چالیۆ یۆفیدهیای دامەزرێنەری کۆمپانیای (رێد بول) بۆ خواردنەوەی وزە لەتەمنی 80 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردوە، ناوبراو بە شێوەیەکەی ئاسایی گیانی لەدەستداوە و هیچ نەخۆشییەکی نەبوە.
ناوبراو بە یەکێک لە دەومەڵەمەندترین بازرگانەکانی جیهان دادەنرێت و سامانەکەی بە 5 ملیار دۆلار دەخەملیندرێت و خاوەنی گەورەترین کۆمپانای بواری بەرهەمهێنانی خورادنەوەی وزەیە لە جیهاندا، کە بارەگای سەرەکی لەوڵاتی نەمسایە و لە 164 وڵاتی دیکەی جیهانیش لقی تایبەتی هەیە.



0 Comments:
Post a Comment