Blogroll

9 Feb 2012

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات.
ئەو ئامێرە بە هاوکارێکی گرنگی پزیشکەکان دادەنرێت بەتایبەت بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتو، ئەوەش دەبێتة هۆی کەمکرنەوەی زۆر کاری رۆتینی، لەوانە ناردنی نمونەی نەخۆشەکە بۆ پشکنین و دواتر گەرِانەوەی ئەنجامی پشکنینەکان، کە ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت.
ئەو ئامێرەش لەرێگەی وەرگرتنی ترشەڵۆکی ناوەکی ئەو کەسە DNA دەتوانێت لە ماوەی 30 خولەکدا شیکاری داتاکانی بکات، هەروەک تێچوی ئاميَرةكة کەمە و لە سەرجەم وڵاتەکاندا دەتوانرێت سودی لی ببينرێت.

0 Comments:

Post a Comment