Blogroll

منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، منداڵیك له‌ گه‌ده‌یدا بو

پزیشکەکانی وڵاتی پیرۆ توانیان منداڵێک لە گه‌ده‌ی‌ منداڵێکی تەمەن 3 ساڵەدا ده‌ربهێنن.

بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە، گەنجێک دایک و خوشکێکی کوشت

ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکرده‌وە، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ دوای ئەوەی دایک و خوشکیکی خۆی بەبیانوی زۆربونی دانیشتوانی زەوییه‌وه‌ کوشتوە

تا ساڵی 2030، شێرپەنجە بەرێژەی 45% رو لەزیادبون دەکات

ڕێژەی توشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوا لە حکومەتی وڵاتانی جیهان دەکات

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دوو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە.

Showing posts with label هه‌مه‌ره‌نگ. Show all posts
Showing posts with label هه‌مه‌ره‌نگ. Show all posts

13 Apr 2012

پیاوێكی به‌ریتانی 600 منداڵی‌ هه‌یه‌


رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ته‌له‌گرافی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ هه‌واڵێكدا ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه،‌ كه‌ پێده‌چێت پزیشكێكی به‌ریتانی باوكی بایه‌لۆژی‌ 600 منداڵ بێت، به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ تۆوی‌ خۆی‌ له‌ عه‌یاده‌كه‌یدا بۆ پیتاندن.
رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، ئه‌و پزیشكه‌ ناوی‌ برتۆڵد ویزنه‌ر بوه‌و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا عه‌یاده‌یه‌كی پیتاندنیان له‌ له‌نده‌ن دروستكردوه‌ له‌ چله‌كانداو یارمه‌تی‌ 1500 ژنیان داوه‌ بۆ سكپڕبون.
له‌ كاتی‌ خۆیدا بۆچون وابوه‌ ئه‌و عه‌یاده‌یه‌ تۆی‌ ژماره‌یه‌ك پیاوی‌ خۆبه‌خشی زیره‌ك به‌كاربێنێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ 600 منداڵی‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ له‌ عه‌یاده‌كه‌یدا سكیان پڕبوه‌، له‌ تۆی‌ ویزنه‌ر بون.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ له‌ ئێستادا له‌ روی‌ یاساییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام له‌وكاته‌دا نه‌زانراوه‌ ویزنه‌ر بۆخۆی‌ زۆربه‌ی‌ تۆوه‌كانی‌ دابین كردوه‌.
ده‌یلی‌ ته‌له‌گراف ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه،‌ كه‌ ته‌نها خۆبه‌خشێك ناتوانێت له‌ دروستكردنی‌ چه‌ند منداڵێكدا به‌شداربێت، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێده‌چێت ئه‌و منداڵانه‌ نائاگا به‌ یه‌ك بگه‌ن و خێزان پێكبێنن، دواتر منداڵه‌كانیان روبه‌ڕوی‌ مه‌ترسی بۆماوه‌یی ببنه‌وه‌.

زۆربەی ژنانی عەرەب کارناکەن

لە راپرسیەکدا کە دامەزراوەی گالوبی ئەمەریکی ئەنجامیداوە، دەردەکەوێت کە ژنانی عەرەب  پێشکەوتون، بەڵام هێشتا لە روی پێشکەوتنەوە کەمینەن و لە پەراوێزدان.
دامەزراوەکە راپرسی لە ناو ٧ هەزار و ٦٧٠  هاوڵاتی ٢٢ دەوڵەتی عەرەبیدا ئەنجامداوە و دەرکەوتوە، لە سێ ژنی عەرەب تەنها یەک ژنیان کاردەکات، کە لە تەمەنی ٢٣ بۆ ٢٩ ساڵیدان، بەڵام  لە ١٠ پیاوی ئەو وڵاتانەدا هەشت پیاویان کاردەکەن، ئەوەش جیاوازیەکی گەورە دەردەخات لە نێوان توانای ژنان و پیاوانی ئەو وڵاتانەدا.
لە بواری خوێندنیشدا،  ١٦%ی ژنانی ئەو وڵاتانە خاوەنی بڕوانامەن، بەڵام ٢٢%ی پیاوان بڕوانامەیان هەیە.
بانکی نێودەوڵەتیش پێیوایە، رێژەی ژنانی ئیشکەر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقادا، لە نزموترین ئاستدایە.

