زانیاری و مێژووی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
سروود: ئه‌ی ڕه‌قیب
پایته‌خت: هه‌ولێر
زمانی فه‌رمی: كوردی
حكومه‌ت: په‌رله‌مانی دیموكراسی
سه‌رۆك: مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیران: دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
پێكهاتنی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی
ئۆتۆنۆمی به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی مۆركراو له‌١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه له‌ئاداری ساڵی ١٩٧٤
ده‌ستكه‌وتنی سه‌ربه‌خۆییه‌كی دیفاكتۆ له‌تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩١
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی عێراق، ئۆتۆنۆمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واته ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربه‌خۆی ته‌واوی درایه له‌٣٠ كانونی دووه‌می ساڵی ٢٠٠٥دا
دانیشتوان: (٥.٥٠٠.٠٠٠) پێنج ملیۆن‌و پێنجسه‌د كه‌س (به‌پێی خه‌مڵاندنی ساڵی ٢٠٠٥)
چڕیی دانیشتوان: ٤٠ كه‌س بۆ یه‌ك كیلۆمه‌تر دووجا
گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌پێی خه‌مڵاندنی ساڵی ٢٠٠٧
گشتیی ١٨ ملیار
بۆ تاكه‌كه‌س (٤٥٠٠) دۆلار
دراو: دیناری عێراقی، دۆلاری ئه‌مریكیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌هه‌موو بواره‌كانی بازرگانیدا به‌كارده‌هێنرێت.
كات: كاتی جیهانی كۆده‌نگی له‌سه‌ركراو + ٣ كۆدی په‌یوه‌ندی +٩
هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی فیدراڵیی، نه‌ته‌وه‌یی‌و ئابووری ئۆتۆنۆمه له‌ناو كۆماری عێراقدا. له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه كوردستانی ئێران، له‌باكووره‌وه كۆماری توركیا، له‌ڕۆژئاواشه‌وه سوریا، سنووره‌كانی پێكدێنن. شاری هه‌ولێر پایته‌ختێتی.
زاراوه‌ناسی
كوردستان به‌واتای (نیشتمانی كوردان) دێت، چه‌مكی (كورد) له‌وشه‌ی لاتینی (Cordueni) داتاشراوه كه به‌مانای دانیشتوانی پاشایه‌تی (Corduene) دێت، كه بوو به‌ناوچه‌یه‌كی ئیمپراتۆری ڕۆمان له‌ساڵی (66 پ.ز)، له‌ده‌ستووری عێراقیدا، به(هه‌رێمی كوردستان) ئاماژه‌ی پێكراوه. حكومه‌تی هه‌رێم به(كوردستان ـ عێراق) ، یان (هه‌رێمی كوردستان) ناوی ده‌بات، به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌ی (كوردستانی عێراق) به‌كارناهێنێت.
ناوی حكومه‌ته‌كه (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)ه كه كورته‌كه‌ی له‌زمانی ئینگلیزی‌دا (KRG)یه. كورده‌كان به‌كوردستانی باشووریش ناویده‌به‌ن ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌كه‌یه‌وه كه به‌شی باشووری كوردستانی گه‌وره‌ی پێكهێناوه. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسدا له‌حه‌فتاكان‌و هه‌شتاكانیشدا، هه‌ێمه‌كه به (هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی كوردستان) ناوده‌برا.
مێژوو
نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستانی باشور
به‌درێژایی مێژوو هه‌رێمی كوردستان نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تیا نیشته‌جێبووه، یان حوكمڕانییان كردووه وه‌ك (حورانیه‌كان، میتانیه‌كان، ئاشورییه‌كان، توركه‌كان، میدییه‌كان، فارسه‌كان، یۆنانییه‌كان، رۆمانییه‌كان‌و عه‌ره‌ب)و تادوایی. له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا له‌لایه‌ن میرنشینی نیمچه سه‌ربه‌خۆوه حوكمڕانی كراوه وه‌ك میرنشینه‌كانی (سۆران، بابان، بادینان‌و ئه‌رده‌ڵان) كه به‌هه‌موویان به‌شێكی گه‌وره‌ی خێڵ‌و تیره كوردییه‌كانی ئه‌مڕۆ پێكدێنن. له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان ده‌ژین‌و هه‌موو خۆیان به‌كورد ده‌زانن.
