ئه‌نجومه‌نی ئینتیقالی لیبیا ته‌ئکید له کوژرانی موعمه‌ر قه‌زافی ده‌کاته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له ناو شاری (سرت)دا‌و به‌بێ روبه‌روبونه‌وه‌و له چاڵێکدا قه‌زافی کوژراوه.
شۆڕشگێڕانی لیبیا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه له کاتی گواستنه‌وه‌ی قه‌زافی بۆ نه‌خۆشخانهی شاری میسراته،، دو ده‌مانچه و جانتایه‌ک و سه‌عاتێکی پێبوه‌و چه‌ند شوێنه‌وارێكی برینی کۆنیش به‌جه‌سته‌یه‌وه بوه.
پێشتر هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبویه‌وه كه هێزه‌كانی ناتۆ بۆردومانی ئۆتۆمۆبێله‌كانی قه‌زافیان كردوه‌و برینداریان كردوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كاتیه‌وه ئه‌و هه‌واڵه ره‌تكرایه‌وه‌و ئه‌وه خرایه ڕو كه شۆڕشگێڕان قه‌زافیان كوشتوه.



0 Comments:
Post a Comment