Blogroll

منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، منداڵیك له‌ گه‌ده‌یدا بو

پزیشکەکانی وڵاتی پیرۆ توانیان منداڵێک لە گه‌ده‌ی‌ منداڵێکی تەمەن 3 ساڵەدا ده‌ربهێنن.

بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە، گەنجێک دایک و خوشکێکی کوشت

ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکرده‌وە، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ دوای ئەوەی دایک و خوشکیکی خۆی بەبیانوی زۆربونی دانیشتوانی زەوییه‌وه‌ کوشتوە

تا ساڵی 2030، شێرپەنجە بەرێژەی 45% رو لەزیادبون دەکات

ڕێژەی توشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوا لە حکومەتی وڵاتانی جیهان دەکات

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دوو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە.

20 Feb 2012

بەریتانیا؛ ٢٠ ساڵی داهاتو زیاتر لە ٢١٠ هەزار کەس بەهۆی خواردنەوەی مەی دەمرن


زانایانی بەریتانیا ئاشکرایانکرد، لە ٢٠ ساڵی ئایندەدا بەهۆی خواردنەوەی (مەی)، زیاتر لە ٢١٠ هەزار کەس دەمرن.
ئەو زانایانە لەلێکۆڵینەوەیەکدا ئاماژەیان بەوەداوە، لەماوەی ٢٠ ساڵی ئایندەدا و بەهۆی بەردوامی خواردنەوەی (مەی)، زیاتر لە ٢١٠ هەزار کەس دەمرن، کە سێ بەشیان بەهۆی نەخۆشییەکانی گەدەوە دەبێت.
ئەو لێکۆڵینەوەیە ئاشکراشیکردوە، کە خواردنەوەی مەی دەبێتە هۆی، زیادبونی روداوەکانی هاتوچۆ و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەی دڵ و دەماغ و نەخۆشییەکانی دڵ.
ئەو لێکۆڵینەوەیە لەکاتێکدایە، دەیڤد کامیرۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند؛ کە رێوشوێنی توند دەگرنە بەر بۆ روبەڕوبونەوەی خواردنەوەی مەی بەو شێوە مەترسیدارە و داوایکرد، کە باجی زیاتر لەسەر فرۆشتنی مەی دابنرێت.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە نزیکەی  2,5ملیۆن کەس بەهۆی ئالودەبون بە خواردنه‌وەی کحولییەکان گیان لەدەست دەدەن، کە ئەوەش رێژەی 3,8%ی کۆی گشتی مردنەکانی جیهان پێکدەهێنت.

ئەمازۆن کێبڕکێی ئەپڵ دەکات


کۆمپانیای ئەمازۆن جۆرێکی نوێی تابلێتی بە نرخێکی هەرزانتر، لە تابلێتەکانی ئەپڵ خستەبازاڕەوە و توانی کێبڕکێی تابلێتەکانی ئەپڵ بکات.
تابلێتی‌ Amazon Kindle Fire، له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ ٢٠١١ دا کەوتە بازاڕەوە و پلەی دوەمی لە روی فرۆشەوە وەرگرت، بەشێوەیەک لە دو مانگی رابردودا نزیکەی ٤ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.
نرخی تابلێتەکەی ئەمازۆن تەنها ١٩٩ دۆلارە، لە کاتێکدا تابلێتەکانی ئەپڵ بە ٤٩٩ دۆلار دەفرۆشرێن، ئەوەش سەرنجی کڕیارانی بە لای ئەمازۆندا راکێشاوە.
تابلێتە نوێیەکەی ئەمازۆن لە روی کوالیتیەوە لە ئاستێکی بەرزدایە و قەبارەکەی ٧ ئینجە، کە بوەتە رکابەرێکی گەورەی ئەپڵ.

