رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، دو لێکۆڵینەوەیان لە بەردەستدایە، کە دەریدەخات زاناکان چۆن ڤایرۆسیH1N1 کە ناسراوە بە ئەنفلۆنزای باڵندە، دەگۆڕن بۆ ڤایرۆسێک کە بەئاسانی لەنێو مرۆڤدا بڵاو ببێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو دو لێکۆڵینەوەیە بڵاوناکرێتەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشدا: دوای کۆبونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمنی ئەمەریکا لە شاری جنێف، گەیشتینە رێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەو دو لێکۆڵینەوەیە لە ئێستادا بڵاونەکرێتەوە.
لە ئێستاشدا ئەنجومەنی زانستی نیشتیمانی، لەهەوڵدایە ئەو دو لێکۆڵینەوەیە بەهیچ جۆرێک بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو نەکرێتەوە.
هاوکات زانایانی تایبەتمەندیش ترسی ئەوەیان هەیە، ئەو دو لێکۆڵینەوەیە بکەوێتە دەست لایەنی هەڵەوە و بەشێوەیەکی خراپ بەکاریبهێنن، هاوشێوەی ئەنفلۆنزاکەی ساڵی ١٩١٨ و ١٩١٩ی ئیسپانیا، کەبوە هۆی کوژرانی ٤٠ ملیۆن کەس لەجیهاندا.

0 Comments:
Post a Comment