چه‌ند هاككه‌رێك حسابی تایبه‌تی مارك زوكیربیرگ، دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووكیان هاككرد و بۆ جه‌ختكردنه‌وه له هه‌بوونی كێشه‌یه‌ك له ئاسایشی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی زوكیربیرگ-یان بڵاوكرده‌وه.
دوێنێ (چوارشه‌ممه)، تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه هاككه‌ره‌كان (14) وێنه‌ی زوكیربیرگ-یان له‌سه‌ر سایتی فۆتۆی “ئیمگور” له‌ژێر ناونیشانی “كاتی ئه‌وه‌یه فه‌یسبووك ئه‌و كێشه ئه‌منیانه چاره‌سه‌ربكات” بڵاوكردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی “تایمز لایڤ” دواتر فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ركردووه. كێشه ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندی هه‌بوو به چه‌ند ئامرازێكه‌وه كه دانراون بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بدات به به‌كارهێنه‌ران راپۆرت له‌باره‌ی وێنه‌ی نه‌شیاوه‌وه بنێرن.



0 Comments:
Post a Comment