Blogroll

20 Feb 2012

بەهۆی زۆری کێشیەوە، سواربونی تەکسی لێ قەدەغەکرا

ئافرەتێکی بەریتانی تەمەن ٤٤ ساڵ بەهۆی زۆری کێشیەوە، لەلایەن شۆفێرێکی تەکسیەوە سواربونی ئۆتۆمۆبێەکەی لێ قەدەغە کرا.
رۆژنامەی(زە سەن)ی بەریتانی بڵاویکردوە، ئەو ئافرەتە ناوی (سارا ئەگیانس)ەو کێشی ٢١٠ کیلۆگرامە، دوای ئەوەی ویستویەتی سواری تەکسیەک ببێت، شۆفێری تەکسیەکە رەتیکردوەتەوە ناوبراو هەڵبگرێت، بەبیانوی ئەوەی کێشی زۆرە و لەوانەیە زیان بە ئۆتۆمۆبێلەکەی بگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە شۆفێری تاکسیەکە پێی راگەیاندوە، لە بری سواربونی ئۆتۆمۆبێلەکەی، با سواری ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگر بێت.
لەلێدوانێکیشدا بەڕێوەبەری نوسینگەی ئۆتۆمۆبیلی تەکسی لەو وڵاتە رایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرە دەستیپێکردوە و لەبری ئەو، شۆفێرێکی دیکە ئەو ئافرەتەی گەیاندوەتە شوێنی مەبەست.

0 Comments:

Post a Comment