بەڤیدیۆ؛ شوشەیەک لە 60 چرکەدا ئاو پاکدەکاتەوە


کۆمپانیای کەمل باک  هەستا بە دروستکردنی جۆرێک لە شوشە کە لەماوەی 60 چرکەدا ئاو پاکژ دەکاتەوە.
ئەو کۆمپانیایە بۆ دروستکردنی ئەو شوشەیە تەکنەلۆژیای تیشکی سەرو بنەوشەیی بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی کاریگەری میکرۆبەکانی ئەو ئاوە، لەگەڵ ئەوەی ئەو ئامێرە بۆ پاکردنەوەی ئاو، سەرجەم پێوەرەکانی ئاژانسی پاراستنی ژینگە پەیڕەو دەکات .
هەروەها بەسێ هەنگاو دەتوانرێت ئاوی پاک بەدەست بهێندرێت، ئەویش یەکەمجار کردنەوەی سەری شوشەکە و دواتر پڕکردنی لەئاو، پاشانیش دەست دەنرێت بە دوگمەی پاکردنەوەی ئاوەکە و لەماوەی 60 چرکەدا پاکی دەکاتەوە.




<iframe width="640" height="360" src="http://www.youtube.com/embed/lc6f8yR1Oko?feature=player_embedded" frameborder="0" allowfullscreen></iframe>

لێکۆڵینەوەکانی ئەنفلۆنزای باڵندە بەنهێنی دەمێنێتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، دو لێکۆڵینەوەیان لە بەردەستدایە، کە دەریدەخات زاناکان چۆن ڤایرۆسیH1N1 کە ناسراوە بە ئەنفلۆنزای باڵندە، دەگۆڕن بۆ ڤایرۆسێک کە بەئاسانی لەنێو مرۆڤدا بڵاو ببێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو دو لێکۆڵینەوەیە بڵاوناکرێتەوە. 
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشدا: دوای کۆبونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمنی ئەمەریکا لە شاری جنێف، گەیشتینە رێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەو دو لێکۆڵینەوەیە لە ئێستادا بڵاونەکرێتەوە.
لە ئێستاشدا ئەنجومەنی زانستی نیشتیمانی، لەهەوڵدایە ئەو دو لێکۆڵینەوەیە بەهیچ جۆرێک بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو نەکرێتەوە.
هاوکات زانایانی تایبەتمەندیش ترسی ئەوەیان هەیە، ئەو دو لێکۆڵینەوەیە بکەوێتە دەست لایەنی هەڵەوە و بەشێوەیەکی خراپ بەکاریبهێنن، هاوشێوەی ئەنفلۆنزاکەی ساڵی ١٩١٨ و ١٩١٩ی  ئیسپانیا، کەبوە هۆی کوژرانی ٤٠ ملیۆن کەس لەجیهاندا.

هه‌ڵامه‌ت ئەگەری توشبون بە (ئه‌لزهایمه‌ر) زیاد دەکات

ماڵپەری (لایڤ ساینس)ی ئەمەریکی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە  تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، توشبونی مرۆڤ بە نەخۆشی هه‌ڵامه‌ت هۆکارێکە بۆ توشبونی ئەو کەسە بە نەخۆشی بیرچونەوە (ئه‌لزهایمه‌ر).
ئەو لێکۆڵینەوەیە، کە ژمارەیەک زانای زانکۆی (هارڤارد)ی ئەمەریکا ئەنجامیانداوە، ئه‌وه‌ی‌ تێدا دەرکەوتوە؛ ئەو ڤایرۆسانەی دەبنە هۆی توشبون بە نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا (هه‌ڵامه‌ت)، کاریگەری خراپی لەسەر خانەکانی مێشک دەبێت و ئەگەری‌ توشبون بە نەخۆشی بیرچونەوە (ئه‌لزهایمه‌ر) زیاد دەکات.
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه، لەکاتی توشبون بەو ڤایرۆسە، مێشک بەرگری بەرەو لاوازبون دەچێت و توشی هەوکردنی دەکات، دواتریش دەبێتە هۆی توشبون بە نەخۆشی زەهایمەر.
ئەو زانایانە ئەوەشیان باسکردوە، کە مەرج نیە بەشێوەیه‌کی خێرا مرۆڤ توشی زەهایمەر ببێت، بەڵام بە تێپەڕبونی کات کاریگەری خراپ لەسەر مێشکی مرۆڤ جێده‌هێلێت، به‌وه‌ش ئەگەرەکانی توشبون بە (ئه‌لزهایمه‌ر) زیاد دەکات.