ئینتیدابی بریتانی
له‌یه‌كی كانوونی دووه‌می ساڵی 1918 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆڵۆنێڵ (ئارنۆڵد وێڵسن)، مه‌ندوبی سیڤیلی میزۆپۆتامیا به‌وه‌كاله‌ت، سه‌ركرده كورده‌كان داوای پاڵپشتیی به‌ریتانیایان كرد بۆ دامه‌زراندنی كوردستانێكی یه‌كگرتوو‌و سه‌ربه‌خۆ له‌سایه‌ی پاراستنی به‌ریتانیادا. له‌نێوان ساڵانی 1919و 1922، شێخ مه‌حمود به‌رزنجی كه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی كاریگه‌ربووه له‌سلێمانی، حكومه‌تێكی كوردیی پێكهێنا‌و دوو شۆڕشی دژی حوكمی به‌ریتانیا به‌رپاكرد.
دووساڵی پێچوو تا ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی توانی راپه‌ڕینه‌كانی سه‌ركوت بكات. یه‌كه‌م شۆڕشی له22ی مایسی ساڵی 1919 ده‌ستیپێكرد كه تیایدا ئه‌و كارمه‌نده به‌ریتانیانه‌ی له‌سلێمانی بوون ده‌ستگیركران‌و شۆڕشه‌كه به‌خێرایی به‌موسڵ‌و هه‌ولێردا بڵاوبووه‌وه. به‌ریتانیا بۆ سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینه‌كه بۆمبارانی هه‌وایی، تۆپباران، شه‌ڕی زه‌مینی‌و یه‌كجاریش گازی كیمیایی به‌كارهێنا. به‌ریتانیه‌كان شێخ مه‌حمودیان دوورخسته‌وه بۆ هندستان. له‌حوزه‌یرانی ساڵی 1920، 62 سه‌ركرده‌ی خێڵه‌كیی ناوچه‌كه، داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كرد له‌ژێر سایه‌ی ئینتیدابی به‌ریتانیا. ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌ریتانییه‌كان بۆ حوكمی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یگرت كه سه‌ركه‌وتنی حوكمی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا وا ده‌كات عه‌ره‌به‌كانی تر له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌غدا‌و به‌سره داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن‌و به‌مه‌ش كۆنترۆڵی راسته‌وخۆی به‌ریتانییه‌كان به‌سه‌ر میزۆپۆتامیادا له‌ناوده‌چێت.
له‌ساڵی 1922، به‌ریتانیا شێخ مه‌حمودیان گێڕایه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌و هیوایه‌ی شێخ مه‌حمود كورده‌كان رێكبخاته‌وه‌و دژایه‌تی توركه‌كان بكات كه داوای موسڵ‌و كه‌ركوكیان ده‌كرد. شێخ مه‌حمود مه‌مله‌كه‌تی كوردستانی راگه‌یاند‌و خۆی وه‌ك مه‌لیكی كوردستان ناساند، دواتر ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به‌ئۆتۆنۆمییه‌كی سنووردار له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی تازه‌پێكهێنراودا. له‌ساڵی 1930دا‌و دوای راگه‌یاندنی وه‌رگیرانی عێراق له(عوسبه‌تول ئومه‌م)، شێخ مه‌حمود سێیه‌م راپه‌ڕینی ده‌ستپێكرد كه به‌هێزه زه‌مینی‌و ئاسمانییه به‌ریتانییه‌كان سه‌ركوتكرا.
به‌هاتنی ساڵی 1927، هۆزی بارزانی بوونه پشتیوانی مافه‌كانی كورد له‌عێراق. له‌ساڵی 1929، بارزانییه‌كان داوای ناوچه‌یه‌كی كوردی‌یان كرد له‌باكووری عێراق. به‌پاڵپشتیی ئه‌م داوایانه، له‌ساڵی 1931 ناسراوه‌كانی كورد سكاڵایه‌كیان دایه (عوسبه‌تول ئومه‌م)و داوای دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی‌یان لێ‌كرد.
