رۆماریۆی ئه‌ستێره‌ی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی ده‌كات و پێی راده‌گه‌ینێت كه هێشتا زۆری ماوه بگاته‌وه به ئاستی پیلیه‌ی هاونیشتیمانی.
له‌و په‌یامه‌دا رۆماریۆ باس له‌وه‌ده‌كات كه پیلیه باشترین یاریزانی تۆپی پێیه له مێژوداو هیچ یاریزانێك به‌و به‌راورد ناكریت، رۆماریۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه میسی یاریزانێكی باشه‌و له ئێستادا باشترینی جیهانه به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و یاریزانه به پیلیه به‌راورد بكرێت، چونكه میسی تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ ئه‌نجامێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌سه‌به‌ربكات و نه‌شیتوانیوه جامی جیهانی به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه به‌راوردكردنی به پیلیه زۆر نا مه‌نتیقیه چونكه ئه‌و ئه‌فسانه‌یه مێژویه‌كی پرشنگداری بۆ به‌ڕازیل نه‌خشاندوه، رۆماریۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه لیۆنێل میسی پێویستی به خۆماندوكردنێكی زیاتر‌و فێربونێكی زۆرتره بۆ ئه‌وه‌ی به پیلیه به‌راورد بكرێت.



0 Comments:
Post a Comment