دەستکێشەکەی (محەمەد عەلی کلای) بە ٧٥٠ هەزار دۆلار فرۆشرا

جوتە دەستکێشەکەی یاریزانی بۆکسێنی بەناوبانگی ئەمەریکی، (محەمەد عەلی کلای)، لەزیادکردنێکی ئاشکرادا لە (لاس فیگاس)ی ئەمەریکا بەبڕی ٧٥٠ هەزار دۆلار فرۆشرا.
رۆژنامەی(لاس فیگاس سەن)ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، جوتە دەستکێشەکەی عەلی کلای لەیادی٧٠ ساڵەی لە دایکبونی ئەو یاریزانەدا بەبڕی ٧٥٠ هەزار دۆلار فرۆشراوە.
محەمەد عەلی کلای ناوی راستی،(کاسیوس مارسەلوس کلای)یە و یاریزانی بۆکسێنی پیشەگەری ئەمەریکایە و لەساڵی ١٩٤٢لە ئەمەریکا لەدایکبوە و لە یاری بۆکسێندا، چەندین مەدالیای ئاڵتوانی لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆ بەدەستهێناوە.

دوای دو مانگ له‌ گیرخواردنی، لە ئۆتۆمۆبێلەکەیدا رزگارکرا

پۆلیسی سوید توانیویانە پیاوێکی سویدی لە ئۆتۆمۆبێلەکەیدا رزگاربکەن، دوای ئەوەی ماوەی 2 مانگە لە ئۆتۆمۆبێلەکەیدا بەهۆی زۆری بەفرەوە، نەیتوانیوە بێتە دەرەوە و گیری خواردوە.
پۆلیس ئاماژەی به‌وه‌داوه‌، کە ئەو پیاوە، تەمەنی 45 ساڵە و لەکاتی رزگارکردنیدا باری دەرونی زۆر خراپبوە و ئەو ماوەیش بەبێ خواردن ماوەتەوە.
بەپێی وتەی ئەو هاوڵاتیەش، لە 19ی کانونی دوەمەوە ئه‌و پیاوه‌ لەناو ئۆتۆمۆبێلەکەیدا گیری خواردوە.

بەهۆی زۆری کێشیەوە، سواربونی تەکسی لێ قەدەغەکرا

ئافرەتێکی بەریتانی تەمەن ٤٤ ساڵ بەهۆی زۆری کێشیەوە، لەلایەن شۆفێرێکی تەکسیەوە سواربونی ئۆتۆمۆبێەکەی لێ قەدەغە کرا.
رۆژنامەی(زە سەن)ی بەریتانی بڵاویکردوە، ئەو ئافرەتە ناوی (سارا ئەگیانس)ەو کێشی ٢١٠ کیلۆگرامە، دوای ئەوەی ویستویەتی سواری تەکسیەک ببێت، شۆفێری تەکسیەکە رەتیکردوەتەوە ناوبراو هەڵبگرێت، بەبیانوی ئەوەی کێشی زۆرە و لەوانەیە زیان بە ئۆتۆمۆبێلەکەی بگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە شۆفێری تاکسیەکە پێی راگەیاندوە، لە بری سواربونی ئۆتۆمۆبێلەکەی، با سواری ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگر بێت.
لەلێدوانێکیشدا بەڕێوەبەری نوسینگەی ئۆتۆمۆبیلی تەکسی لەو وڵاتە رایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرە دەستیپێکردوە و لەبری ئەو، شۆفێرێکی دیکە ئەو ئافرەتەی گەیاندوەتە شوێنی مەبەست.

