2/13/2011 04:39:00 pm
ramyar
|
|
| به‌ریتانیا؛ دروستكردنی ئۆتۆمۆبێلێك به خێرایی 1609 له سه‌عاتێكدا |
دروستکردنی خێراترین ئۆتۆمۆبێل له جیهاندا به ناوی (Bloodhound SSC) له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ستیپێكرد كه بڕیاره بتوانێت له سه‌عاتێكدا 1609 کیلۆمه‌تر ببڕێت.
مارک چه‌پمان، دیزاینه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه رایگه‌یاندوه: کێشه‌ی سه‌ره‌کیان له كاتی دروستكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌و خێراییه زیاده‌وه ئه‌وه‌یه له كاتی لێخوڕێنیدا نه‌فڕێت.
مارک رونیکرده‌وته‌وه: دیزاینی دروستكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله
2 ساڵی خایاندوه.
ده‌رباره‌ی خێراییه‌كشی له دوای ته‌واوبونی، دیزاینه‌ره‌كه وتویه‌تی: به‌هۆی ئه‌و خێراییه‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه ده‌درێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانێكی تۆپی پێدا وه‌ستابێت و ئۆتۆمبێله‌كه له‌م گۆڵه‌كه‌وه بۆ ئه‌و گۆڵه‌كه‌وه بڕوات، به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی پێناكات، ئه‌گه‌ر له‌و ساته‌دا چاو بتروكێنێت.
ده‌رباره‌ی قه‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: درێژی ئۆتۆمبێله‌كه 13 مه‌تره‌و پانیه‌كه‌شی 1.5 نیوێكه‌و 2 مه‌تریش به‌رزه.
ئه‌وه‌شی وتوه: ئۆتۆمبێله‌كه 3 مه‌کینه‌ی تێدایه که هێزی 133000 ئه‌سپیان هه‌یه. |
0 Comments:
Post a Comment