20 هه‌زار پیاو له‌ به‌ریتانیا سكیان پڕه‌

ئامارێكی‌ پزیشكی له‌ به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه،‌ كه‌ 20 هه‌زار پیاو له‌ به‌ریتانیا سكیان پڕه‌و 17 هه‌زاری‌ تریش داوایانكردوه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ منداڵبونیان بۆ دابین بكرێت، 8 پیاویش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی‌ پزیشكه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یلی‌ به‌ریتانی باسی له‌وه‌كردوه، كه‌ ئه‌و ئاماره‌ ده‌زگای‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌ نیشتمانیه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی‌ تێدا ده‌ركه‌وتوه‌، كه‌ 20 هه‌زار پیاو له‌ نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2010 داوایانكردوه‌ خزمه‌تگوزاره‌یه‌كانی‌ منداڵبونیان بۆ دابینبكرێت.
له‌ ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ گرنگیپێدانه‌ ئه‌وه‌یه، كه‌ 17 هه‌زار پیاو له‌و ژماره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا داوای ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یان كردوه‌ كه‌ بۆ ژنه‌ سكپڕه‌كان دابینكراون، هاوكات 8 هه‌زاری‌ تریش سه‌ردانی‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كانی‌ ژنان و منداڵبونیان كردوه‌.
سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ به‌ریتانیا گومانیان له‌ راستی‌ و دروستی‌ ئه‌و ژمارانه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام چاودێرانی ئه‌و بابه‌ته‌ پێیانوایه‌، حاڵه‌ته‌كه‌ وه‌ك دیارده‌یه‌كی نامۆیان لێهاتوه‌و پێویستی‌ به‌وه‌ هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی‌ ئه‌و پیاوانه‌ش له‌وه‌ كه‌متر بن.

سه‌رزله‌كان هاوڕێیان زۆره‌

لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌ زانكۆی‌ (ئۆكسفۆرد) ئاشكرايانكردوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ مێشكیان گه‌وره‌یه‌ هاوڕێی‌ زۆریشیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ پته‌ و هه‌یه‌ له‌ نێوان قه‌باره‌ی‌ مێشك و ژماره‌ی‌ هاوڕێی‌ كه‌سه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ناگرێته‌وه‌، كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئينته‌رنێت ( فه‌یسبوك و تویته‌ره‌وه‌ ) دروست ده‌بێت.
پڕۆفیسۆر روبن دنبار، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س، ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌ركه‌وتوه‌ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خاوه‌ن هاوڕێی‌ زۆرن، توانای‌ لێهاتويي‌ مێشكیان زیاتره‌ و مێشكیان گه‌وره‌تره‌، به‌ڵام شوێنی‌ جوگرافیا و كات و ڕه‌گه‌ز و تێكه‌ڵ بونیش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژماره‌ی‌ هاوڕێی مرۆڤ هه‌یه‌.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر قه‌باره‌ی‌ توێكڵی‌ به‌شی‌ مۆخی40 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌و شیكردنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌.

19 Mar 2012

هەولێر؛ چێشتخانەیەک بە سەر لۆریەوە

(سبەی):

لە شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێردا، چێشتخانەیەکی دوقات لە سەر لۆریەک دروستکراوە، کە چەند شاگردێک کاری تێدا دەکەن و کۆمەڵێک خواردن بە شێوەی لەفە پێشکەشی کڕیارەکان دەکات.
چێشتخانەکە ناوی (لەفەی کوردستانە) و وەک خاوەنەکەی دەڵێت، لە داهاتودا چێشتخانەی لەوشێوەیە لە شارەکانی تری کوردستان دەکەنەوە.
قاسم سەعید، کە سەرپەرشتیاری چێشتخانەکەیە و خەڵکی کوردستانی تورکیایە، بە (سبەی) راگەیاند: یەکەمجار لە شاری ئامەد چێشتخانەمان لە ناو لۆری بارهەڵگردا دانا، دواتریش ئەم چێشتانەیەمان بە هەمانشێوە لە کوردستانی باشور دانا.
سەبارەت بە پێشوازی خەڵک بۆ چێشتخانەکە، ناوبراو وتی: خەڵک بە گەرمی پێشوازی لە چێشتخانەکەمان دەکات و کڕیاری زۆرمان هەیە، لە شارەکانی سلێمانی و دهۆکیشەوە خەڵک سەردانی کردوین، ئێمەش جگەر و تکەی مریشک و گۆشت و کەباب، بە نرخێکی گونجاو پێشکەش دەکەین.
خاوەنی لەفەی کوردستان، ئاشکراشیکرد: لەم نزیکانەدا ئەم جۆرە چێشتخانەیە لە سلێمانی و دهۆکیش دەکەینەوە، چونکە خەڵک زۆر پێشوازیمان لێدەکات و چەندین کەسیش هاتوە لێرە وێنەی یادگاری گرتوە.
ئەحمەد باڵەکی 

