پیاوێكی فه‌له‌ستینی له ته‌مه‌نی 11 ساڵیه‌وه كچه‌كه‌ی له حه‌مامی ماڵه‌وه‌دا زیندانی كردوه و دوای 10 ساڵیش له به‌ندكردنی، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئازادكرا.
به‌را مه‌لهه‌م، كه له ئێستادا ته‌مه‌نی 21 ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه رزگاركراوه، وتویه‌تی، ماوه‌ی 10 ساڵه له حه‌مامدا زیندانی كراوم له‌لایه‌ن باوكمه‌وه‌و ته‌نها نیوه‌شه‌و له‌سه‌عات 1:00 رێگه‌ی داوه بێمه ده‌ره‌وه، ئه‌ویش بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناو ماڵه‌كه‌مان، ته‌نانه‌ت نه‌یهێشتوه سه‌ردانی دایكیشم بكه‌م كه لێی جیابوه‌ته‌وه.
باوكی به‌را كه دانیشتوی شاری قه‌لقیلیه‌یه‌و و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیلیه، راده‌ستی پۆلیسی ئه‌و وڵاته كراوه و بِڕیار وایه له ئیسرائیل دادگای بكرێت.
به گوێره‌ی وته‌كانی به‌را، ئه‌و حه‌مامه‌ی تێیدا زیندانی بوه، ته‌نها 1 به 1.5 مه‌تر بوه و باوكی ته‌نها یه‌ك به‌تانی پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێداپۆشێ و رادیۆیه‌كیشی پێ بوه بۆ ئاگاداربون له روداوه‌كان و به به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن باوكیه‌وه پێی وتراوه كه خۆی بكوژێت.



0 Comments:
Post a Comment