Blogroll

9 Feb 2012

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. 

لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە. بەڵام دوو دکتۆری ئەمریکی لە دامەزراوەیەکی پزیشکی تەکساس دا سەلماندیان دڵی بێ ترپەو نەخۆشی بێ "نبض" يش راستیەکی زانستی و ئاییندەی نەشتەرگەریی دڵە.





ھەردوو پزیشک "بیلی کوھن" و "بادفرازیر" لە مانگی مارسی ساڵی رابردوودا، لە کاتێکدا دڵی "کرگ لویس" ی تەمەن (٥٥) ساڵ یان دەرھێناو دەرفەتی ئەوەیان پێدا ماوەی مانگێک بە ئامێرێک بژی کە بە بەردەوامی کاریدەکرد کە لە راستی دا دڵێکی دەستکردی بێ ترپە بوو. 

کرگ لویس کە بەدەست ئازارێکی توندی دڵەوە دەیناڵاند، پزیشکەکان لەو بڕوایەدابوون کە بەبێ ھەوڵدانێکی پێویست ١٢ سەعاتی تر کۆتایی بە ژیانی ئەو پیاوە دێت.


بەپێی راپۆرتێکی دەیلی میل، ئەو دڵە کە نموونەی تێستی ھەشت ساڵ توێژینەوە بوو پێشتریش لەسەر نزیکەی ٥٠ گوێرەکە تاقیکرابووەوە، دڵەکە لە دوو پەمپی پاڵێوەر (centrifuge) پێکھاتووە کە سوورى خوێن بە بێ وەستان رێکدەخات. تەنانەت ئەگەر سەماعەی پزیشکییش لەسەر سنگی کەسەکە دابنرێت ھەست بە ھیچ ترپەو لێدانێک ناکرێت. 
ئەویش بەھۆی ئەوەی کە دڵەكه بە میکانیزمێکی زۆر سادە دروستکراوەو دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژو بێ کێشە کاربکات. 

0 Comments:

Post a Comment