یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵمه‌دریدی ئیسپانی كاكا دڵخۆشی خۆی به بردنه‌وه‌یان له‌یانه‌ی ئه‌جاكس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی ده‌ربری له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به 3 گۆڵی پاك، ئه‌م یاریزانه ئه‌وه‌شی خسته روو كه ئێستا كاتی بیر كردنه‌وه‌یه له خۆئاماده‌كردن بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌خولی ئیسپانی كه بریاره سبه‌ێنێ شه‌ممه له‌سه‌ر یاریگای سه‌نتیاگۆ بێرنابیۆی تایبه‌ت به ریاڵمه‌درید ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م یاریزانه له‌وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا رایگه‌یاند"پێویسته خۆمان به‌باشی ئاماده بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه به‌بێ ده‌نگی بكه‌ین له‌پێناو له‌ده‌ست نه‌دانی ته‌ركیزمان"
ده‌رباره‌ی به‌شداری كردنی له‌و یاریه‌دا كاكا وتی"من ئێستا ئاماده‌م بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و یاریه، به‌ڵام ئه‌وه راهێنه‌ره كه بریار ده‌دات‌و من بریار ناده‌م"



0 Comments:
Post a Comment