8/21/2011 04:06:00 am
ramyar
|
|
| خواردنی 3 ده‌نک خورما توانا‌و وزه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه |
شاره‌زایان ئاشکرایانکرد، که‌سانی رۆژوگر دوای به‌ربانگ، 3 ده‌نک خورما بخۆن هه‌تا هێز و توانایان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، که له‌و رۆژه‌دا به‌هۆی رۆژو گرتنه‌وه له ده‌ستی ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی رێژه‌ی شه‌کرو ئاو له له‌شدا.
ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی خورما رێژه‌یه‌کی باش له شه‌کری تێدایه و رێژه‌ی
65-70% ئاوی تێدایه و رێژه‌یه‌کی باش له ریشاڵ و پرۆتینی تێدایه، هاوکات سودێکی زۆری هه‌یه بۆ که‌سانی رۆژوگر، که توانا‌و وزه‌ی ئه‌و رۆژه‌یان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
له‌هه‌مان کاتدا پزیشکان هۆشیاری ده‌ده‌ن به‌وه‌ی له‌کاتی خواردنی خورمادا نزیکه‌ی 15 بۆ 20 خوله‌ک گه‌ده‌یان به‌به‌تاڵی به‌جێبهێڵن و هیچ نه‌خۆن، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌کر له له‌شدا بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی و جێگیر ببێت. |
0 Comments:
Post a Comment