Blogroll

20 Feb 2012

ئەمازۆن کێبڕکێی ئەپڵ دەکات


کۆمپانیای ئەمازۆن جۆرێکی نوێی تابلێتی بە نرخێکی هەرزانتر، لە تابلێتەکانی ئەپڵ خستەبازاڕەوە و توانی کێبڕکێی تابلێتەکانی ئەپڵ بکات.
تابلێتی‌ Amazon Kindle Fire، له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ ٢٠١١ دا کەوتە بازاڕەوە و پلەی دوەمی لە روی فرۆشەوە وەرگرت، بەشێوەیەک لە دو مانگی رابردودا نزیکەی ٤ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.
نرخی تابلێتەکەی ئەمازۆن تەنها ١٩٩ دۆلارە، لە کاتێکدا تابلێتەکانی ئەپڵ بە ٤٩٩ دۆلار دەفرۆشرێن، ئەوەش سەرنجی کڕیارانی بە لای ئەمازۆندا راکێشاوە.
تابلێتە نوێیەکەی ئەمازۆن لە روی کوالیتیەوە لە ئاستێکی بەرزدایە و قەبارەکەی ٧ ئینجە، کە بوەتە رکابەرێکی گەورەی ئەپڵ.

0 Comments:

Post a Comment