17 Mar 2012

25 ساڵه‌ له‌ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا ده‌خه‌وێت


به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ جام نیوز , ژنێكی‌ به‌ته‌مه‌نی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌ڵمانیا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ گونجاوی‌ نه‌دۆزییه‌وه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌پرخه‌پرخی‌ شه‌وانه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌, له‌كۆتاییدا بڕیاریدا، شه‌وانه‌ له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا بخه‌وێ.
ئه‌م خانه‌مه‌ ئه‌ڵمانییه‌ له‌ 25 ساڵی‌ ڕابردووه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا، نه‌ك ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌ی‌ هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت هه‌ڵهاتنیشی‌ له‌ده‌ست پرخه‌ پرخی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌، وه‌كو به‌هه‌شت ناو بردووه‌.
ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت:”25 ساڵ‌ پێش ئێستا شه‌وێكیان پرخه‌ پرخه‌كانی‌ هاوسه‌ره‌كه‌م ته‌واو بێزاری‌ كردبووم‌و زۆری‌ بۆ هێنام , منیش یه‌كسه‌ر به‌ره‌و ڕووی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌م كه‌ له‌ناو حه‌وشه‌ی‌ ماڵه‌كه‌مدا وه‌ستاندبووم ڕۆشتم‌و له‌وێ‌ خه‌وتم , دوای‌ كه‌مێك بیركردنه‌وه‌ بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م په‌ناگه‌ تازه‌یه‌م نه‌ك ته‌نها ئاسه‌واری‌ ده‌نگه‌ده‌نگی‌ هاوسه‌ره‌كه‌م بێزارم ناكات، به‌ڵكو ده‌توانم به‌ئارامی‌ سه‌یری‌ ئاسمان بكه‌م‌و بخه‌وم , له‌و كاته‌وه‌ تائێستا ئه‌مه‌ پیشه‌ی‌ هه‌موو شه‌وانێكی‌ منه‌

یابان درێژترین شیشی که‌باب دورست ده‌کات


دانیشتوانانی دورگه‌ی (ئیشیگاکی) که‌ ده‌که‌وێته‌ باشوری یابان توانیان ناوی خۆیان له‌ فه‌رهه‌نگی گینس تۆمار بکه‌ن کاتێ درێژترین شیشی که‌بابیان دورست کرد.
که‌بابه‌که‌ له‌ گۆشتی مانگا بوو درێژی شیشه‌که‌ گه‌یشته‌ 107.9 مه‌تر بوو، هه‌ر به‌م بۆنه‌یوه‌ که‌ ناویان چووه‌ فه‌رهه‌نگی گینس ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌یان سازکرد.
شایانی باسه‌ شیشه‌ که‌بابه‌که‌ له‌ ماده‌یه‌کی کانزایی دورست کرابوو

