Blogroll

13 Sept 2011

حەوت سەگ خاوەنەكەیان دەخۆن





پیاوێكی ئەندەلوسی تەمەن 50 ساڵ، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دو هەفتە ماڵەكەی بەجێدێڵێت‌و لەو ماوەیەشدا حەوت سەگەكەی بێ‌ ئاو‌و خواردن دەبن, بۆیە لەكاتی گەڕانەوەیدا لەلایەن سەگە برسیەكانیەوە پەلامار دەدرێت‌و بەشێكی لاشەكەی دەخۆن و كەللەسەریشی لێدەكەنەوە.

 پۆلیسی ئەو وڵاتەیش هۆكارەكەی تەنیا بۆ برسێتیی سەگەكان دەگەڕێنێـتەوە‌و ئاشكرایدەكات هۆكاری پەلاماردانی ئەو پیاوە تەنها پرسێتی سەگەكانی بوە‌و دورە لەئەگەرێكی ترەوە، چونكە ئەو سەكانە بۆ ماوەی دو هەفتە هیچ شتێكیان پێنەدراوە.