له‌ژێر حكومه‌تی عێراقی‌و به‌ریتانییه‌كان، له‌ساڵی 1945، سه‌ركرده‌ی هه‌ره كاریگه‌ری هۆزه‌كه، مسته‌فا بارزانی ناچاركرا بڕوات بۆ ئێران. دواتر چووه یه‌كێتی سۆڤێت، ئه‌مه‌ش دوای رووخانی كۆماری مه‌هاباد له‌ساڵی 1946دا.
شۆڕشه‌كانی بارزانی له‌ساڵانی 1960 ـ 1975و دواهاته‌كانی
دوای كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه ساڵی 1958، بارزانی توانی له‌مه‌نفا بگه‌ڕێته‌وه‌و پارتێكی سیاسیی خۆی دابمه‌زرێنێت كه پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و له‌ساڵی 1960 شێوه‌ی فه‌رمیی وه‌رگرت. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، قاسم خێڵی برادۆست‌و زێباریی دژی بارزانی هاندا. له‌ته‌مموزی ساڵی 1961، بارزانی یه‌كه‌م شۆڕشی خۆی دژی حكومه‌تی عێراقی ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری له‌زامنكردنی حوكمڕانیی كوردی.
به‌هۆی ئه‌و په‌شێوییه‌ی له‌سوپای عێراقدا دروستبوو دوای كوده‌تاكه‌ی 1958، حكومه‌ته‌كه‌ی قاسم نه‌یتوانی شۆڕشه‌كان سه‌ركوت بكات. ئه‌م بنبه‌سته چه‌ند گروپێكی به‌هێزی سوپای توڕه‌كرد، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه یه‌كێكبووبێت له‌هۆكاره به‌هێزه‌كانی پشت كوده‌تاكه‌ی به‌عس. (عه‌بدولسه‌لام عارف) له‌شوباتی ساڵی 1964 ئاگربه‌ستی راگه‌یاند‌و ئه‌مه‌ش بووه هۆی دابه‌شبوونی كوردی شارنشینه ڕادیكاڵه‌كان له‌لایه‌ك‌و هێزه ته‌قلیدییه‌كانی سه‌ر به‌بارزانی له‌لایه‌كی تر. بارزانی رازیبوو به‌ئاگربه‌سته‌كه‌و ڕادیكاڵه‌كانی له‌پارته‌كه‌ی ده‌ركرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، حكومه‌تی به‌غدا ویستی جارێكی تر جوڵانه‌وه‌كه‌ی بارزانی به‌هۆی هێزه‌وه ببه‌زێنێت. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌ساڵی 1966دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌نزیك ره‌واندوز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بارزانییه‌وه به‌زێنران.
دوای ئه‌مه، له‌حوزه‌یرانی ساڵی 1966، (عه‌بدولسه‌لام عارف) به‌رنامه‌یه‌كی ئاشتی خسته‌ڕوو كه 12 خاڵی له‌خۆ ده‌گرت، كه له‌به‌ر له‌كار لادانی عارف به‌كوده‌تای به‌عسییه‌كان جێبه‌جێنه‌كرا. حكومه‌تی به‌عس هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی شۆڕشه‌كانی كوردی ده‌ستپێكرد كه له‌ساڵی 1969 ڕاگیرا. ئه‌مه ده‌توانرێ به‌شێكی بخرێته ئه‌ستۆی ئه‌و ناكۆكییه ناوخۆییه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، سۆڤێت فشاری له‌سه‌ر عێراق داده‌نا بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بارزانیدا.