گریان تەمەن درێژ دەکات


لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌ زانكۆی‌ كالیفۆڕنیا  ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، کە (گریان ) ده‌بێته‌ هۆی‌ ده‌ردانی‌ رژێنه‌ری‌ پرۆتینی‌ به‌رگری‌ به‌ناوی‌ (لیزوزیم)، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ پاكردنه‌وه‌ی‌ چاو له‌ به‌كتریا نه‌خۆشه‌كان، لیزوزیم به‌رپرسه‌ له‌ لەناوبردنی‌ به‌كتریای‌ ناوه‌وه،‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌ جۆراو جۆری‌ چاو، له‌هه‌مان كاتیشدا گریان لێدانی‌ دڵ خێراتر ده‌كات و جۆرێكه‌ له‌  وه‌رزش بۆ ماسولكه‌كان و سنگ و شانه‌كان و‌ ده‌شبێته‌ هۆی‌ ئارام بونه‌وه‌ی‌ ده‌رون و حه‌وانه‌وه‌ی‌ له‌ش. لێکۆڵەرەوەکان باسیان لەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر له‌كاتی‌ ناڕه‌حه‌تیدا نه‌گریت و فرمێسك نه‌ڕژیت، ئه‌وا روبه‌ڕوی‌ زۆر نه‌خۆشی‌ ده‌بێته‌وه‌، وەک(سه‌رئێشه‌و قورحه‌و قورگ ئێشه‌ ).
 پزیشكه‌كان ئه‌وه‌یان رونكرده‌وه،‌ ته‌مه‌نی‌ كچان درێژتره‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ كوڕان به‌و پێیه‌ی‌ كچان ناتوانن فرمێسك بشارنه‌وه،‌ له‌كاتێكدا كوڕان شه‌رم ده‌كه‌ن له‌ رشتنی‌ فرمێسك , بۆیه‌ پێویسته‌ له‌كاتی‌ بێتاقه‌تیدا بگریت، گریانێك كه‌ دڵت ئارام بكاته‌وه‌و خه‌مه‌كان له‌ناو به‌رێت و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان بشواته‌وه


ڕۆشنا علی.        سبه‌ی

13 Feb 2012

جوانی لێوەکانت بپارێزە

گه‌وره‌كردنی لێوه‌كان به‌شێكی گرنگه‌ له‌جوانكاری لێوه‌كان، چه‌ندین رێگا هه‌یه‌ بۆ پڕكردنی لێو یاخود گه‌وره‌یی قه‌باره‌یی لێو.
بۆنموونه‌ ده‌رزی راسته‌خۆ و هه‌روه‌ها چه‌ندین ته‌نی بیانی و نه‌شته‌رگه‌ری، جوانكاری گه‌وره‌كردنی لێوه‌كان به‌ده‌رزی له‌ژێر به‌نجی خۆجێی ئه‌نجامده‌درێت، گه‌لێك مادده‌ی كیمایی به‌ده‌رزی راسته‌خۆ بۆ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كان به‌كاردێت وه‌كو: رێستێلین و ئاتیكۆل ، كلاكۆجین …هتد.
چاندنی ته‌نی بیانی له‌نێو لێوه‌كاندا له‌ژێر به‌نجی خۆجێی له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی (2) كاتژمێر ئه‌نجامده‌درێت. هه‌روه‌ها ته‌نی ده‌ستكردی وه‌كو گۆرتێكس یان چه‌وری و شانه‌ی تر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاردێن، توندی ئازاری ده‌گۆڕێت به‌پێی جۆری گه‌وره‌كردنی لێوه‌كه‌، بۆنموونه‌ چاندنی ته‌نی بیانی له‌نێو لێو ئازاری زیاتره‌ له‌ده‌رزی ڕاسته‌خۆ، پێویسته‌ ئه‌مه‌ش بزانرێت كه‌ هه‌رگیز گه‌وره‌كردنی لێوه‌كان هه‌میشه‌یی نییه‌، چونكه‌ ئه‌و ماددانه‌ی به‌كارده‌هێندرێت له‌لایه‌ن له‌شه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێن

(زۆپای دار)ی لە ئۆتۆمۆبیڵەکەیدا داناوە

هاوڵاتیەکی‌ وڵاتی‌ سویسرا بەناوی (باسکاڵ برۆکۆب)، لە داهێنانێکی نوێدا، لەبری گەرمکەرەوەی ئۆتۆمۆبێلەکەی، (زۆپای دار)ی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا جێگیرکردوە.
ئەو ئۆتۆمۆبێلەی زۆپا دارەکەی تێدا جێگیرکردوە، (ڤاڵڤۆ)ی مۆدێل 1990یە و لەلایەن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشه‌وه‌ مۆڵه‌تی‌ دانانی‌ ئه‌و زۆپا به‌ برۆكۆب دراوه‌.




29 Jan 2012

منداڵێك مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌سه‌ر هاوڕێكانیدا دابه‌ش ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان سه‌ریسوڕما كاتێك زانی یه‌كێك له‌ قوتابییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ری هێناوه‌ته‌ قوتابخانه‌كه‌وه‌و به‌سه‌ر هاوڕێكانیدا دابه‌شی ده‌كات. 

