خوێندكارانی زانكۆ له‌چالاكیه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو خێمه‌كانیان له‌ناو زانكۆدا كۆكرایه‌وه، خوێندكاران جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: سه‌رپه‌رشتیاری گروپی خوێندكارانی زانكۆ، عیرفان سۆڵه‌یی له‌لێدوانێكدا به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "شه‌وی رابردوو كاتژمێر 8 خێمه‌كانمان چۆڵكرد‌و گه‌ڕاینه‌وه‌ماڵه‌كانمان، به‌ڵام ئه‌مرۆ كه‌گه‌ڕاینه‌وه خێمه‌كانمان لابرابوون، كه پێده‌چێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه بووبێت".
عیرفان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌مرۆش له‌چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن‌و تا جێبه‌جێكردنی هه‌موو داواكارییه‌كانمان‌و به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت له‌مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن.



0 Comments:
Post a Comment