به‌رنامه‌ی ئاشتی له‌ئاداری ساڵی 1970 خرایه‌ڕوو كه ئۆتۆنۆمییه‌كی فراوانتری بۆ كورده‌كان له‌خۆده‌گرت. پلانه‌كه كه ڕێگه‌ی به‌كورده‌كان ده‌دا له‌حكومه‌تی به‌غداش نوێنه‌ر‌و به‌شداریان هه‌بێت، ده‌بوو له‌چوارساڵدا جێبه‌جێبكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هه‌ر له‌وكاته‌دا حكومه‌تی عێراقی ده‌ستیكرد به‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن له‌كه‌ركوك‌و خانه‌قین كه به‌نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندن. له‌ساڵه‌كانی دواتردا، حكومه‌تی به‌غدا به‌سه‌ر دووبه‌ره‌كییه ناوخۆییه‌كانیدا زاڵبوو، له‌نیسانی ساڵی 1972 ڕێكه‌وتننامه‌ی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤێت مۆركرد، هه‌روه‌ها كۆتایی به‌ته‌ریكگرتنی خۆی له‌وڵاتانی عه‌ره‌ب هێنا. له‌ولاشه‌وه، كورده‌كان هه‌ر پشتیان به‌هاوكاری سوپای ئێران به‌ستبوو، توانییان كه‌مێك هێزه‌كانیان به‌هێزبكه‌ن.
ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر
له‌ساڵی 1974 حكومه‌تی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی شه‌ڕه‌نگێزی نوێی دژی كورده‌كان ده‌ستپێكرد‌و به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران دایماڵین. عێراق به‌ئێرانی ڕاگه‌یاند كه خواسته‌كانی ئێران به‌دیده‌هێنێت به‌مه‌رجێك یارمه‌تی كورده‌كان ڕاگرێت. به‌میانگیریی سه‌رۆكی جه‌زائیر، (هۆری بۆمدین)، ئێران‌و عێراق گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر له‌ئازاری ساڵی 1975دا كه به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر به‌ناوبانگه.
ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه وایكرد كورده‌كان به‌بێ یارمه‌تی بمێننه‌وه‌و تاران یارمه‌تییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردی نه‌دات. بارزانی ئاواره‌ی ئێران بوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌نگره‌كانیشی. ژماره‌یه‌كی زۆریش خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا‌و شۆڕشه‌كه دوای چه‌ند ڕۆژێك كۆتاییهات. له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا حكومه‌تی عێراقی بووه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانتر به‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری عێراقدا له‌چاو پانزه ساڵی پێشوویدا‌و بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه بپارێزێت، ده‌ستی به‌پلانی به‌عه‌ره‌بكردن كرد، ئه‌ویش به‌هێنانی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب بۆ ناوچه نه‌وتییه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه‌كانی كه‌ركوك‌و ده‌ور‌وبه‌ری.
دوای ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی جه‌زائیر، ڕێوشوێنی سه‌ركوتكه‌رانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گیرانه‌به‌ر دژی كورده‌كان‌و بووه هۆی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان سوپای عێراقی‌و چه‌كداره كورده‌كان. له‌ساڵانی 1977و 1978و 1979دا (600) دێی كوردستان خاپووركران‌و نزیكه‌ی (200.000) دوو سه‌د هه‌زار كورد له‌ناوچه‌كانی خۆیان ڕاگوێزران (ته‌عریبكران).
شه‌ڕی ئێران ـ عێراق‌و شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال
له‌ماوه‌ی جه‌نگی ئێران ـ عێراق، حكومه‌تی عێراقی سیاسه‌تی دژه كوردی گرته‌به‌ر‌و وه‌ك ئه‌مرێكی واقیعی شه‌ڕێكی ناوخۆی لێكه‌وته‌وه. عێراق كه‌وته‌به‌ر ئیدانه‌كردنێكی به‌رفراوان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كی جدی سزا نه‌درا به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنه سه‌ركوتكارانه‌یه‌ی گرتنیه‌به‌ر له‌دژی كوردان، له‌وانه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی دژی كورده‌كان كه هه‌زاران كوژراوی لێكه‌وته‌وه. هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالیش كۆمه‌ڵكوژییه‌كی سیستماتیكی بوو دژی كورده‌كانی عێراق جێبه‌جێكرا.
