له‌ناوچه‌ی (سیدنی) ئوستورالیا، باخچه‌یه‌كی نوێی نمایشكردنی مێرووله‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره كرایه‌وه كه چه‌ندین مێرووله‌ی جیاواز‌و سه‌یری تێدا نمایشكرا، به‌ڵام له‌هه‌مووی سه‌یرتر كوڕێك بوو كه به‌مێرووله‌ی دڕنده، ده‌م‌و چاوی خۆی داپۆشی بوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (پۆستا)ی توركی، (ئیڤان ئارمسترۆنگ) خولیای گیانداره بێ بڕبڕه‌كانه‌وه‌و به‌باشترین هاوڕێ خۆیانی ده‌زانێت، بۆیه خۆی بۆ چالاكییه‌ك ئاماده‌كردبوو له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و باخچه‌یه‌دا، له‌كاتی نمایشه‌كه‌ش، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی باخچه‌كه تووشی شۆك بوون، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ته‌ماشای ئه‌و كوڕه گه‌نجه‌یان ده‌كرد‌و سه‌رجه‌م ده‌موچاوی به‌جۆره مێرووله‌یه‌كی دڕنده‌و سه‌یر داپۆشیبوو كه ژماره‌یان زۆر ده‌گمه‌نه له‌جیهاندا.
ئیڤان باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌و مێروولانه هیچ زیانێكیان پێ نه‌گه‌یاندووه‌و زۆریش دڵخۆشه كه ئه‌و چالاكییه‌ی پێشكه‌شكردووه، چونكه ئه‌و مێرووله‌ی زۆر خۆش ده‌وێت‌و ده‌زانێت چۆن ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكات.



0 Comments:
Post a Comment