوی‌ هه‌ندێ كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ كاره‌كانیاندا به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ داراییه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی‌ مانگی‌ ئازار هه‌تاوه‌كو مانگی‌ حوزه‌یران زۆربه‌ی‌ له‌ دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ ئامانجی‌ كاره‌كانیان به‌دی‌ ده‌هێنن.
له‌ڕوی‌ سۆزداراییه‌وه‌ ئامۆژگاری‌ بۆ له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ گومان و مشتومڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانێكی‌ سۆزداری‌ سه‌قامگیر به‌رنه‌سه‌ر، دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌و قسه‌ و قسه‌ڵۆكانه‌ی‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ خراپیان ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندی‌ نێوان خۆیان و خۆشه‌ویسته‌كانیان.
بورجی‌ قرژاڵ:
2012 ساڵێكی‌ خۆشه‌ بۆ له‌دایكبوانی‌ بورجی‌ قرژاڵ به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ فرسه‌تی‌ بونیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ تایبه‌ت و سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش لایه‌نی‌ داهێنانیان به‌هێز ده‌بێت له‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا.
 له‌ڕوی‌ پیشه‌ییه‌وه‌ بورجی‌ قرژاڵ به‌ ئازایه‌تی‌ و توانای‌ به‌رز له‌ رێكخستن ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی‌ ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌به‌ستیه‌تی‌، ئامۆژگاری‌ بۆ له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێی‌ كاره‌كانیدا پته‌و بكات و دور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ كاریگه‌ریی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان.
له‌ڕوی‌ سۆزدارییه‌وه‌، ئه‌و ئازایه‌ی‌ كه‌ بورجی‌ قرژاڵهه‌یه‌تی‌ له‌ ساڵی‌ 2012دا وای‌ لێده‌كات زیاتر به‌توانا بێت له‌ پابه‌ندبون به‌ په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كان.
له‌ چاره‌كی‌ دوه‌می‌ 2012دا روبه‌ڕوی‌ هه‌ندێ‌ كێشه‌ی‌ خێزانی‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ زوترین كاتدا ئه‌و كێشانه‌ نامێنن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ته‌ندروستی‌، له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ به‌ هه‌ندێ قه‌یرانی‌ ساده‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن وه‌ك تێكچونی‌ گه‌ده‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ری‌ نابێت بۆ سه‌ر باری‌ ته‌ندروستی‌.

بورجی‌ شێر:
له‌ ساڵی‌ 2012دا له‌دایكبوانی‌ بورجی‌ شێر له‌ڕوی‌ كار و پیشه‌وه‌ زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر خۆیاندا و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ باش له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و خاوه‌نكار و سارمایه‌داران پێكده‌هێنن، نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ 2012 بۆ له‌دایكبوانی‌ بورجی‌ شێر به‌ سه‌ركه‌وتو ناو ده‌برێت و پێشبینی‌ ده‌كرێت پاره‌ی‌ زیاتر به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام له‌ نیوه‌ی‌ دوه‌می‌ 2012دا هه‌لی‌ كاری‌ زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ڕه‌خسێت كه‌ به‌دوای‌ كارێكدا ده‌گه‌ڕێن زۆرترین قازانجی‌ تێدا بیت.

