Blogroll

3 Dec 2011

تاڵەبانی‌، ئیدانەی‌ هێرشكردنە سەر بارەگاكانی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی‌ كرد



لڤین پرێس

جەلال تاڵەبانی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئیدانەی‌ هێرشكردنە سەر بارەگاكانی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی‌ كرد لەدەڤەری‌ بادینان.

سایتی‌ فەرمی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ بڵاویكردەوە، جەلال تاڵەبانی‌‌و د.بەرهەم ساڵح پەیوەندییان بەسەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری‌ گشتی‌ یەكگرتووەوە كردووە.

بەپێی هەواڵەكە، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هاوخەمی‌ خۆیان دەربڕیوە‌و ئیدانەی‌ سوتاندنی‌ بارەگاكانی‌ یەكگرتویان كردووە.

ئەوە لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی‌ سەرۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان لەبەیاننامەیەكدا بەبێ ئەوەی‌ ئیدانەی‌ سوتاندنی‌ بارەگاكانی‌ یەكگرتوو بكات یان هاوخەمی‌ لەو بارەیەوە دەرببڕێت رایگەیاندبوو كە ژمارەیەك كەس وەكو كاردانەو هێرشان كردووەتە سەر بارەگاكانی‌ یەكگرتوو.

0 Comments:

Post a Comment