كۆمپانیای بۆستۆن داینه‌میكسی ئه‌مه‌ریکی له‌هه‌وڵی دروستکردنی جۆره رۆبۆتێکی سه‌گدایه که هاوکاری سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له‌هه‌ڵگرتنی چه‌ک و پێداویستییه سه‌ربازییه‌کان.
ئه‌و کۆمپانیایه که سه‌گێکی رۆبۆتی بۆ تاقیکردنه‌وه دروستکردوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و سه‌گه له‌توانایدایه 181 کیلۆگرام که‌لوپه‌لی سه‌ربازی هه‌ڵبگرێت و توانای بڕینی 32 کیلۆمه‌تریشی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌گه به سیستمی (G.P.S) کارده‌کات و توانای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سه‌خترین شوێندا هه‌یه و به‌رگه‌ی سه‌رما و گه‌رمای زۆریش ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیکه که ده‌توانرێت سودی زۆری لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه سه‌ربازێکی ئاسایی، نزیکه‌ی 70 کیلۆگرام که‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه‌ش بوه‌ته بارێکی زۆر به‌سه‌ر شانی سه‌ربازه‌کانه‌وه هه‌ر‌بۆیه ئه‌و کۆمپانیایه بیری له دروستکردنی سه‌گێکی له‌و شێوه‌یه کردوه‌ته‌وه.



0 Comments:
Post a Comment