Blogroll

منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، منداڵیك له‌ گه‌ده‌یدا بو

پزیشکەکانی وڵاتی پیرۆ توانیان منداڵێک لە گه‌ده‌ی‌ منداڵێکی تەمەن 3 ساڵەدا ده‌ربهێنن.

بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە، گەنجێک دایک و خوشکێکی کوشت

ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکرده‌وە، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ دوای ئەوەی دایک و خوشکیکی خۆی بەبیانوی زۆربونی دانیشتوانی زەوییه‌وه‌ کوشتوە

تا ساڵی 2030، شێرپەنجە بەرێژەی 45% رو لەزیادبون دەکات

ڕێژەی توشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوا لە حکومەتی وڵاتانی جیهان دەکات

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دوو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە.

Showing posts with label هه‌واڵ. Show all posts
Showing posts with label هه‌واڵ. Show all posts

19 Mar 2012

دامەزرێنەری (رێد بول) گیانی لەدەستدا

چالیۆ یۆفیدهیای دامەزرێنەری کۆمپانیای (رێد بول) بۆ خواردنەوەی وزە لەتەمنی 80 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردوە، ناوبراو بە شێوەیەکەی ئاسایی گیانی لەدەستداوە و هیچ نەخۆشییەکی نەبوە.
ناوبراو بە یەکێک لە دەومەڵەمەندترین بازرگانەکانی جیهان دادەنرێت و سامانەکەی بە 5 ملیار دۆلار دەخەملیندرێت و خاوەنی گەورەترین کۆمپانای بواری بەرهەمهێنانی خورادنەوەی وزەیە لە جیهاندا، کە بارەگای سەرەکی لەوڵاتی نەمسایە و لە 164 وڵاتی دیکەی جیهانیش لقی تایبەتی هەیە. 

3 Mar 2012

تەرمی‌ ئوسامە بن لادن لەئەمریكایە


پێگەی‌ ویكیلیكس 3 بەڵگەنامەی‌ كۆمپانیای‌ (ستراتفۆر)ی‌ هەواڵگری‌ بڵاوكردەوە كە دەریدەخەن، پاش كوژرانی‌ لەشاری‌ ئەبوت ئابادی‌ پاكستان تەرمی‌ ئوسامە بن لادن، سەرۆكی‌ پێشووی‌ رێكخراوی‌ قاعیدە بەفڕۆكەیەكی‌ تایبەتی‌ (سی‌ ئای‌ ئەی‌) گوازراوەتەوە بۆ ئەمریكا.

ئەو بەڵگەنامانە دەریدەخەن، لەئێستادا تەرمی‌ بن لادن لەپەیمانگای‌ هێزە چەكدارەكانەو پەیمانگاكەش تایبەتە بەزانستی‌ نەخۆشییەكان.

بەپێی‌ پەڵگەنامەكانی‌ ویكیلیكس ئەو پەیمانگایە لەشاری‌ (بیسیسدا)ی‌ ولایەتی‌ میریلاندە.

پێشترو پاش چەند رۆژێك لەكوشتنی‌ بن لادن ئەمریكا رایگەیاند، تەرمی‌ بنلادن خراوتە نێو دەریاوە.

هەر ئەو كات باراك ئۆباما سەرۆكی‌ ئەو وڵاتەش تەئكیدی‌ كردەوە، بن لادن كوژراوە، بەڵام بۆ تەشەنە نەسەندنی‌ توندوتیژی‌ تەرمێك پیشان نادرێت كە گوللە بەرسەری‌ كەوتووە.

گروپێكی خوێن مژەكان لەبەغداد دەردەكەوێت

سەرچاوەیەكی‌ ئەمنی‌ ئاشكرای كرد كە گروپێك لەخوێن مژەكان "مصاصی الدما‌" لەبەغدادی‌ پایتەخت بەدەركەوتون‌و خوێنی‌ یەكتر دەمژن.

لەو بارەیەوە، عەلی‌ شمەری‌، بەسۆمەریە نیوزی‌ ڕایگەیاندووە "هێزە ئەمنییەكان دڵنیابوون لەوەی‌ گروپێك لەگەنجان لەناوچەكەدا خەریكی‌ خوێن مژینی‌ یەكترن پاش برینداركردنی‌ مەچەكیان".

شەمەری وتیشی "ئەمە یەكەمین جارە لەمێژووی‌ عێراقدا گروپی‌ لەم شێوەیە دەركەون".