قەڵەوترین پیاوی جیهان توانای جوڵەی نیە

دوای ئەوەی کێشی لە 368 کیلۆ تێپەڕی کرد، کیس مارتنی بەریتانی، نازناوی قەڵەوترین پیاوی جیهانی‌ وه‌رگرت‌.
مارتنی تەمەن 42 ساڵ، رۆژانە 8 لەفەی (هۆت دۆگ) دەخوات و بەهۆی قورسی كێشیەوە ناتوانێت لە جێگاکەیدا بجوڵێت و پێویستی بە 18 پزیشک هەیە کە چاودێری بکەن بە بەردەوامی.
كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ مارتن باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، لەماوەی 10 ساڵی رابوردودا نەتیوانیوە بەهیچ جۆرێک جوڵە بکات.
ئه‌وه‌شیان وتوه‌، كه‌ لە تەمەنی 16 ساڵیەوە ورده‌ ورده‌ قه‌ڵه‌و بوه‌و تا ئێستاش بەردەوام كێشی زیاد ده‌كات، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش ناتوانێت دەستبەرداری زۆر خۆری‌ ببێت.
پێشتر مانوێل ئۆری مەکسیکی، نازناوی قەڵەوترین پیاوی جیهانی‌ هه‌بو کە کێشه‌كه‌ی 571 کیلۆگرامبوە و دواتر كێشی بۆ 197 کیلۆگرام کەم بوه‌وە.

نەوای هەولێر دوەم گەشتی خۆی بڵاودەکاتەوە

پاش ئەوەی گروپی موزیکی نەوای هەولێر، ئەلبومی گەشتێک بەناو گۆرانی و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بڵاوکردەوە، گروپەکە رایدەگەیەنێت لەمساڵدا بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکەنەوە.
لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ(سبەی) نێردراوە، سەنتەری نەوای هەولێر ئاماژەی بەوەداوە،  لە ئێستادا کۆتایی هاتوە بە کارکردن لە گەشتی دوەمی گروپەکە بە ناو ئاوازە رەسەنە کوردیەکاندا، کە چەندین تێکست و میلۆدی رەسەنی کوردی لە خۆگرتوە و گۆرانیەکان لە لایەن(فەرهەنگ غەفور و ئاڤان عوسمان)ەوە دەوترێنەوە.
سەنتەرەکە راشیگەیاندوە: لە ئێستادا کاری ڤیدیۆ کلیپی گەشتەکە لە قۆناغی کۆتایدایە، کە یوسف ستار وێنەی دەگرێت و کاری مۆنتاژ لە لایەن کاروان زامدار دەکرێت و هەڤاڵ حەمەد کاری دەرهێنانی بۆ کردوە.

13 Feb 2012

جوانی لێوەکانت بپارێزە

گه‌وره‌كردنی لێوه‌كان به‌شێكی گرنگه‌ له‌جوانكاری لێوه‌كان، چه‌ندین رێگا هه‌یه‌ بۆ پڕكردنی لێو یاخود گه‌وره‌یی قه‌باره‌یی لێو.
بۆنموونه‌ ده‌رزی راسته‌خۆ و هه‌روه‌ها چه‌ندین ته‌نی بیانی و نه‌شته‌رگه‌ری، جوانكاری گه‌وره‌كردنی لێوه‌كان به‌ده‌رزی له‌ژێر به‌نجی خۆجێی ئه‌نجامده‌درێت، گه‌لێك مادده‌ی كیمایی به‌ده‌رزی راسته‌خۆ بۆ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كان به‌كاردێت وه‌كو: رێستێلین و ئاتیكۆل ، كلاكۆجین …هتد.
چاندنی ته‌نی بیانی له‌نێو لێوه‌كاندا له‌ژێر به‌نجی خۆجێی له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی (2) كاتژمێر ئه‌نجامده‌درێت. هه‌روه‌ها ته‌نی ده‌ستكردی وه‌كو گۆرتێكس یان چه‌وری و شانه‌ی تر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاردێن، توندی ئازاری ده‌گۆڕێت به‌پێی جۆری گه‌وره‌كردنی لێوه‌كه‌، بۆنموونه‌ چاندنی ته‌نی بیانی له‌نێو لێو ئازاری زیاتره‌ له‌ده‌رزی ڕاسته‌خۆ، پێویسته‌ ئه‌مه‌ش بزانرێت كه‌ هه‌رگیز گه‌وره‌كردنی لێوه‌كان هه‌میشه‌یی نییه‌، چونكه‌ ئه‌و ماددانه‌ی به‌كارده‌هێندرێت له‌لایه‌ن له‌شه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێن

