لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، ئەو ئۆتۆمۆبێلەی تەرمی جۆن کەنەدی گواستەوە، بە نرخی 160 هەزار دۆلاری ئەمەریکی فرۆشرا.
جۆناسان کلینگەر سەرۆکی کۆمپانیای هاگریتی بۆ دڵنیایی ئۆتۆمبێل لە ئەمەریکا رایگەیاندوە، نرخی راستەقینەی ئەو ئۆتۆمبێلە 40 هەزار دۆلار تێپەر ناکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەرمی سەرۆکی ئەمەریکای گواستوەتەوە لەساڵی 1963دا پاش ئەوەی تیرۆرکرا، نرخەکەی گەیشتوەتە 160 هەزار دۆلار.
ئەو ئۆتۆمبێلە لە جۆری کادیلاکە و تا ئێستاش ناوی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە کە ئەو ئۆتۆمبێلەی کڕیوەتەوە.
دوای 48 ساڵ له کوژرانی جۆن که‌نه‌دی، سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مه‌ریکا، له‌ڕێگه‌ی تیمێکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکییه‌وه توانرا بکوژەکەی ده‌ستنیشانبکرێت، کە ناوی (لی هارڤی ئۆزۆڵد)ه‌و به‌ته‌نها کاری کوشتنی که‌نه‌دی ئه‌نجامداوه.
ئه‌و تیمه ئه‌مه‌ریکیه دوای لێکۆڵینه‌وه له تۆماره ڤیدیۆییەکان و دوباره رێکخستنه‌وه و مۆنتاژکردنه‌وه‌ی، پاشان نمایش‌کردنی وه‌ک فیلمی دیۆکیۆمێنتاری له‌که‌ناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک، ده‌رکه‌وت (لی هارڤی) له باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی بازرگانیه‌وه ته‌قه‌ی له جۆن که‌نەدی کردوه و کوشتو‌یه‌تی.
مێژوی روداوه‌که
له‌ساڵی 1963دا، دوای ئه‌وه‌ی جۆن که‌نه‌دی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتنه ولایه‌تی ته‌کساس و دواتریش سه‌ردانی مه‌یدانی (خۆشه‌ویست)یانکرد، له‌کاتی گه‌ڕانیدا به شه‌قامه‌کانی ته‌کساس و له ئاپۆڕایه‌کی جه‌ماوه‌ریدا ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی ئه‌و ویلایه‌ته پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێکرد، دواتر له‌یه‌کێک له باڵه‌خانه‌کانی ئه‌و شه‌قامه‌ی جۆن که‌نه‌دی پێدا تێپه‌ڕی، ته‌قه‌ی لێكراو له‌کاتی گه‌یاندنیدا بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ستدا.
پاش روداوه‌که
پاش ئه‌وه هێزه ئه‌منییه‌کان، که‌سێکیان به‌ناوی هارڤی ئۆزۆڵد، به‌تۆمه‌تی کوشتنی جۆن که‌نه‌دی ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام ته‌نها دوای دو رۆژ له ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تۆمه‌تباره و له‌کاتی گواستنه‌وه‌یدا بۆ زیندانێکی دیکه، له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به‌ناوی (ریۆبی) كوژرا.
هه‌ربۆیه کوشتنی جۆن که‌نه‌دی به‌نهێنی مایه‌وه، بەڵام دواتر تیمێکی ئه‌مه‌ریکی که له چه‌ندین پسپۆڕ پێکهاتبون، توانیان نهێنییه‌کان ئاشکرابکه‌ن و ده‌ریانخست، (هارڤی ئۆزۆڵد) ته‌نها كه‌سێكه كه کاری کوشتنی جۆن که‌نه‌دی ئه‌نجامداوه.
چۆنیه‌تی کوشتنه‌که
دوای ئه‌وه‌ی هارڤی ئۆزۆڵد له یه‌کێک له‌باڵه‌خانه‌کاندا چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕبونی که‌نه‌دی كردوه، له‌ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه له‌ماوه‌ی 11 چرکه‌دا 3 فیشه‌ک ئاراسته‌ی جۆن که‌نه‌دی ده‌کات و له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌دا گیانی لەدەستدا، به‌پێچه‌وانەی پێشبینییه‌کانی پێش‌و که ده‌وترا له‌ماوه‌ی 6 چرکه‌دا 3 فیشه‌کی ئاڕاسته کراوه.
پڕوپاگه‌نده‌کانی دوای کوشتنی
لەسەرەتادا ده‌نگۆی زۆر هه‌بو گروپێکی مافیای ئه‌مه‌ریکی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س به‌رپرسی نوسینگه‌ی FBIی ئه‌وکاته‌یان به کوشتنی تۆمه‌تبار کردبو، دواتر کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی (لیندۆن جۆنسۆن)، جێگری سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مه‌ریکاش تۆمه‌تباركرا.
جۆن که‌نه‌دی
جۆن که‌نه‌دی ساڵی 1917 له شاری برۆکلینی ماساشوستسی ئه‌مه‌ریکا لەدایکبوە، له ساڵی 1960 یه‌کێک بوه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران، لە
ساڵانی نێوان 1961 – 1963 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریکا بوە.



0 Comments:
Post a Comment