له‌ڕوی‌ سۆزدارییه‌وه‌، له‌دایكبوانی‌ بورجی‌ شێر روبه‌ڕوی‌ كێشه‌ی‌ خێزانی‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی‌ هه‌ندێ كه‌ڵه‌كه‌بونه‌وه‌، له‌روی‌ ته‌ندروستیشه‌وه‌، له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ روبه‌ڕوی‌ هه‌ندێ نه‌خۆشی‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی‌ هه‌ستكردن به‌ ماندوبونه‌وه‌ وه‌ك ئازاری‌ پشت و بڕبڕه‌كان، هه‌وڵ بده‌ پشو بده‌یت و هۆشیار بیت.
بورجی‌ فه‌ریك:
له‌ ساڵی‌ 2012دا پێویسته‌ له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ ئاماده‌ بن بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی‌ كتوپڕ كه‌ له‌ كاره‌كانیاندا روبدات، ره‌نگه‌ گۆڕانكارییه‌كه‌ له‌ شوێنی‌ كاردا بێت یان له‌ سروشتی‌ كاره‌كه‌دا بێت، هیچ گۆڕانكاریه‌كی‌ مادی‌ تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ یه‌كه‌مدا رونادات له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ دایكبوانی‌ بورجی‌ فه‌ریك له‌ساڵی‌ 2012دا ئارام بن و دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ راڕایی‌ و توڕه‌بون.
له‌ڕوی‌ سۆزدارییه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خێزانیان هه‌یه‌ هۆشیار بن چونكه‌ ره‌نگه‌ ناكۆكی‌ و گرژی‌ روبدات كه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و ناكۆكییانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپی‌ بارودۆخی‌ ئابوری‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵدا.
بارودۆخی‌ ته‌ندروستی‌ له‌دایكبوانی‌ بورجی‌ فه‌ریك له‌ ساڵی‌ 2012دا جێگیر ده‌بێت، دور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ كاری‌ هه‌رزه‌كارانه‌ و هه‌وڵ بده‌ پشو بده‌یت له‌كاتێكه‌وه‌ بۆ كاتێكی‌ تر.
بورجی‌ ته‌رازو:
له‌ساڵی‌ 2012دا له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونی‌ به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن له‌ ژیانی‌ پیشه‌ییاندا ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ زۆره‌ی‌ كه‌ ده‌یده‌ن له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنی‌ خۆیان.
له‌ڕوی‌ سۆزدارییه‌وه‌، پێویسته‌ له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ زۆرتر كاریگه‌ر بن و په‌یوه‌ندی‌ به‌ هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن، ره‌نگه‌ روبه‌ڕوی‌ هه‌ندێ كێشه‌ی‌ خێزانی‌ ببنه‌وه‌ له‌سێ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا.
له‌ڕوی‌ ته‌ندروستیشه‌وه‌ له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ له‌ بارودۆخێكی‌ باشدا ده‌بن.
بورجی‌ دوپشك:
له‌ڕوی‌ پیشه‌ییه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ دو مانگی‌ یه‌كه‌مدا گۆڕانكاری‌ به‌دی‌ دێت، له‌ به‌شی‌ ناوه‌ڕاستی‌ ساڵدا ره‌نگه‌ به‌ هه‌ندێ كاتدا تێپه‌ڕ ببیت كه‌ كاره‌كانت لێ تێكبده‌ن به‌ڵام ته‌نها حاڵه‌تێكی‌ كاتیه‌.
له‌ڕوی‌ سۆزدارییه‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا په‌یوه‌ندییه‌كانت به‌هێز ده‌كه‌یت و رایه‌ڵه‌ خێزانییه‌كانت پته‌و ده‌كه‌یت، وریا به‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ غیره‌ نه‌یه‌ته‌ دڵته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی‌ نێوان خۆت و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت تێك نه‌دات، هه‌وڵبده‌ بیركردنه‌وه‌كانت به‌ ئیجابیانه‌ بێت.
له‌دایكبوانی‌ بورجی‌ دوپشك به‌ده‌ست نه‌خۆشی‌ گه‌ده‌وه‌ ده‌ناڵێنن به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا بارودۆخی‌ ته‌ندروستییان هه‌تاوه‌كو چاره‌كی‌ كۆتایی‌ سه‌قامگیر ده‌بێت.
بورجی‌ كه‌وان:
له‌دایكبوانی‌ بورجی‌ كه‌وان له‌ ساڵی‌ 2012دا ئاستی‌ جه‌ماوه‌رییان به‌گشتی‌ زیاد ده‌بێت و له‌ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ یه‌كه‌مدا بارودۆخی‌ ئابورییان باش ده‌بێت.