له29ی ئاداری ساڵی 1987 تا ڕۆژی 23ی نیسانی ساڵی 1989، سوپای عێراق به‌فه‌رمانده‌یی (عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید) ناسراو به(عه‌لی كیمیاویی) هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵكوژیی دژی كورده‌كان گرته‌به‌ر كه له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه دژی مافه‌كانی مرۆڤ بوو، له‌وانه: به‌كارهێنانی به‌رفراوانی چه‌كی كیمیاوی، خاپووركردنی نزیكه‌ی دوو هه‌زار گوند‌و كوشتنی نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار گوندنشینی كوردستان، ئه‌مه به‌پێی محافزكارانه‌ترین خه‌مڵاندن.
قه‌ڵادزێی گه‌وره شارۆچكه‌ی كوردی (كه حه‌فتا هه‌زار كه‌س دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی) به‌ته‌واوی خاپووركرا له‌لایه‌ن سوپای عێراقییه‌وه. هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌عریبكردنی كه‌ركوكیشی له‌خۆگرتبوو، ئه‌ویش ده‌ركردنی كورده‌كان بوو له‌وناوچانه‌ی به‌نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندن‌و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌به‌كانی باكوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌شوێنیان. سه‌رچاوه‌كانیش ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌زیاتر له182 هه‌زار ده‌خه‌مڵێنن.
دوای جه‌نگی كه‌نداوی فارس
هه‌رێمی كوردستان له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ساڵی 1970دا وه‌ك هه‌رێمی ئۆتۆنۆمیی كوردی دامه‌زرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و ڕێكه‌وتنی ئۆتۆنۆمییه‌ی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی حكومه‌تی عێراقی‌و سه‌ركرده كورده‌كانی جڤاتی كورده‌كانی عێراق مۆركرا. ئه‌نجومه‌نی یاسادانان له‌هه‌ولێر دامه‌زرێنرا‌و ده‌سه‌ڵاتێكی تیۆریی هه‌بوو به‌سه‌ر پارێزگا كوردنشینه‌كانی هه‌ولێر‌و دهۆك‌و سلێمانیدا. هه‌رچه‌نده له‌ڕاستیدا ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌ساڵی 1970دا دامه‌زرێنرا، به‌ڵام هه‌ر له‌ژێر كۆنترۆڵی سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی عێراقدا بوو تاساڵی 1991 كاتێك دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی كه‌نداوو ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی سازكرا دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.
بایه‌خدان به‌ئارامی‌و ئاسایشی ئاواره كورده‌كان ئه‌وكاته ره‌نگیدایه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری 688ی ده‌ركرد بۆ پێكهێنانی (سه‌یڤ هه‌یڤن) بۆ كورده‌كان به‌وه‌ی كه هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا پارێزگاری ناوچه كوردییه‌كانی عێراق بكه‌ن.
ناوچه‌ی دژه فڕین دهۆك‌و هه‌ولێری ده‌گرته‌وه، به‌ڵام سلێمانی‌و كه‌ركوكی به‌جێهێشتبوو. دوای چه‌ند شه‌ڕێكی خوێناوی له‌نێوان هێزه عێراقییه‌كان‌و كورده‌كاندا، نایه‌كسانی له‌هێزدا دروستبوو، حكومه‌تی عێراقی له‌تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1991دا سوپاكه‌یی‌و كارمه‌نده‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا كێشایه‌وه. له‌هه‌مانكاتدا، حكومه‌تی عێراق ئابڵوقه‌ی ئابووریی خسته‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه، به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت‌و خوارده‌مه‌نی. به‌مه‌ش هه‌رێمه‌كه سه‌ربه‌خۆییه‌كی دیفاكتۆی راگه‌یاند‌و له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان ناوچه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا. حكومه‌ته‌كه ئاڵا‌و سروودی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌ته‌مموزی ساڵی 1992 ئه‌نجامێكی یه‌كلانه‌كه‌ری هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌نزیكه‌یی دابه‌شبوو به‌سه‌ر دوو به‌شی یه‌كسان به‌سه‌ر دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان. له‌م ماوه‌یه‌دا، كورده‌كان دوو ئابڵوقه‌یان چووه‌سه‌ر، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندبووی‌و ئه‌وه‌ی تر كه سه‌دام حسێن به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا سه‌پاندی. به‌هۆی ئه‌م ئابڵوقانه‌وه، سه‌ختییه‌كی ئابووری گه‌وره دروستبوو، ته‌نانه‌ت بووه هۆی دروستبوونی پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه‌دا واته (یه‌كێتی‌و پارتی) له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی جوڵه‌و سه‌رچاوه‌كانی بازرگانی. ئه‌مه بووه هۆی كوشتاری ناوخۆ له‌نێوان كورده‌كان له‌نێوان ساڵانی 1994 تا 1996. دوای ساڵی 1996، له13%ی داهاتی نه‌وتی حكومه‌تی عێراق ته‌رخانكرا بۆ كوردستانی عێراق‌و ئه‌مه بووه هۆی گه‌شه‌یه‌كی ئابووری له‌هه‌رێمه‌كه‌دا.
