به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌کانیانه‌وه ده‌ست ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم که‌وتوه، ده‌رکه‌وتوه حکومه‌تی ئێران هه‌نگاوی گرنگی ناوه به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌هاوکاری زانایانی بیانی، ئه‌وه‌ش له پێناو چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێک کێشه‌ی ته‌کنیکی که روبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مه‌ریکی بڵاویکرده‌وه، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاندوه، تۆمار و به‌ڵگه‌یان لایه که‌زانیاری وردی تێدایه ده‌رباره‌ی (ڤیاشیسلاف دانیلنکۆ) زانای بواری چه‌کی سۆڤیه‌تی پێش‌و که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا راهێنانی به‌زانا ئێرانییه‌کان کردوه له‌سه‌ر دروستکردنی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی رێکخراو.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، ئه‌و هاوکارییه بیانیانه په‌یوه‌ندی به هه‌ریه‌که له وڵاتانی پاکستان و کۆریای باکوریشه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت (عه‌بدولقه‌دیرخان)ی زانای پاکستانی، که هاوکاری زۆری به‌ره‌وپێشچونی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێرانی کردوه.
هاوکات (ده‌یڤد ئه‌لبرایت)، که به‌رپرسێکی پێشوی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی بوه له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، باس له‌وه‌ده‌کات، یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته‌کانی ئێران که ئاشکراینه‌کردوه، توانیویه‌تی دیزانی ئامێرێکی ده‌ست بکه‌وێت به‌ناوی "R265" که ژماره‌یه‌ک بۆمبی تێدایه و به‌شێوه‌یه‌کی ورد و رێکخراو له‌ماوه‌ی که‌متر له چرکه‌یه‌کدا ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌لبرایت ئه‌وه‌شی وتوه: داهێنانی جۆرێکی وا له‌و ئامێره له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، پێویستیه‌کی زۆری به شاره‌زایی زانایانی بیانی هه‌یه.
بڕیاریشه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم راپۆرتێک ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌کانی وڵاتی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی بخاته‌ڕو، له‌هه‌مان کاتدا به‌رپرسانی ئێران له‌گرنگی ئه‌و راپۆرته که‌مده‌که‌نه‌وه و دوپاتی ده‌که‌نه‌وه، ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی.

0 Comments:
Post a Comment