پێگەی ویكیلیكس 3 بەڵگەنامەی كۆمپانیای (ستراتفۆر)ی هەواڵگری بڵاوكردەوە كە دەریدەخەن، پاش كوژرانی لەشاری ئەبوت ئابادی پاكستان تەرمی ئوسامە بن لادن، سەرۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیدە بەفڕۆكەیەكی تایبەتی (سی ئای ئەی) گوازراوەتەوە بۆ ئەمریكا.
ئەو بەڵگەنامانە دەریدەخەن، لەئێستادا تەرمی بن لادن لەپەیمانگای هێزە چەكدارەكانەو پەیمانگاكەش تایبەتە بەزانستی نەخۆشییەكان.
بەپێی پەڵگەنامەكانی ویكیلیكس ئەو پەیمانگایە لەشاری (بیسیسدا)ی ولایەتی میریلاندە.
پێشترو پاش چەند رۆژێك لەكوشتنی بن لادن ئەمریكا رایگەیاند، تەرمی بنلادن خراوتە نێو دەریاوە.
هەر ئەو كات باراك ئۆباما سەرۆكی ئەو وڵاتەش تەئكیدی كردەوە، بن لادن كوژراوە، بەڵام بۆ تەشەنە نەسەندنی توندوتیژی تەرمێك پیشان نادرێت كە گوللە بەرسەری كەوتووە.



0 Comments:
Post a Comment