سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كرد كە گروپێك لەخوێن مژەكان "مصاصی الدما" لەبەغدادی پایتەخت بەدەركەوتونو خوێنی یەكتر دەمژن.
لەو بارەیەوە، عەلی شمەری، بەسۆمەریە نیوزی ڕایگەیاندووە "هێزە ئەمنییەكان دڵنیابوون لەوەی گروپێك لەگەنجان لەناوچەكەدا خەریكی خوێن مژینی یەكترن پاش برینداركردنی مەچەكیان".
شەمەری وتیشی "ئەمە یەكەمین جارە لەمێژووی عێراقدا گروپی لەم شێوەیە دەركەون".
لەلایەكی ترەوە، سەرچاوەیەك ئەوەی ئاشكراكردووە "دوای ساڵی "2003"و، بەدیاریكراوی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین گروپی گەنجی جیاواز لەبەغدادی پایتەخت بەدەركەوتون كە لاسایی گروپە ئەمریكیو ئەوروپیەكان دەكەنەوە، وەك گروپەكانی راپ، ئیمۆ، شەیتان پەرستەكانو، خوێنمژەكان.
هەندێ لەو گروپانەی بەجلوبەرگی تایبەت دەناسرێنەوە كە زیاتر ئێسكو كەلەسەری لەسەر وێنە كێشراوە.



0 Comments:
Post a Comment