لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانی ئاشکرایکردوه، که‌سانی جگه‌ره‌کێش رۆژانه سێ یه‌کی بیره‌وه‌ریه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانى ئةوةى بڵاوکردوه‌تةوة، كة زاناکانی زانکۆی (ورسامبریا) له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیاندا ئه‌وه‌یان ئاشکراکردوه، که که‌سانی جگه‌ره‌کێش رۆژانه 1/3 بیره‌وه‌ریه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا که تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 70 كةس كراوه‌و ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه له نێوان 18 بۆ 25 ساڵدا بوه
، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتوه، كه که‌سانی جگه‌ره‌کێش ته‌نها رێژه‌ی 59%ی کار و زانیارییه‌کانیان بیردێته‌وه و ئه‌وکه‌سانه‌شی وازیان له جگه‌ره‌کیشان هێناوه، به رێژه‌ی 74% زانیارییه‌کانیان بیردێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و که‌سانه‌ی جگه‌ره ناکێشن؛ به رێژه‌ی 81% بیره‌وه‌ریه‌كانیان بیردێته‌وه.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانى ئةوةى بڵاوکردوه‌تةوة، كة زاناکانی زانکۆی (ورسامبریا) له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیاندا ئه‌وه‌یان ئاشکراکردوه، که که‌سانی جگه‌ره‌کێش رۆژانه 1/3 بیره‌وه‌ریه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا که تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 70 كةس كراوه‌و ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه له نێوان 18 بۆ 25 ساڵدا بوه



0 Comments:
Post a Comment