Blogroll

19 Mar 2012

هەولێر؛ چێشتخانەیەک بە سەر لۆریەوە

(سبەی):

لە شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێردا، چێشتخانەیەکی دوقات لە سەر لۆریەک دروستکراوە، کە چەند شاگردێک کاری تێدا دەکەن و کۆمەڵێک خواردن بە شێوەی لەفە پێشکەشی کڕیارەکان دەکات.
چێشتخانەکە ناوی (لەفەی کوردستانە) و وەک خاوەنەکەی دەڵێت، لە داهاتودا چێشتخانەی لەوشێوەیە لە شارەکانی تری کوردستان دەکەنەوە.
قاسم سەعید، کە سەرپەرشتیاری چێشتخانەکەیە و خەڵکی کوردستانی تورکیایە، بە (سبەی) راگەیاند: یەکەمجار لە شاری ئامەد چێشتخانەمان لە ناو لۆری بارهەڵگردا دانا، دواتریش ئەم چێشتانەیەمان بە هەمانشێوە لە کوردستانی باشور دانا.
سەبارەت بە پێشوازی خەڵک بۆ چێشتخانەکە، ناوبراو وتی: خەڵک بە گەرمی پێشوازی لە چێشتخانەکەمان دەکات و کڕیاری زۆرمان هەیە، لە شارەکانی سلێمانی و دهۆکیشەوە خەڵک سەردانی کردوین، ئێمەش جگەر و تکەی مریشک و گۆشت و کەباب، بە نرخێکی گونجاو پێشکەش دەکەین.
خاوەنی لەفەی کوردستان، ئاشکراشیکرد: لەم نزیکانەدا ئەم جۆرە چێشتخانەیە لە سلێمانی و دهۆکیش دەکەینەوە، چونکە خەڵک زۆر پێشوازیمان لێدەکات و چەندین کەسیش هاتوە لێرە وێنەی یادگاری گرتوە.
ئەحمەد باڵەکی 

0 Comments:

Post a Comment