میانگیریی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریكا ئاگربه‌ستێكی فه‌رمیی له‌نێوان دوو حزبه‌كه‌دا لێكه‌وته‌وه كه به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی واشنتۆن به‌ناوبانگه‌و له‌ئه‌یلولی ساڵی 1998دا مۆركرا.
هه‌رچه‌نده بۆچوونی ئه‌ووتۆش هه‌یه كه پڕۆگرامی نه‌وت به‌خۆراك له‌ساڵی 1997دا كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ڕاگرتنی ناكۆكییه‌كه. هێزی حزبه كوردییه‌كان هاوكاری هێزی هاوپه‌یمانیان كرد بۆ ڕووخاندنی حكومه‌تی عێراق له‌پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقدا له‌به‌هاری ساڵی 2003دا. هێزی سوپایی كوردستان كه به‌پێشمه‌رگه ناوده‌برێن ڕۆڵی سه‌ره‌كیی زۆر گه‌وره‌یان بینی له‌ڕووخاندنی حكومه‌تی پێشووی عێراق.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كیانگرت‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێكی بچوكتردا هاوپه‌یمانێتی كوردی‌یان ڕاگه‌یاند كه 53 نوێنه‌ری هه‌یه له‌په‌رله‌مانی به‌غدا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه یه‌كگرتووی ئیسلامی كورد چوار كورسی هه‌یه. سه‌ركرده‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌لال تاڵه‌بانی، بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراقی نوێ هه‌ڵبژێردراوه‌و مه‌سعود بارزانیی سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه.
سیاسه‌ت
له‌ساڵی (1992)ه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرێنراوه‌و پایته‌خته‌كه‌ی هه‌ولێره. په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌لایه‌نگرێكی زۆره‌وه هه‌ڵبژێردرا‌و ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌و كابینه‌یه‌كی حكومیی له‌پارتی‌و یه‌كێتی‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان كه بریتین له‌حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان پێكهێنرا.
دوای ڕزگاری عێراق له‌ساڵی 2003، سیاسییه‌كانی كورد بوونه ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراق. له30ی كانونی دووه‌می 2005 سێ هه‌ڵبژرادن ئه‌نجامدرا، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئینتیقالی‌و دووه‌میشیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق‌و سێیه‌میشیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ سه‌رده‌می ئینتیقالی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی فیدراڵی سه‌لماند به(سه‌روه‌ریی ته‌واو)و ڕێزگرتن له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری هه‌یه به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك‌و سلێمانی‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاله‌و نه‌ینه‌وا‌و كه‌ركوك.
ئابووری
ئابووری هه‌رێمی كوردستان پشتده‌به‌ستێت به‌داهاتی نه‌وت، كشتوكاڵ‌و گه‌شتیاری. به‌هۆی ئه‌و سه‌قامگیرییه ڕێژه‌ییه‌ی كوردستان، هه‌رێمه‌كه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه له‌ناوچه‌كانی تری عێراق پێشكه‌وتووتره. پێش لابردنی سه‌دام حسێن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 13%ی داهاتی پڕۆگرامی نه‌وت به‌خۆراكی عێراقی وه‌رده‌گرت. به‌هاتنی ساڵی 2003و ئازادكردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، پڕۆگرامه‌كه (35.8) ملیار دۆلاری له‌كوردستاندا خه‌رجكردبوو. ئاسایشی خۆراكی كوردستانی عێراق وایكرد كه زۆرینه‌ی داهاته‌كان له‌پڕۆژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندندا سه‌رفبكرێن وه‌ك له‌ناوچه‌كانی تری عێراق. به‌كۆتاییهاتنی پڕۆگرامه‌كه له‌كۆتایی ساڵی 2003دا، چوار ملیار دۆلار له‌داهاتی نه‌وت به‌خۆراكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خه‌رجنه‌كراوی مابووه‌وه.
