Blogroll

4 Dec 2011

روونكردنەوەیەك لەكۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە، لەبارەی ئەو كەسانەی لەڕێگەی مۆبایلەوە پەیوەندییان پێوە دەكەن‌و داوای ناردنی كارتی باڵانسیان لێدەكەنروونكردنەوەیەك لەكۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە، لەبارەی ئەو كەسانەی لەڕێگەی مۆبایلەوە پەیوەندییان پێوە دەكەن‌و داوای ناردنی كارتی باڵانسیان لێدەكەن





مێژووی بڵاوكردنەوە: 04 / 12/ 2011
ڕوونكردنەوەیەك لە كۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە
كانونی یەكەم2011-  كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست و بەشداربووانی دەكاتەوە، كە ئەو كەسانەی لەڕێگەی مۆبایلەوە پەیوەندییان پێوە دەكەن و داوای ناردنی كارتی باڵانسیان لێدەكەن لەبەرامبەر دابینكردنی هێڵی تایبەتی مۆبایل، هیچ پەیوەندییەكیان بە كۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە نییەو بە قسەكانیان باوەڕمەكەن.
هەموو كارەكانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەڕێگەی شۆپە تایبەتەكانی كۆمپانیا و نوێنەرە رەسمییەكانییەوە دەبێت كە باجی فەرمی كۆمپانیایان پێیەو هیچ كاتێك داوا لە بەشداربووان ناكرێت كە ژمارەی كارتی باڵانس بنێرن لەڕێگەی مۆبایلەوە.
ئەو كەسانەی ئەو كارانە دەكەن ئامانجیان لەخشتە بردنی بەشداربوانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵە، بۆیە داوادەكەین كە باوەڕیان پێ نەكەن و وەڵامیان نەدەوە.

                                                   (كۆتایی)   
بەیاننامەی رۆژنامەوانی لە كۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە .بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێوە بكە:
 
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەكان – ئاسیاسێڵ
مۆبایل : 9647701195758+
ئیمەیل : abdulla.hassan@asiacell.com

0 Comments:

Post a Comment