(زۆپای دار)ی لە ئۆتۆمۆبیڵەکەیدا داناوە

هاوڵاتیەکی‌ وڵاتی‌ سویسرا بەناوی (باسکاڵ برۆکۆب)، لە داهێنانێکی نوێدا، لەبری گەرمکەرەوەی ئۆتۆمۆبێلەکەی، (زۆپای دار)ی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا جێگیرکردوە.
ئەو ئۆتۆمۆبێلەی زۆپا دارەکەی تێدا جێگیرکردوە، (ڤاڵڤۆ)ی مۆدێل 1990یە و لەلایەن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشه‌وه‌ مۆڵه‌تی‌ دانانی‌ ئه‌و زۆپا به‌ برۆكۆب دراوه‌.




بەبێ گرتەی Start مایکرۆسۆفت ویندۆزی ٨ بڵاودەکاتەوە

بڕیارە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمەریکی، سیستیمی   بەکارهێنانی ویندۆز ٨ بەبێ گرتەی ستارت بەرهەم بهێنێت.
پۆل سۆرس، کە یەکێکە لە بەرهەمهێنەرەکانی ویندۆزی ٨ ئاشکرایکرد، گرتەی ستارت کە دەکەوێتە دەستە چەپی سەرجەم ویندۆزەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، نامێنێت و سەرجەم پرۆگرامەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردادێت.
ناوبراو رونیشیکردەوە، لەساڵی ١٩٩٥ەوە تائێستا، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەسەر شاشەی ویندۆز نەکراوە و تائێستاش کاریان پێ دەکرێت.
چاوەڕواندەکرێت، وەشانی ویندۆزی ٨ لای بەکارهێنەرانی کاردانەوەی گەورەی لێبکەوێتەوە و داهاتێکی زۆریشی بۆ کۆمپانیای ناوبراو هەبێت.

9 Feb 2012

منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، منداڵیك له‌ گه‌ده‌یدا بو

پزیشکەکانی وڵاتی پیرۆ توانیان منداڵێک لە گه‌ده‌ی‌ منداڵێکی تەمەن 3 ساڵەدا ده‌ربهێنن.
ئه‌و پزیشكه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌، ئاماژەی بەوەداوە، كه‌ پێکهاتەی منداڵەکە بەشێوه‌ی نیمچەیی بوە و مێشک و سییەکان و ریخۆڵەی‌ هێشتا گەشەیان نەکردوە و تەنها چاو و هەندێک ئێسکی‌ ده‌ركه‌وتوه‌.
پزیشكه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ لە 500 هەزار حاڵه‌تی‌ منداڵبون، حاڵه‌تێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ روده‌دات.
ئه‌وه‌شی وتوه‌، كه‌ کێشی منداڵه‌كه‌، زیاتر لە یەک کیلۆگرام بوە و درێژییەکەشی 25 سانتیمەتربوە.

بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە، گەنجێک دایک و خوشکێکی کوشت

ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکرده‌وە، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ دوای ئەوەی دایک و خوشکیکی خۆی بەبیانوی زۆربونی دانیشتوانی زەوییه‌وه‌ کوشتوە، لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانە دەرونییەکانی ئەو وڵاتە بەندکراوە.
رۆژنامەی (ساوس چاینا مورنینگ پۆست)ی چینی ئاشكرایكرد، (کان کا لیۆنگ)ی تەمەن 15 ساڵ دایک و خوشکەکەی خۆی بە (شمشێر) کوشتوە و دواتریش لە لیکۆڵینەوەدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە ئه‌و كاره‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌.
ئه‌و گه‌نجه‌ باسیله‌وه‌شكردوه‌، کەمبونەوەی دو کەس لە دانیشتوانی جیهان، ژینگەیەکی باشتر دروست دەکات.
بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکانیش، ئەو گەنجە باری دەرونی تەواو نەبوە و لە ئێستاشدا لە یەکێک لە نەخۆشخانە دەرونییەکانی وڵاتی چین بەندکراوە.