له‌ڕوی‌ سۆزدارییه‌وه‌ روبه‌ڕوی‌ هه‌ندێك كێشه‌ی‌ خێزانی‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ 2012دا، به‌ڵام پێویسته‌ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ حه‌كیمانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌یت.
بارودۆخی‌ ته‌ندروستیت باشتر ده‌بێت و ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشی‌ خۆیان داببه‌زێنن سه‌ركه‌وتو ده‌بن به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش.
بورجی‌ گیسك:
تۆ توانات هه‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌مو پرۆژه‌یه‌كی‌ بازرگانیدا سه‌ركه‌ویت، سه‌ره‌ڕای‌ هه‌مو ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ مادیانه‌ی‌ كه‌ ده‌توانیت له‌ماوه‌ی‌ 2012دا به‌ده‌ستیان بهێنیت.
هه‌ر له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و ساڵه‌دا ده‌توانیت كۆتایی‌ به‌هه‌مو ئه‌و پلانانه‌ بهێنیت كه‌ پێشتر نه‌خشه‌ت بۆ كێشابون، هه‌روه‌ها روبه‌ڕوی‌ زۆرێك له‌ كێبڕكێ ده‌بیته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی‌ كاره‌كه‌تدا به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ده‌توانیت هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ تێپه‌ڕێنیت.
له‌ڕوی‌ سۆزدارییه‌وه‌، خۆشه‌ویستی‌ دڵت پڕ ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌ سۆزداری و خێزانییه‌كانت به‌هێز ده‌بێت.
بارودۆخی‌ ته‌ندروستیت له‌ ساڵی‌ 2012دا زۆر باش ده‌بێت به‌ڵام ئاگادار به‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ سنگ له‌ ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ كۆتایی‌ 2012دا.
بورجی‌ سه‌تڵ:
به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بورجی‌ سه‌تڵ به‌وه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هیوایه‌تی‌ زۆره‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و سیفه‌ته‌ یارمه‌تی‌ ده‌دات بۆ سودوه‌رگتن له‌ كاره‌كه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2012دا، له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ خۆیان له‌به‌رده‌م زۆرێك له‌ هه‌لی‌ زێرَِیندا ده‌بیننه‌وه‌ كه‌ له‌رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن به‌رز ببنه‌وه‌.
له‌ڕوی‌ سۆزدارییه‌وه‌، له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ زۆرێك له‌ كاته‌كانیان له‌ ساڵی‌ 2012دا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیان به‌سه‌ر به‌رن به‌رله‌وه‌ی‌ بریاربده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌سه‌ر خێزانداره‌كان كه‌ زۆربه‌ی‌ كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان بن.
له‌دایكبوانی‌ بورجی‌ سه‌تڵ له‌ ساڵی‌ 2012دا ته‌ندروستییه‌كی‌ زۆر باشیان ده‌بێت به‌ڵام پێویسته‌ ئاگادر بن له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ ساڵدا روبه‌ڕوی‌ هیلاكی‌ و ماندوبون نه‌بنه‌وه‌ به‌هۆی‌ شه‌كه‌تی‌ له‌ كاره‌كانیان.
بورجی‌ نه‌هه‌نگ:
به‌ڵێنی‌ گه‌وره‌ و هه‌لی‌ نوێ‌ دێته‌ به‌رده‌م له‌دایكبوانی‌ ئه‌م بورجه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواوری‌ پیشه‌ییدا.
له‌ڕوی‌ سۆزدارییه‌وه‌، ساڵی‌ 2012 ساڵێكی‌ باش ده‌بێت به‌ڵام پێویسته‌ وریا بن له‌ مانگه‌كانی‌ نێوان ته‌موز و ئه‌یلول، هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌وڵی‌ زیاتر بده‌یت له‌ مانگه‌كانی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م و تشرینی‌ دوه‌مدا ئه‌گه‌ر ده‌ته‌ویت په‌یوه‌ندییه‌كی‌ سۆزداری‌ سه‌ركه‌وتو مسۆگه‌ر بكه‌یت.
له‌دایكبوانی‌ بورجی‌ نه‌هه‌نگ ره‌نگه‌ له‌ ساڵی‌ 2012دا روبه‌ڕوی‌ هه‌ندێ گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ ببنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌نیوه‌ی‌ دوه‌می‌ ئه‌مساڵدا.