لەلایەكی ترەوە، سەرچاوەیەك ئەوەی ئاشكراكردووە "دوای‌ ساڵی‌ "2003"‌و، بەدیاریكراوی‌ لەماوەی‌ چەند ساڵی‌ رابردوودا چەندین گروپی‌ گەنجی‌ جیاواز لەبەغدادی‌ پایتەخت بەدەركەوتون كە لاسایی‌ گروپە ئەمریكی‌‌و ئەوروپیەكان دەكەنەوە، وەك گروپەكانی‌ راپ، ئیمۆ، شەیتان پەرستەكان‌و، خوێنمژەكان. 

هەندێ‌ لەو گروپانەی‌ بەجلوبەرگی‌ تایبەت دەناسرێنەوە كە زیاتر ئێسك‌و كەلەسەری‌ لەسەر وێنە كێشراوە.

20 Jan 2012

ئێران؛ زەمینلەرزەیەک زیاتر لە 30 برینداری لێکەوتەوە


رۆژی پێنجشەممە زەمینلەرزەیەک باکوری خۆرهەڵاتی ئێرانی هەژاندو بەهۆیەوە دەیان کەس برینداربون.
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی لەوبارەیەوە ئاشکرایکرد، سەعات 12:35 خولەک بە کاتی گرینچ، زەمینلەرزەیەک بەگوڕی (5.5) دەرەوەی شاری نیشابوری بە دوری 70 کلم لە شاری مەشهەدەوە هەژاندوە.
ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ناوچەکەوە ئەوەشی خستەڕو، وێڕای زیانی مادی کە بەر هەندێک خانو کەوتوە، 36 کەسیش بەسوکی برینداربون.

11 Nov 2011

له‌ دومانگی داهاتودا هێرشده‌کرێته‌ سه‌ر ئێران


رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی ‌پشبه‌ست به‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌ راپۆرتێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ له‌ماوه‌ی دو مانگی داهاتودا و پێش سه‌ری ساڵ، ئیسرائیل هێرشی سه‌ربازی ده‌کاته‌ سه‌ر ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌‌، که‌ هه‌ماهه‌نگی و کۆده‌نگی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هێرشی سه‌ربازی بکاته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران و له‌كاریان بخات، یاخود تێكیان بشكێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مه‌ریکا هاوکاری لۆجیستی خۆی‌ پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌کاتێکدایه‌، دو رۆژله‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ راپۆرتێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد‌، که‌ئێران هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ بۆ دروستكردنی چه‌کی ئه‌تۆمی.

28 Oct 2011

بە كوشتنی بن لادن وەزیری بەرگری ئەمەریكا بوتڵێك شەرابی بردەوە كە سالی 1870 دروستكراوە



لە جەژنی سەری ساڵی ئەمساڵدا لیۆن پانیتا وەزیری بەرگری ئێستاو بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا CIA تامی بوتڵێك شەراب دەنۆشێت كە ساڵی 1870 دروستكراوەو بەهۆی گرەوێكەوە لە برادەرێكی بردۆتەوە كە.
بە پێی رۆژنامەیەكی ناوخۆیی كالیفۆرنیان سەری ساڵی رابردوو پانیتا گرەوێكی لەگەڵ برادەرێكیی كردووە كە ناوی تید بالیستریرییەو خاوەنی چێشتخانەیە.

20 Oct 2011

ورده‌كاری‌ كوژرانی‌ قه‌زافی


ئه‌نجومه‌نی ئینتیقالی لیبیا ته‌ئکید له‌ کوژرانی موعمه‌ر قه‌زافی ده‌کاته‌وه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ناو شاری (سرت)داو به‌بێ روبه‌روبونه‌وه‌و له‌ چاڵێکدا قه‌زافی کوژراوه‌.
شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له ‌کاتی گواستنه‌وه‌ی قه‌زافی بۆ نه‌خۆشخانهی‌ شاری‌ میسراته‌،‌، دو ده‌مانچه‌ و جانتایه‌ک و سه‌عاتێکی پێبوه‌و چه‌ند شوێنه‌وارێكی برینی کۆنیش به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ بوه‌.
پێشتر هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌ بڵاوبویه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ ناتۆ بۆردومانی‌ ئۆتۆمۆبێله‌كانی‌ قه‌زافیان كردوه‌و برینداریان كردوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ كاتیه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تكرایه‌وه‌و ئه‌وه‌ خرایه‌ ڕو كه‌ شۆڕشگێڕان قه‌زافیان كوشتوه‌.