تا ساڵی 2030، شێرپەنجە بەرێژەی 45% رو لەزیادبون دەکات

رێژەی توشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوا لە حکومەتی وڵاتانی جیهان دەکات، هاوکاری بکەن بۆ بەرنامەی نیشتیمانی لەپێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو نەخۆشییە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندوە، بە هاتنی ساڵی 2030 رێژەی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە جیهاندا دەگاتە 21.4 ملیۆن کەس، ئەو رێژەیەش زۆر زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2008، کە تەنها 12.7 ملیۆن توشبو لە جیهاندا هەبوە، کە لەو رێژەیەش 7.6 ملیۆن توشبو گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتەکە، لە ئێستاشدا شێرپەنجەی قۆڵۆن و سی و گەدە هۆکاری سەرەکی مردنەکانن لە جیهاندا، هەروەک ئاماژەی بەوەشدا، دەتوانرێت لە رێگەی گۆڕینی شێوازی ژیان و پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، رێژەی 30%ی ئەو مردنانەی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە تۆمار دەکرێت، چارەسەر بکرێت.

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات.
ئەو ئامێرە بە هاوکارێکی گرنگی پزیشکەکان دادەنرێت بەتایبەت بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتو، ئەوەش دەبێتة هۆی کەمکرنەوەی زۆر کاری رۆتینی، لەوانە ناردنی نمونەی نەخۆشەکە بۆ پشکنین و دواتر گەرِانەوەی ئەنجامی پشکنینەکان، کە ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت.
ئەو ئامێرەش لەرێگەی وەرگرتنی ترشەڵۆکی ناوەکی ئەو کەسە DNA دەتوانێت لە ماوەی 30 خولەکدا شیکاری داتاکانی بکات، هەروەک تێچوی ئاميَرةكة کەمە و لە سەرجەم وڵاتەکاندا دەتوانرێت سودی لی ببينرێت.

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. 

لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە. بەڵام دوو دکتۆری ئەمریکی لە دامەزراوەیەکی پزیشکی تەکساس دا سەلماندیان دڵی بێ ترپەو نەخۆشی بێ "نبض" يش راستیەکی زانستی و ئاییندەی نەشتەرگەریی دڵە.





ھەردوو پزیشک "بیلی کوھن" و "بادفرازیر" لە مانگی مارسی ساڵی رابردوودا، لە کاتێکدا دڵی "کرگ لویس" ی تەمەن (٥٥) ساڵ یان دەرھێناو دەرفەتی ئەوەیان پێدا ماوەی مانگێک بە ئامێرێک بژی کە بە بەردەوامی کاریدەکرد کە لە راستی دا دڵێکی دەستکردی بێ ترپە بوو. 

کرگ لویس کە بەدەست ئازارێکی توندی دڵەوە دەیناڵاند، پزیشکەکان لەو بڕوایەدابوون کە بەبێ ھەوڵدانێکی پێویست ١٢ سەعاتی تر کۆتایی بە ژیانی ئەو پیاوە دێت.


بەپێی راپۆرتێکی دەیلی میل، ئەو دڵە کە نموونەی تێستی ھەشت ساڵ توێژینەوە بوو پێشتریش لەسەر نزیکەی ٥٠ گوێرەکە تاقیکرابووەوە، دڵەکە لە دوو پەمپی پاڵێوەر (centrifuge) پێکھاتووە کە سوورى خوێن بە بێ وەستان رێکدەخات. تەنانەت ئەگەر سەماعەی پزیشکییش لەسەر سنگی کەسەکە دابنرێت ھەست بە ھیچ ترپەو لێدانێک ناکرێت. 
ئەویش بەھۆی ئەوەی کە دڵەكه بە میکانیزمێکی زۆر سادە دروستکراوەو دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژو بێ کێشە کاربکات.