9 Dec 2011

كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ژیانی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌لان


مە‌ستوورە‌ی ئە‌ر‌دە‌ڵان (١٨٠٤ ز - ١٨٤٨ ز) شاعیر و مێژوونووسی کوردە‌. ناوی خۆی ماھ شە‌رە‌ف خانم بووە‌ و نازناوی مە‌ستوورە‌ بووە‌. دە‌وروبە‌ری ساڵی 1220 ک.م (1804 ز) لە‌ بنە‌ماڵە‌ی قادرییە‌کانی سنە دا، کە‌ ئە‌وسا زۆر لای والییە‌کان بە‌قە‌در بوون، لە‌ شاری سنە هاتە‌ دنیا.
مامۆستا مە‌ولە‌ویی تاوە‌گۆزی لە پە‌سنی ئە‌و‌دا ئە‌م شیعرە‌ی گوتووە:
خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور
سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جە دەور
ها لە خانەکەی بورجی شەرەف دا
نوورئەفشانیشەن وە هەر تەرەف دا
ژیاننامە‌
ناوی ماھ ‌شە‌رە‌ف خانم و نازناوی مە‌ستوورە‌ بووە‌. دە‌وروبە‌ری ساڵی 1220 ک.م (1804 ز) لە‌ بنە‌ماڵە‌ی قادرییە‌کانی سنە‌ دا، کە‌ ئە‌وسا زۆر لای والییە‌کان بە‌قە‌در بوون، لە‌ شاری سنە‌ هاتە‌ دنیا. باوکی، ئە‌ولە‌سە‌ن بە‌گ (ئە‌بولحە‌سە‌ن بە‌گ)، لە‌ پیاوە‌ رە‌سە‌نە‌کانی سنە‌ بووە‌ و بە‌ ماە‌شە‌رە‌ف خانمی خوێندووە‌ تا وەهای پێ گە‌یاندووە‌ کە‌ ناو دە‌رکا. لە‌ زە‌مانی خو‌سرە‌و خانی ئە‌ردە‌لان، والیی سنە‌، کە‌ بە‌ ناکام ناو براوە‌، خان و ماڵە‌ قادرییە‌کان لە‌ یە‌کتر رە‌نجاون و ئاشت بوونە‌وە‌ و بوونە‌ خزم. مە‌ستوورە‌ بۆتە‌ خێزانی خوسرە‌و خان. خانیش لە‌ شیعردانان دا لە‌ خانم نزیک بۆتە‌وە‌. لە‌ دیوانی هە‌ردووکیان دا شیعر بە‌ یە‌کدا هە‌ڵدانیان زۆر بە‌رچاوە‌. مە‌ستوورە‌ چل و چوار ساڵ تە‌مە‌نی بووە‌ کە‌ لە‌ سلێمانی مردووە‌ و هە‌ر لە‌وێش نێژراوە‌.
شیعرە‌کانی
مە‌ستوورە‌ لە‌ شیعردانان، چ بە‌ کوردی و چ بە‌ فارسی، زۆر خاوە‌ن دە‌ستە‌ڵات بووە‌. بە‌داخە‌وە‌ زۆربە‌ی شیعرە‌کانی لە‌ ناو چووگن و تە‌نیا دوهە‌زار بە‌یتێکی ماوە‌تە‌وە‌ کە‌ ساڵی 1305 ک.ە (1926 ز)، میرزا ئە‌سە‌دوڵڵا خانی کوردستانی، سە‌رۆکی فە‌رهە‌نگی سنە‌، لە‌ تاران چاپیانی کردووە‌. کوردییە‌کانی هە‌ر زۆر کە‌م ماون بە‌ڵام لە‌ قە‌سیدە‌یە‌کی دا کە‌ بە‌م بە‌یتە‌وە‌ دە‌ست پێ دە‌کا:
گرفتارم بە‌ نازی چاوە‌کانی مە‌ستی فە‌تتانت
بریندارم بە‌ نێشی سینە‌دۆزی تیری موژگانت
وا دیار ئە‌دا کە‌ شیعرە‌ کوردییە‌کانیشی زۆر رە‌وان بووبێتن. خێوی کتێبی حە‌دیقە‌ی ناسری، کە‌ ئامۆزای مە‌ستوورە‌ بووە‌، ژمارە‌ی هە‌ڵبە‌ستە‌کانی لە‌ قە‌سیدە‌ و غە‌زە‌ڵ و وردە‌ بابە‌ت، بە‌ نزیکە‌ی بیست هە‌زار بە‌یت نووسیوە‌ بە‌ڵام "توحفە‌ی ناسری" کە‌ ئە‌ویش لە‌ مە‌ڕ کوردستان تاریخێکە‌، دە‌ هە‌زاری لە‌و بیستە‌ کە‌م کردۆتە‌وە‌ و دە‌ڵێ دە‌هە‌زار بە‌یتێکی و‌ەهۆندووە‌.