قوتابییه‌كه‌ ته‌مه‌نی 4ساڵه‌و 9 كیسه‌ حه‌شیشه‌ی مارگوانای له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه‌ته‌ قوتابخانه‌كه‌وه‌و به‌سه‌ر هاوڕێكانیدا دابه‌شیكردبوو. 
پۆلیس رایگه‌یاند كه‌ كیسه‌كان بۆ فرۆشتن ئاماده‌كرابوون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چۆن منداڵه‌كه‌ ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌.

پێش سوتاندنی ته‌رمه‌كه‌ی زیندوو ده‌بێته‌وه‌

كه‌سوكاری دادی كا باتاك كه‌ ژنێكی 72ساڵانی هندییه‌، دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوون له‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ته‌رمه‌كه‌یان ئاماده‌كرد بۆ سووتاندن، به‌ڵام چه‌ند خووله‌كێك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمه‌كه‌، ژنه‌كه‌ زیندوو بووه‌وه‌و ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌هه‌ناسه‌دان. ئه‌وه‌ش بووه‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵكه‌كه‌و به‌په‌له‌ش دادی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.
كوڕی ژنه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌دایكی له‌ماڵه‌وه‌ كه‌وتوه‌و بێهۆش بووه‌، دوای گه‌یاندنیشی به‌نه‌خۆشخانه‌، پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندبوو كه‌دایكی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

کوڕێک کە ئێستا کاندیدە بۆجوانترین کچی بریتانیا

کوڕە لاوێک، کە جوانترین کەسی بریتانیا بوو، لە رێگەی نەشتەرگەرییەکی ٧ سەعاتییەوە رەگەزی خۆی گۆڕی بە مێ.
جاکی گرین کە پێشتر ناوی جاک بوو، کوڕِێکی خاوەن ھەڵسوکەوتی کچانە بوو، بەڵام ئێستا ھەر بەراستی کچە.
گرین لە ١٦ یەمین جەژنی لەدایکبوونی دا لە وڵاتی تایلند لە رێگەی نەشتەرگەرییەکەوە رەگەزی خۆی گۆڕی بە رەگەزی مێ.    
جاکی، پێشتر چوار جار ھەوڵی خۆکوشتنی داوە، ئەو ھەرچەندە کوڕێک بوو، بەڵام ھەڵسەکەوتی ھەمیشە کچانە بوو، جلوبەرگی کچانەی دەپۆشی و بە کەلوپەلی یاریی کچانە یاریی دەکرد. 


سەرئەنجام خێزانەکەشی گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ئەو کچێکەو لە خەستەی کوڕێک دا لەدایکبووە، بەبڕی تێچووی ٢٨٠٠٠ پاوەند ئەویان بە ئارەزووی خۆی گەیاند.
 
جاکی ئێستا مۆدێلکاری جلوبەرگە و وەک کاندیدێک لە پێشبرکێی جوانترین کچی بریتانیا دا بە قۆناغی نیوەی کۆتایی گەیشتووە. ئەو دەڵێت ئەگەرچی رەنگە سەیر بێمە بەرچاو، بەڵام دەمەوێت ببمە جوانترین کچی بریتانیا.

جاکی بە منداڵی

جاکی لە پۆشاکی کچانەدا

جاکی لە کاتی نەشتەرگەریی دا

جاکی دوای نەشتەرگەریی

جاکی و دایکی

جاکی لە ئێستادا

28 Jan 2012

پێكهاته‌ی شیری دایك به‌ ڕۆژ وه‌ك شه‌و نییه‌







توێژه‌رانی ئیسپانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ شیری دایك به‌ ڕۆژ كۆرپه‌ی‌ پێی گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌ شه‌و هانی خه‌وتنی ده‌دات, بۆیه‌ توێژه‌ران داوا له‌ دایكان ده‌كه‌ن، كه‌ شیری مه‌مكیان تا ئێواران هه‌ڵنه‌گرن, شیری به‌یانیان بڕێكی یه‌كجار زۆر له‌ توخمی تێدایه‌، كه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی كۆرپه‌ گرنگی خۆیان هه‌یه‌، له‌كاتێكدا پێكهاته‌‌‌كانی شیری شه‌وان هانی خه‌وتن   ده‌ده‌ن




