قانع شاعیری چه‌وساوه‌کانی کوردستان؛ ناوی شێخ محه‌مه‌د كوڕی شێخ عه‌بدولقادری كوڕی شێخ سه‌عیدی دۆڵاشیه‌و له نه‌وه‌ی (كابل)ی مه‌ریوان-ن.
له 15ئه‌یلولی 1898 له‌گوندی (ریشێن)ی بناری شاره‌زوور له‌دایكبووه.
له ته‌مه‌نی (40) رۆژی‌دا باوكی كۆچیدوایی كردووه‌و له ته‌مه‌نی دوو ساڵیش دا دایكی كۆچیدوایی كردووه.
ژیانی قانع له زه‌مینه‌یه‌كی ده‌ربه‌ده‌ری‌و پڕ له كوێره‌وه‌رییه‌وه ده‌ستیپێكرد.
به‌هه‌تیوی له‌لای خزمێكیان به‌ناوی (ئاغا سه‌ید حوسێنی چۆڕ)، له ناوچه‌ی مه‌ریوان گه‌وره بووه‌و هه‌ر ئه‌ویش ناویه‌تیه به‌ر خوێندن.
پاشان به فه‌قێیه‌تی چووه بۆ سلێمانی‌و چه‌ند ساڵێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌شاره‌كانی كوردستان دا بۆ خوێندن چووه‌ته (سنه، مه‌ریوان، سابڵاخ، بۆكان، شنۆ، هه‌ولێر، كۆیه، كه‌ركوك، سلێمانی‌و بیاره) و دوا قۆناغی خوێندنیشی له مه‌ریوان ته‌واوكردووه.
قانع به‌ر له‌وه‌ی به‌ته‌واوی فێری خوێندن‌و نووسین ببێت، توانای شاعیرێتی تێداده‌ركه‌وتووه‌و له‌سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی دا خوی داوه‌ته‌وه شیعری ئایینی.

دواتر به‌هۆی بارودۆخی كوردستانه‌وه خولیای شیعری نیشتمانیی بووه، خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی ده‌ستنووسی فارسی به‌ناوی (وقایع ال ارده‌لان) كه باسی راپه‌رینه‌كانی تیره‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران، هێنده‌ی تر كارده‌كاته سه‌ر ده‌روونی شاعیر‌و به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی‌و ئیتر ده‌بێته شاعیرێكی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر.
لایه‌نه له‌یه‌ك نه‌چووه‌كانی شیعره‌كانی شاعیر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه زاده‌ی فیكری یه‌ك سه‌رده‌م‌و پێویستی یه‌ك قۆناغ‌و به‌رهه‌می یه‌ك ئێش‌و ئازار نین، به‌رده‌وام باوه‌ڕی به یه‌كگرتنی جه‌ماوه‌رو یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه‌و له سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه به‌تایبه‌تی له رۆژگاری دووه‌مین جه‌نگی جیهانیی دا رێبازی سۆسیالیستی وه‌كو دیارده‌یه‌كی سیاسی زیندوو له‌ناو شیعره‌كانیدا ره‌نگیدایه‌وه‌و له سه‌نگه‌ری شیعری شۆڕشگێرانه‌دا دژی ده‌ره‌به‌گی چه‌وسێنه‌رو ئیمپریالیزم بووه‌و هه‌میشه دڵی له‌گه‌ڵ ئازار‌و ئاواتی مرۆڤی جوتیاری چه‌وساوه‌ی كورددا بووه‌و وه‌ك شاعیرێكی دڵسۆز‌و خه‌مخۆری كورد شیعری بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد هۆنیته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهات‌و كاره‌سات‌و راپه‌رین‌و شۆرش‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی كورددا ژیاوه.
قانع له شیعره‌كانی دا داوای مافه‌كانی ژنی کوردی كردووه له بواره‌كانی رۆشنبیری‌وكۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی دا.
قانع له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكاندا به هاوكاری مامۆستایان (عه‌لادین سه‌جادی‌و شوكر مسته‌فا) توانی پێنج به‌ش له شیعره‌كانی به‌شێوه‌ی دیوانی جیاجیا‌و قه‌واره‌ی تایبه‌تی چاپ بكات، كه بریتیبوون له: ( گوڵاڵه‌ی مه‌ریوان، باخچه‌ی كوردستان، چوارباخی پێنجوێن، شاخی هه‌ورامان‌و ده‌شتی گه‌رمیان).

له ژیانیدا گه‌لێ كار‌و پیشه‌ی كردووه له‌وانه مامۆستای قوتابخانه‌و كرێكاری‌و مامۆستای مزگه‌وت‌و جوتیاری‌و ئاشه‌وانی‌و فه‌رمانبه‌رێتی.
له كۆتایی په‌نجاكاندا چه‌ند جارێك خراوه‌ته به‌ندیخانه. له‌ساڵی (1960) دا له‌به‌ندیخانه‌ی سلێمانی چۆنیه‌تی نووسینی زمانی كوردی فێری زیندانییه‌كان كردووه.
له (1963) دا له‌گه‌ڵ وریای كوڕی دا له به‌ندیخانه‌ی (قه‌جه‌ر)ی تاران دا زیندانیده‌كرێت‌و هه‌ر له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا هۆنراوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی نووسیوه كه ده‌ڵێ:
ئاخرین ماڵی ژیانم كونجی به‌ندیخانه‌یه
ئه‌م كه‌له‌پچه مه‌رهه‌می زامی دڵی دێوانه‌یه
ئه‌م كه‌له‌پچه مه‌رهه‌می زامی دڵی دێوانه‌یه

1 Comments:
دەستخۆش برام
Post a Comment