زانایانی بەریتانیا ئاشکرایانکرد، لە ٢٠ ساڵی ئایندەدا بەهۆی خواردنەوەی (مەی)، زیاتر لە ٢١٠ هەزار کەس دەمرن.
ئەو زانایانە لەلێکۆڵینەوەیەکدا ئاماژەیان بەوەداوە، لەماوەی ٢٠ ساڵی ئایندەدا و بەهۆی بەردوامی خواردنەوەی (مەی)، زیاتر لە ٢١٠ هەزار کەس دەمرن، کە سێ بەشیان بەهۆی نەخۆشییەکانی گەدەوە دەبێت.
ئەو لێکۆڵینەوەیە ئاشکراشیکردوە، کە خواردنەوەی مەی دەبێتە هۆی، زیادبونی روداوەکانی هاتوچۆ و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەی دڵ و دەماغ و نەخۆشییەکانی دڵ.
ئەو لێکۆڵینەوەیە لەکاتێکدایە، دەیڤد کامیرۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند؛ کە رێوشوێنی توند دەگرنە بەر بۆ روبەڕوبونەوەی خواردنەوەی مەی بەو شێوە مەترسیدارە و داوایکرد، کە باجی زیاتر لەسەر فرۆشتنی مەی دابنرێت.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە نزیکەی 2,5ملیۆن کەس بەهۆی ئالودەبون بە خواردنهوەی کحولییەکان گیان لەدەست دەدەن، کە ئەوەش رێژەی 3,8%ی کۆی گشتی مردنەکانی جیهان پێکدەهێنت.




0 Comments:
Post a Comment