دژی تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم، سبه‌ینێ خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌ر فراوان له قه‌زای رانیه به‌ڕێوه ده‌چێت
(سبه‌ی):
ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌دژی بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ له زیادبوندان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) 25|8|2011 له قه‌زای رانیه خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌سه‌ربه‌رشتی گروپی نه‌وه‌كانی راپه‌ڕین و به‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی 21ی ئاب ئه‌نجامده‌درێت.
پشتیوان محه‌مه‌د سۆفی رێكخه‌ری گروپی نه‌وه‌كانی راپه‌ڕین له لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: له‌پێناو ئیدانه‌كردنی بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا و ئێران سه‌عات 4:30 خوله‌كی پاشینوه‌ڕۆی
سبه‌ینێ، خۆپێشاندانێكی به‌رفراوان له‌به‌رده‌م باخی گشتی رانیه ئه‌نجام ده‌درێت به‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و خانه‌واده‌ی ئه‌و 7 شه‌هیده‌ی كه له 21 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه شه‌هیدبون.پشتیوان محه‌مه‌د سۆفی رێكخه‌ری گروپی نه‌وه‌كانی راپه‌ڕین له لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: له‌پێناو ئیدانه‌كردنی بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا و ئێران سه‌عات 4:30 خوله‌كی پاشینوه‌ڕۆی
وتیشی: به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د قایمقایمی قه‌زای رانیه به‌وه‌كاله‌ت، رێگره له ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپێشاندانه و ناوبراو ته‌شهیری زۆری به رێكخه‌رانی خۆپێشاندانه‌كه كردوه و ته‌نانه‌ت خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دژی توركیا و ئێرانی به‌موزایه‌ده‌ی سیاسی وه‌سف كردوه له‌كاتێكدا توركیا و ئێران به‌رده‌وامن له هێرشكردنه سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌چه‌ندین شار و شارۆچكه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌رخاكی هه‌رێم سه‌ریهه‌ڵداوه له چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌كیش به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی رێگرن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.



0 Comments:
Post a Comment