جاریكَی تریش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی توانی یاری كلاسیكۆ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه‌و له‌ناو یاریگای سه‌نتیاگۆ بێرنابیۆدا مه‌دریدیه‌كان خه‌مبار بكات.
شه‌وی چوارشه‌مه یاری رۆشتنی كلاسیكۆی جامی شای ئیسپانیا له‌نێوان ریاڵ مه‌درید‌و به‌رشه‌لۆنه‌دا ئه‌نجام درا، تایمی یه‌كه‌می یاریه‌كه یاریزانانی ریاڵ مه‌درید توانیان سه‌ركه‌وتوبن له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی مۆرینهۆی راهێنه‌رداو نه‌ك توانیان گۆڵه‌كه‌یان به خاوێنی بپارێزن، به‌ڵكو له خوله‌كی 11 و له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا تاكه گۆڵی ئه‌و تایمه له‌رێی رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌وه تۆمار بكه‌ن.
له‌و تایمه‌دا هه‌رچه‌نده یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه زۆربه‌ی كات كۆنترۆڵی تۆپیان كردبو چه‌ند هێرشێكی مه‌ترسیداریشیان كرده سه‌ر گۆڵی كاسیاس، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه.
له سه‌ره‌تای تایمی دوه‌مدا به‌رشه‌لۆنه بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه هه‌وڵیانداو له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوبون كاتێك كارلۆس پۆیۆلی به‌رگریكار توانی به‌سه‌ری گۆڵی یه‌كسانبون تۆمار بكات له ئه‌نجامی ئه‌و كۆرنه‌ره‌ی چاڤی ئاراسته‌ی كرد.
هه‌ر له‌و تایمه‌دا ئه‌بیدالی فه‌ڕه‌نسی كه رۆژی پێشتر بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تاساڵی 2015 نوێكرده‌وه دیاریه‌كی به‌نرخی پێشكه‌ش یانه‌كه‌ی كرد كاتێك له خوله‌كی 77 دا گۆڵی دوه‌م‌و بردنه‌وه‌ی تۆماركرد.
دوای ئه‌و گۆڵه یاریزانانی ریاڵ هه‌وڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌وكه‌یانداو چه‌ند هێرشێكی مه‌ترسیداریشیان كرده سه‌ر گۆڵی پینتۆ، به‌ڵام له‌م تایمه‌دا هه‌وڵه‌كانی ئه‌مان بێ ئه‌نجام مایه‌وه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش به‌رشه‌لۆنه هه‌نگاوێكی زیاتری ناوه بۆ بڕینی به‌ربه‌ستی شاهانه له جامی شای ئیسپانیادا، به‌وپێه‌ی كلاسیكۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش له خاكی خۆیدا ده‌كات....
به ئه‌نجامی یاری كلاسیكۆی شه‌وی رابردو، گواردیۆلای راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كردوه له حه‌وت بردنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و یانانه‌ی مۆرینهۆی پورتوگالی راهێنه‌ری بوه، له‌به‌رامبه‌ردا مۆرینهۆ دو یاری له یانه‌كه‌ی گواردیۆلا بردوه‌ته‌وه.
له چه‌ند ساڵی رابردوداو له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیدا، گواردیۆلای ئیسپانی‌و مۆرینهۆی پورتوگالی 13 جار روبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌ته‌وه كه چواریان مۆو راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان بوه‌و نۆ جاریش راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه، له ئه‌نجامیشدا كوڕه ئیسپانیه‌كه باڵاده‌ستر ده‌ركه‌وتوه.
یه‌كه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ردو راهێنه‌ر له وه‌رزی (2009 - 2010)ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا بو له یاریگای ئینته‌ر‌و تێیدا هه‌ردولا (0 - 0) یه‌كسانبون، له یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا گواردیۆلا (2 - 0) براوه‌بو.
هه‌ر له‌و خوله‌دا دوجاری دیكه روبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه‌و یه‌كه‌میان له‌به‌رژه‌وه‌ندی مۆو به (1-3) به‌كۆتا هات‌و دوه‌میشیان بۆ كوڕه ئیسپانیه‌كه (1 - 0).
له‌و كاته‌شه‌وه كه مۆرینهۆ بوه‌ته راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید نۆ یاری به‌رامبه‌ر گواردیۆلا كردوه كه یه‌كمیانی به (5 - 0) دۆڕاند‌و دومیشیان (1 - 1) یه‌كسان بون.
له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانیشدا روبه‌ڕوبونه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كان (2 – 0، 1- 1) به سودی گواردیۆلا بو، له جامی سوپه‌رو شای ئیسپانیاشدا سێ جار روبه‌ڕو بونه‌ته‌وه كه یه‌كجاریان یه‌كسان بون‌و له یه‌كێكیشیاندا یانه‌كه‌ی گواردیۆلا سه‌ركه‌وتوبو به ئه‌نجامی (3 - 2) له‌وه‌ی دیكه‌شیاندا مۆرینهۆ (1 - 0) براوه‌بو.
له‌م وه‌رزه‌شدا هه‌ردو راهێنه‌ر دوجاری دیكه روبه‌ڕو بونه‌ته‌وه كه هه‌ردوكیان له به‌رژه‌وه‌ندی گواردیۆلا بو یه‌كه‌میان له یاری لالیگا (3 - 1)و دوه‌میان شه‌وی رابردو (2 - 1)....



0 Comments:
Post a Comment