20 Jan 2012

له‌ئه‌مریكا یه‌ك سه‌نت به‌ زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلار فرۆشرا



له‌ئه‌مریكا له‌مه‌زادێكى ئاشكرادا دراوێكى یه‌ك سه‌نتى به‌زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلارفرۆشرا، ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ى سه‌رسورِمانى ئاماده‌بووانى مه‌زاده‌كه‌.
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌مه‌زادێكى ئاشكرا له‌شارى ئۆرلاندۆىوویلایه‌تى فلۆریدا دراوێكى یه‌ك سه‌نتى كه‌مێژووه‌كه‌ى بۆ ساڵى 1793 ده‌گه‌رِایه‌وه‌به‌برِى (1.38) ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ده‌ركه‌وت ئه‌و دراوه‌ یه‌كسه‌نتییه‌ یه‌كه‌م دراو بووه‌ له‌مێژووى ئه‌مریكا.
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و دراوه‌ كۆنه‌ مێژووى سه‌دان ساڵى برِیوه‌، به‌ڵام هێشتادراوێكى ئاسایى بوو نووسینه‌كانى سه‌رى به‌ئاشكرا ده‌خوێندرایه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ :كوردیو

14 Jan 2012

بچوكترین گیانله‌به‌ری‌ بڕبڕه‌دار دۆزرایه‌وه‌

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستوه‌، كه‌ بچوكترین گیانله‌به‌ری‌ بڕبڕه‌دار له‌ جیهاندا، بۆقێكه‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ی‌ 7.7 ملم٣  تێناپه‌ڕێت، واته‌ له‌ درێژایی نینۆكی‌ مرۆڤ كه‌متره‌.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، له‌ یه‌كێك له‌ دورگه‌كانی‌ بابوان له‌ غینیای‌‌ باشوری‌ خۆرئاوای‌ زه‌ریای‌ هێمن، ئه‌و بۆقه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان باسیان له‌وه‌شكردوه‌‌، كه‌ ئه‌و بۆقه‌ به‌سه‌ر گه‌ڵای‌ داره‌كانه‌وه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له‌ دارستانه‌ ته‌ڕه‌كاندا، زۆرجاریش نێره‌كانیان له‌ وه‌رزی‌ زاوزێدا له‌ به‌ره‌به‌یاندا ده‌رده‌چن و ده‌نگێك وه‌ك ده‌نگی سیسرك ده‌رده‌كه‌ن.

18 Dec 2011

مێرووله‌ وا ده‌یخوات


له‌ناوچه‌ی‌ (سیدنی‌) ئوستورالیا، باخچه‌یه‌كی‌ نوێی‌ نمایشكردنی‌ مێرووله‌ی‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ كرایه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین مێرووله‌ی‌ جیاوازو سه‌یری‌ تێدا نمایشكرا، به‌ڵام له‌هه‌مووی‌ سه‌یرتر كوڕێك بوو كه‌ به‌مێرووله‌ی‌ دڕنده‌، ده‌م‌و چاوی‌ خۆی‌ داپۆشی بوو.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (پۆستا)ی‌ توركی‌، (ئیڤان ئارمسترۆنگ) خولیای‌ گیانداره‌ بێ‌ بڕبڕه‌كانه‌وه‌و به‌باشترین هاوڕێ خۆیانی‌ ده‌زانێت، بۆیه‌ خۆی‌ بۆ چالاكییه‌ك ئاماده‌كردبوو له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و باخچه‌یه‌دا، له‌كاتی‌ نمایشه‌كه‌ش، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی‌ باخچه‌كه‌ تووشی‌ شۆك بوون، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رسوڕهێنه‌ر ته‌ماشای‌ ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌یان ده‌كرد‌و سه‌رجه‌م ده‌موچاوی‌ به‌جۆره‌ مێرووله‌یه‌كی‌ دڕنده‌‌و سه‌یر داپۆشیبوو كه‌ ژماره‌یان زۆر ده‌گمه‌نه‌ له‌جیهاندا.
ئیڤان باسی‌ له‌وه‌كردووه‌، ئه‌و مێروولانه‌ هیچ زیانێكیان پێ‌ نه‌گه‌یاندووه‌و زۆریش دڵخۆشه‌ كه‌ ئه‌و چالاكییه‌ی‌ پێشكه‌شكردووه‌، چونكه‌ ئه‌و مێرووله‌ی‌ زۆر خۆش ده‌وێت‌و ده‌زانێت چۆن ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكات.

