بیبه‌ر: ماده‌ی “كاپسسین” له‌ناو بیبه‌ره و جۆرێك له ئانتی ئۆكسیدانه‌كان دێته‌ئه‌ژمار و ئه‌و ماده‌یه چه‌ورییه‌كانی ناو خوێن داده‌به‌زێنتێت و به‌سووده بۆ دابه‌زینی كێشی مرۆڤ.
كه‌له‌م بروكلی: له زۆربه‌ی زه‌لاته‌كان كه‌له‌م بروكلی به‌كارده‌به‌ن و به‌خواردنی ئه‌و خۆراكه خواردن كه‌م ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی كه‌مخواردن و دواتریش دابه‌زینی كێشی له‌ش.
گۆشتی عه‌له‌شیش: گۆشتی عه‌له‌شیش یه‌كێك له ته‌ندروسترین
گۆشته‌كانی ناو بازاره و خواردنی ئه‌و گۆشته به پێچه‌وانه‌ی گۆشتی ئاژه‌ڵان نابێته‌هۆی به‌رزبوونی رێژه‌ی چه‌وری له خوێن و له‌شی مرۆڤدا.گۆشتی عه‌له‌شیش پرۆتویینی پێویستی له‌ش دابین ده‌كات و پێشنیار ده‌كرێت له حه‌فته‌یه‌كدا دوو جار له‌و گۆشته بخۆن.
شیره‌مه‌نی: هیچ كات خواردنی شیره‌مه‌نی رامه‌وه‌ستێنن و كه‌سانی قه‌ڵه‌و لانیكه‌م له رۆژێكدا ده‌بێ 100 گرام ماست بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌شیان داببه‌زێت و شیره‌مه‌نییه‌كان سه‌رچه‌وه‌یه‌كی گرنگن بۆ ماده‌ی كا‌لسیۆم.



0 Comments:
Post a Comment