بڕیارە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمەریکی، سیستیمی بەکارهێنانی ویندۆز ٨ بەبێ گرتەی ستارت بەرهەم بهێنێت.
پۆل سۆرس، کە یەکێکە لە بەرهەمهێنەرەکانی ویندۆزی ٨ ئاشکرایکرد، گرتەی ستارت کە دەکەوێتە دەستە چەپی سەرجەم ویندۆزەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، نامێنێت و سەرجەم پرۆگرامەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردادێت.
ناوبراو رونیشیکردەوە، لەساڵی ١٩٩٥ەوە تائێستا، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەسەر شاشەی ویندۆز نەکراوە و تائێستاش کاریان پێ دەکرێت.
چاوەڕواندەکرێت، وەشانی ویندۆزی ٨ لای بەکارهێنەرانی کاردانەوەی گەورەی لێبکەوێتەوە و داهاتێکی زۆریشی بۆ کۆمپانیای ناوبراو هەبێت.

0 Comments:
Post a Comment