19 Oct 2011

رانیه‌.. سێ كه‌س به‌تۆمه‌تى مامه‌ڵه‌كردن به‌ماده‌ سڕكه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن



له‌ درێژه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا بۆ رێگرتن له‌ مامه‌ڵه‌ كردن‌و به‌كارهێنانى ماده‌ سڕكه‌ره‌كان، 
هێزه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕاپه‌رین، سێ كه‌سیان به‌تۆمه‌تى مامه‌ڵه‌كردن به‌ماده‌ى  سڕكه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كرده‌وه‌.
ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كانیاندا، ئه‌و تاوانبارانه‌ یه‌كێكیان دانیشتووى قه‌زاى سۆرانه‌ له‌ كاتى ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا بڕى 3 كلیۆو 800 گرام تریاكى پێبوه‌

13 Sept 2011

شاهێن: هێرشی‌ زه‌مینی‌ ده‌كه‌ین بۆ سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

 

له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ توركیا وتیشی‌، ئه‌و هێرشه‌ زه‌مینیانه‌ی‌ كه‌ بڕیاره‌ توركیا بۆ سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامی بدات له‌سه‌ر دانوسانه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ عێراقی‌ راوه‌ستاوه‌، ئه‌گه‌رنا ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌هۆی‌ هێرشی‌ فڕۆكه‌ ئاسمانیه‌كانی‌ توركیاوه‌ چه‌ندین هاولاَتی‌ و گوندنیشین له‌ناوچه‌ سنوره‌یه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا بونه‌ته‌ قوربانی
‌.

25 Aug 2011

"قایمقام رێگری ده‌كات له‌ ئه‌نجامدانی"


دژی‌ تۆپبارانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێم، سبه‌ینێ‌ خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌ر فراوان له‌ قه‌زای رانیه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

(سبه‌ی):
ناڕه‌زاییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌دژی‌ بۆردومانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رۆژ به‌ رۆژ له‌ زیادبوندان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه)‌ 25|8|2011 له‌ قه‌زای رانیه‌ خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌سه‌ربه‌رشتی گروپی نه‌وه‌كانی راپه‌ڕین و به‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی 21ی ئاب ئه‌نجامده‌درێت.
پشتیوان محه‌مه‌د سۆفی رێكخه‌ری گروپی نه‌وه‌كانی راپه‌ڕین له‌ لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: له‌پێناو ئیدانه‌كردنی بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا و ئێران سه‌عات 4:30 خوله‌كی‌ پاشینوه‌ڕۆی‌

22 Aug 2011

قه‌زافی به‌ره‌و له‌ناو چون


قه‌زافی به‌ره‌و له‌ناو چون
ئه‌لجه‌زیره‌: دره‌نگانی شه‌وی 21ڤ22-8 هێزه‌ شۆرش گێره‌كانی لیبیا توانیان سه‌یفولئیسلامی كوڕی موعه‌مه‌ر عه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا ده‌ستگیربكه‌ن ،پاش بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ناو لیبیا محه‌مه‌دی كوڕی موعه‌مر قه‌زافی خۆی ته‌سلیم به‌ شۆرشگێڕان كرد.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌لجه‌زیره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه شه‌ڕ وپێكدادن له‌نێوان شۆڕشگێڕان و هێزه‌كانی قه‌زافی به‌رده‌وامه‌ و له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی ته‌رابلس ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كرێت .
وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی هێزی شۆڕشگێران به‌ ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین سه‌رباز گه‌و كه‌لوپه‌لی سه‌ۆبازی هێزه‌كانی قه‌زافی دابگرن له‌ ده‌ورو به‌ری ته‌رابلس.
دوابه‌دوای ئه‌م ڕوداوانه‌ قه‌زافی له‌ نامه‌یه‌كی ده‌نگیدا بۆ كه‌ناڵی لیبیا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و هه‌ر له‌ ته‌رابلس ده‌مێنێته‌وه‌.وه‌ باس له‌ سه‌ركه‌وتنی خۆی ده‌كات له‌م شه‌ڕه‌دا .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ هێزه‌كانی قه‌زافی له‌چه‌ند ڕووبه‌رێكی دیاریكراودا خه‌ریكی خۆئامه‌ده‌كردنن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شۆرشگێران ،وه‌ پێشڕه‌وهی ھێزه‌كانی نه‌یاری قه‌زافی به‌ یارمه‌تی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ناتۆوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت