دوای کۆچکردنی سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری پێشوی کۆمپانیای ئه‌پڵ. له‌ئێستادا
هه‌وڵ ده‌درێت له‌رێگه‌ی کتێبێکه‌وه ژیاننامه‌که‌ی به‌چاپ بگه‌یه‌نرێت و
ده‌یان نهێنی ئاشکرا بکرێت.
ناوه‌ندی بڵاوکراوه‌ی "سایمۆن ئاند شوسته‌ر" کتێبێکی نوێی ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی (ستیڤ جۆبز)ی سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری پێشوی کۆمپانیای ئه‌پڵ بڵاوکرده‌وه، که له‌نوسینی نوسه‌ر (والته‌ر ئیزاکسۆن)ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریکییه
.ناوه‌ندی بڵاوکراوه‌ی "سایمۆن ئاند شوسته‌ر" کتێبێکی نوێی ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی (ستیڤ جۆبز)ی سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری پێشوی کۆمپانیای ئه‌پڵ بڵاوکرده‌وه، که له‌نوسینی نوسه‌ر (والته‌ر ئیزاکسۆن)ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریکییه
نوسه‌ر له کتێبه‌که‌یدا نهێنی ژیانی"ستیڤ جۆبز" ئاشکرا ده‌کات و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، جۆبز، هه‌وڵیداوه جه‌نگ له دژی گوگڵ به‌رپا بکات و سیستمی "ئاندرۆرید" له‌ناو ببات، به‌وه‌ی بیرۆکه‌ی ئه‌و ئامێره دزراوه و به "گه‌وره‌ترین دزی"ش ناوی بردوه.
هه‌ر له‌و کتێبه‌دا باس له ناکۆکی و ململانێ تونده‌کانی نێوان "ستیڤ جۆبز" و "ئیرێک شمیدت"ی سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای گوگڵ ده‌کات.
نوسه‌ری ئه‌و کتێبه، باس له نه‌خۆشییه‌که‌ی ستیڤ جۆبز ده‌کات و ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، که "فه‌رامۆشکردنی رێنماییه پزیشکییه‌کان، هۆکاری سه‌ره‌کی ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشییه‌که‌ی بوه".
هه‌روه‌ها ره‌تیکردوه‌ته‌وه که نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواتر بۆی کراوه و ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها ماوه‌ی 9 مانگ ته‌مه‌نی درێژ بکاته‌وه، ئه‌مه جگه له خستنه‌ڕوی چه‌ندین نهێنی و چاوپێکه‌وتنی ستیڤ جۆبز، که له‌و کتێبه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه.



0 Comments:
Post a Comment