دوابه‌دوای لابردنی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن‌و زنجیره توند‌وتیژییه‌كه‌ی به‌دوایداهات، سێ پارێزگاكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها سێ پارێزگای عێراقییبوون كه سوپای ئه‌مریكی به(ئارام) پۆلێنیان كردبوو. ئه‌و ئارامییه رێژه‌ییه‌ی هه‌رێمه‌كه ڕێیدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند گرێبه‌ستێكی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا مۆربكات. له‌ساڵی 2006دا یه‌كه‌م بیره نه‌وت له‌دوای ئازادكردنی عێراقه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان لێدرا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی وزه‌ی نه‌رویجییه‌وه به‌ناوی (دی. ئێن. ئۆ). له‌سه‌ره‌تادا وا ده‌ركه‌وت كه كێڵگه نه‌وتییه‌كه لانی كه‌م 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی تیابێت‌و له‌سه‌ره‌تای 2007دا ڕۆژانه 5000 به‌رمیل نه‌وتی لێده‌ربهێنرێت. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكه‌وتننامه‌ی گه‌ڕانیان مۆركردووه له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای تری نه‌وتدا، (وێسترن ئۆیه‌ڵ ساندس)ی كه‌نه‌دی‌و (ستێرلین ئینرجی) به‌ریتانی.
سه‌قامگیرییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌شه‌كانی تری عێراق پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆوه ببینێت. له‌ساڵی 2004 داهاتی تاكه‌كه‌س له‌هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی 25% له‌ناوچه‌كانی تری عێراق زیاتربوو. دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی له‌هه‌ولێر‌و سلێمانی هه‌یه كه به‌گه‌شتی ئاسمانیی به‌ستراونه‌ته‌وه به‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ئه‌وروپاوه. حكومه‌ته‌كه به‌رده‌وامه له‌وه‌رگرتنی داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق‌و به‌مزووانه‌ش یاسایه‌كی یه‌كخراو بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌رده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی بۆ دروستكردنی شارێكی میدیایی له‌هه‌ولێر‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بازرگانیی ئازاد له‌نزیك ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌و توركیادا بنیاد بنێت.
له‌ساڵی 2003 وه، هێزه ئابوورییه به‌هێزه‌كه‌ی كوردستان زیاتر له‌بیست هه‌زار كرێكاری عه‌ره‌بی له‌ناوچه‌كانی تری عێراقه‌وه ڕاكێشاوه. به‌وته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقیش، له‌ساڵی 2003ه‌وه ژماره‌ی ملیۆنێره‌كانی شاری سلێمانی له(12) ملیۆنێره‌وه بووه به(2000) ملیۆنێر، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه.
جوگرافیا
كوردستانی عێراق به‌گشتی ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه كه له‌به‌رزترین خاڵدا (3611) مه‌تر له‌ئاستی ده‌ریا به‌رزه، ناوچه‌كه به(چیكه‌دار) ناوده‌برێت. چه‌ندین ڕووبار به‌نێو شاخه‌كاندا تێده‌په‌ڕن‌و ناوچه‌كه تایبه‌تمه‌ندده‌كه‌ن به‌زه‌وی به‌پیت‌و ئاوی زۆر‌و سروشتێك كه له‌وێنه بچێت.
