ریاڵ مه‌درید ڤان نیسته‌رلۆی گه‌ڕانده‌وه
به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی سه‌ركه‌وتوبون له دوباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رود ڤان نیسته‌رلۆی هێرشبه‌ری پێشوی یانه‌كه‌یانداو به‌رپرسانی یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانیان به‌ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی ئه‌و یاریزانه هۆڵه‌ندیه رازیكرد.
ماڵپه‌ری به‌ناوبانگی گۆڵ بڵاویكرده‌وه كه مامه‌ڵه‌چیه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی و به‌رپرسانی یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێكی كۆتایی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤان نیسته‌رلۆی هۆڵه‌ندی له ریزه‌كانی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه‌وه بۆ ریزه‌كانی یانه ئیسپانیه‌كه‌و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوشدا ئه‌و یاریزانه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به هانده‌رانی یانه نوێیه‌كه‌ی ده‌ناسێنرێت، ئه‌و ماڵپه‌ره ئاماژه‌شی به‌وه‌كردوه كه نیسته‌رلۆی رۆژی هه‌ینی داهاتو دوا یاری خۆی به درێسی یانه‌ی هامبۆرگه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و له‌و یاریه‌دا ماڵئاوایی له هانده‌رانی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی ده‌كات، چونكه وا بڕیاره له رۆژی شه‌مه‌دا دوباره بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆو جارێكی تر درێسی یانه‌ی شاهانه بپۆشێته‌وه.

0 Comments:
Post a Comment