سێ ساڵه‌ نه‌خه‌وتووه‌

امب به‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ ده‌گمه‌نه‌وه‌ ناتوانێت چاو بتروكێنێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ناتوانێت بخه‌وێت.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (سه‌باح)ی‌ توركی‌، (ڕێت لامب)ی‌ ته‌مه‌ن (3) ساڵ، وه‌كو هه‌موو منداڵێكی‌ دیكه‌ هارو بزێوه‌، به‌ڵام له‌ڕوویه‌كی‌ دیكه‌وه‌ جیاوازه‌ له‌منداڵانی‌ تر، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ سێ‌ ساڵه‌، به‌ڵام تائێستا چاوی‌ نه‌تروكاندوه‌و نه‌خه‌وتووه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ هۆشیاره‌.
لامب تووشی‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ زۆر ده‌گمه‌ن بووه‌‌و پێی‌ ده‌ڵێن (چیاری‌) واته‌ دوو پارچه‌ی‌ ناو مێشكی‌ زیاتر له‌قه‌باره‌ی‌ خۆیان درێژن، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ ڕێگرییكردن له‌خه‌وتنی‌ ئه‌و منداڵه‌ بچووكه‌.

9 Dec 2011

خاوه‌نی فه‌یسبووک هاککرا



چه‌ند هاككه‌رێك حسابی تایبه‌تی مارك زوكیربیرگ، دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووكیان هاككرد و بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی كێشه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی زوكیربیرگ-یان بڵاوكرده‌وه‌.
دوێنێ (چوارشه‌ممه‌)، تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هاككه‌ره‌كان (14) وێنه‌ی زوكیربیرگ-یان له‌سه‌ر سایتی فۆتۆی “ئیمگور” له‌ژێر ناونیشانی “كاتی ئه‌وه‌یه‌ فه‌یسبووك ئه‌و كێشه‌ ئه‌منیانه‌ چاره‌سه‌ربكات” بڵاوكردۆته‌وه‌.


به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی “تایمز لایڤ” دواتر فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌ كێشه‌كانی چاره‌سه‌ركردووه‌. كێشه‌ ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندی هه‌بوو به‌ چه‌ند ئامرازێكه‌وه‌ كه‌ دانراون بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بدات به‌ به‌كارهێنه‌ران راپۆرت له‌باره‌ی وێنه‌ی نه‌شیاوه‌وه‌ بنێرن.

له‌نێوان ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فه‌یسبووكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كه‌یدا خواردن ئاماده‌ ده‌كات و هه‌روه‌ها له‌ وێنه‌یه‌كی تردا مریشكێكی به‌ قاچ گرتووه‌ و له‌ 
وێنه‌یه‌كی تردا له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا ده‌رده‌كه‌وێت.



1 Dec 2011

26 هه‌زار رۆژنامه‌ی خوێندوه‌ته‌وه‌


ئافره‌تێکی به‌ریتانی به‌ناوی (نورا هاردویک) له‌ماوه‌ی 84 ساڵی رابوردودا، زیاتر له‌ 26 هه‌زار و208  رۆژنامه‌ی خوێندوه‌ته‌وه‌.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میره‌ر)ی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه‌، له‌ئێستاشدا ته‌مه‌نی ئه‌و ئافره‌ته‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 106ساڵ و له‌ساڵی 1927ه‌وه‌ ژیانی هاوسه‌ری پێکهێناوه‌.
له‌لێدوانێکیدا نورا رایگه‌یاندوه‌، خولیایه‌کی بێوێنه‌ی بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ هه‌یه‌ و له‌ئێستاشدا به‌ به‌رده‌وامی چاودێری هه‌واڵ و زانیاری و ته‌نانه‌ت سه‌یری فیلم کارتۆنه‌کانیش ده‌کات.
له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، سه‌رجه‌م ژماره‌کانی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میره‌ر)ی خوێندوه‌ته‌وه‌ و به‌ به‌رده‌وامیش خوێنه‌ری ئه‌و رۆژنامه‌یه‌یه‌.