سروشته شاخاوییه‌كه‌ی كوردستان، جیاوازیی پله‌ی گه‌رما له‌ناوچه جیاجیاكانی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی به‌سامانی ئاو وا له‌كوردستان ده‌كه‌ن ببێت به‌ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی‌و گه‌شتیاری. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، چه‌ند كانزایه‌ك، به‌تایبه‌ت نه‌وت، كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ڕێگه‌ی هێڵی بۆرییه‌وه له‌كوردستان ده‌رده‌هێنرا. گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی هه‌رێم ده‌ریاچه‌ی دوكانه له‌نزیك پارێزگای سلێمانی.
ده‌سته‌واژه‌ی (باكوری عێراق) ناڕوونییه‌كی جوگرافی له‌به‌كارهێنانیدا هه‌یه. (باكوور) به‌گشتی بۆ ئاماژه‌كردن به‌هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنرێت. (ناوه‌ڕاست)و (باشوور) یان (ناوه‌ڕاست ـ باشوور) به‌تایبه‌ت بۆئه‌و ناوچانه‌ی عێراق به‌كاردێن كه هه‌رێمی كوردستانی لێبه‌ده‌ركرابێت. زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ڕاگه‌یاندن زۆرجار (باكوور)و (باكووری عێراق) بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن كه بكه‌وێته باكووری به‌غداوه.
پارێزگاكان
كوردستانی عێراق دابه‌شكراوه به‌سه‌ر حه‌وت پارێزگادا كه ئێستا سیانیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان. ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه به‌ته‌واوی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان ئه‌مانه‌ن:
ـ سلێمانی
ـ هه‌ولێر
ـ دهۆك
ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای به‌شێكی یان تێكڕای ده‌كات:
ـ كه‌ركوك (تێكڕا)
ـ دیاله ـ خانه‌قین‌و كفری
ـ نه‌ینه‌وا ـ ئاكرێ‌و شێخان
ـ سه‌ڵاحه‌دین ـ توزخورماتوو
ـ واست
پلان بۆ ڕاپرسییه‌ك دانرا له15ی تشرینی دووه‌می ساڵی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه یان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاكان یان به‌شه‌كانیان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م ڕیفراندۆمه ده‌یویست هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، خانه‌قین‌و كفری له‌پارێزگای دیاله، توزخورماتووش له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئاكرێ‌و شێخان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا بگرێته‌وه. ئه‌م ڕاپرسییه دواخرا بۆ 31ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2007و دواتر بۆ شه‌ش مانگی تر درێژكرایه‌وه‌و تائێستاش ئه‌نجامنه‌دراو كوردیش پێداگری له‌هه‌رچی زووتری جێبه‌جێكردنی ڕاپرسییه‌كه ده‌كه‌ن.
شاره گه‌وره‌كان
ـ هه‌ولێر
ـ سلێمانی
ـ دهۆك
ـ كه‌لار
ـ زاخۆ
دیمۆگرافیا
ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم نزیكه‌ی (5 ـ 6)ملیۆن كه‌سه كه 95% كوردی موسوڵمانن‌و سه‌ر به‌ئایینزای سوننه‌ن. ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئێزدی‌و كاكه‌یی، جوله‌كه‌و مه‌سیحییش هه‌ن. له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كورده‌كان زۆرینه‌ی ناوچه‌كه (نزیكه‌ی 95%) پێكدێنن‌و ئه‌وی تر له‌توركمان‌و ئاشووریی‌و ئه‌رمه‌ن‌و عه‌ره‌به‌كانی پێكهاتووه كه به‌گشتی له‌نیشته‌جێی به‌شی خۆرئاوای هه‌رێمه‌كه‌ن.
لایه‌نه سیاسیه‌كان و حیزبه‌كان سه‌ركرده
پارتی دیمه‌كراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆران نه‌وشیروان مسته‌فا
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌لال تاله‌بانی
یه‌كگرتووی ئیسلامی صه‌لاحدالدین به‌هادین
كۆمه‌ڵی ئیسلامی م. عه‌لی باپیر
حزبی سۆشیالستی دیموكراتی كوردستان محمد حاجی محمود
حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان قادر عه‌زیز
زانكۆكان
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
زانكۆی سلێمانی
زانكۆی كۆیه
زانكۆی دهۆك
زانكۆی گه‌رمیان
زانكۆی ڕاپه‌ڕین



0 Comments:
Post a Comment