قه‌زافی به‌ره‌و له‌ناو چون
ئه‌لجه‌زیره: دره‌نگانی شه‌وی 21ڤ22-8 هێزه شۆرش گێره‌كانی لیبیا توانیان سه‌یفولئیسلامی كوڕی موعه‌مه‌ر عه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا ده‌ستگیربكه‌ن ،پاش بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌ناو لیبیا محه‌مه‌دی كوڕی موعه‌مر قه‌زافی خۆی ته‌سلیم به شۆرشگێڕان كرد.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌لجه‌زیره باس له‌وه ده‌كات كه شه‌ڕ وپێكدادن له‌نێوان شۆڕشگێڕان و هێزه‌كانی قه‌زافی به‌رده‌وامه و له چه‌ندین ناوچه‌ی ته‌رابلس ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كرێت .
وه سه‌ركرده‌یه‌كی هێزی شۆڕشگێران به ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاند كه توانیویانه‌ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین سه‌رباز گه‌و كه‌لوپه‌لی سه‌ۆبازی هێزه‌كانی قه‌زافی دابگرن له ده‌ورو به‌ری ته‌رابلس.
دوابه‌دوای ئه‌م ڕوداوانه قه‌زافی له نامه‌یه‌كی ده‌نگیدا بۆ كه‌ناڵی لیبیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌ر له ته‌رابلس ده‌مێنێته‌وه.وه باس له سه‌ركه‌وتنی خۆی ده‌كات له‌م شه‌ڕه‌دا .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه هێزه‌كانی قه‌زافی له‌چه‌ند ڕووبه‌رێكی دیاریكراودا خه‌ریكی خۆئامه‌ده‌كردنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر شۆرشگێران ،وه پێشڕه‌وهی ھێزه‌كانی نه‌یاری قه‌زافی به یارمه‌تی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ناتۆوه به‌ڕێوه ده‌چێت



0 Comments:
Post a Comment