سەرچاوە

  • عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (هەژار)، لێکدانەوە و وەرگێڕانی مێژووی ئەردەڵان

8 Nov 2011

ئالووده‌ی ئینته‌رنێت مه‌بن



مۆزه‌خانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ سویسرا پێشه‌نگایه‌كی‌ له‌ ژێرناوی‌ "په‌یوه‌ندی‌ زیانبه‌خشه‌" كرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌سه‌ر ده‌به‌ن. 
له‌ پێشانگاكه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ زانیاری‌ زیاده‌ و ئالووده‌بوون به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی خواردنه‌وه‌ی‌ ماده‌ كحولیه‌كان و جگه‌ره‌ زیانی‌ هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ.

7 Nov 2011

شاخێکی هێنده‌ی نیویۆرک جیاده‌بێته‌وه


زانایانی ده‌سته‌ی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا (ناسا) رایانگه‌یاند؛ درزێکی گه‌وره‌ که‌وتوه‌ته‌ شاخێکی به‌سته‌ڵه‌ک له‌ جه‌مسه‌ری باشوری گۆی زه‌وی و رۆژ به‌ رۆژیش درزه‌که‌ رو له‌ فراوانبون ده‌کات، پێشبینیش ده‌که‌ن، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتودا به‌ته‌واوه‌تی شاخه‌که‌ جیاببێته‌وه‌.
ئه‌و شاخه‌ به‌سته‌ڵه‌که‌ قه‌باره‌که‌ی هێنده‌ی ناو شاری نیویۆرک ده‌بێت، هه‌روه‌ها قوڵییه‌که‌ی 50 مه‌تره‌ و نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تریش درێژبوه‌ته‌وه‌.
زانایه‌کی ئاژانسه‌که‌ش ئاشکرایکردوه‌، رۆژانه‌ درزی ئه‌و شاخه‌ به‌سته‌ڵه‌کییه‌ به‌رێژه‌ی دو مه‌تر زیاد ده‌کات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و جۆره‌ روداوانه‌ چه‌ند ساڵ جارێک دوباره‌ ده‌بنه‌وه و دوایین روداویش، جیابونه‌وه‌ی که‌رته‌ شاخێک بوه‌ له‌ساڵی 2001دا‌.
ئه‌و زانایه‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌مانگی سیپته‌مبه‌ری رابوردودا چاودێری ئه‌و شاخه‌ کراوه‌ و پێشبینیش ده‌کرێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا به‌ته‌واوه‌تی شاخه‌که‌ جیاببێته‌وه.

27 Mar 2011

ئه‌سته‌مه‌ كه‌شتیه‌كی وه‌كو كه‌شتی نوح دروستبكرێت

هفهف
ئه‌سته‌مه‌ پاپۆڕێكی‌ وا دروست بكرێت، كه‌ بتوانرێت به‌هۆیه‌وه‌ له‌هه‌ر جۆره‌ ئاژه‌ڵێك جوتێكیان له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌ پێ بگوازرێته‌وه‌، كارێكی‌ قورسه‌!. به‌ڵام جیۆجۆلیسته‌كان ته‌ئكید له‌سه‌ر ڕوودانی‌ لافاوێك له‌سه‌رده‌مه‌كانی‌ ڕابردوودا ده‌كه‌نه‌وه‌، بێگومان كاتی‌ پێكهاتنی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست بووه

24 Feb 2011

هه‌ندێك زانیاری و مێژوو ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان

سروود: ئه‌ی‌ ڕه‌قیب
پایته‌خت: هه‌ولێر
زمانی فه‌رمی: كوردی
حكومه‌ت: په‌رله‌مانی دیموكراسی


سه‌رۆك: مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیران: دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
پێكهاتنی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی‌
ئۆتۆنۆمی به‌پێی‌ ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی مۆركراو له‌١١ی ئاداری ساڵی‌ ١٩٧٠
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ له‌ئاداری ساڵی‌ ١٩٧٤
ده‌ستكه‌وتنی سه‌ربه‌خۆییه‌كی دیفاكتۆ له‌تشرینی یه‌كه‌می ساڵی‌ ١٩٩١
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی ‌كوردستان
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی ‌كوردستان



به‌پێی‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی عێراق، ئۆتۆنۆمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واته‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ سه‌ربه‌خۆی ته‌واوی درایه‌ له‌٣٠ كانونی دووه‌می ساڵی‌ ٢٠٠٥دا
ڕووبه‌ر: (٨٠٠٠٠) هه‌شتا هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا