Blogroll

20 Feb 2012

دەستکێشەکەی (محەمەد عەلی کلای) بە ٧٥٠ هەزار دۆلار فرۆشرا

جوتە دەستکێشەکەی یاریزانی بۆکسێنی بەناوبانگی ئەمەریکی، (محەمەد عەلی کلای)، لەزیادکردنێکی ئاشکرادا لە (لاس فیگاس)ی ئەمەریکا بەبڕی ٧٥٠ هەزار دۆلار فرۆشرا.
رۆژنامەی(لاس فیگاس سەن)ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، جوتە دەستکێشەکەی عەلی کلای لەیادی٧٠ ساڵەی لە دایکبونی ئەو یاریزانەدا بەبڕی ٧٥٠ هەزار دۆلار فرۆشراوە.
محەمەد عەلی کلای ناوی راستی،(کاسیوس مارسەلوس کلای)یە و یاریزانی بۆکسێنی پیشەگەری ئەمەریکایە و لەساڵی ١٩٤٢لە ئەمەریکا لەدایکبوە و لە یاری بۆکسێندا، چەندین مەدالیای ئاڵتوانی لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆ بەدەستهێناوە.

0 Comments:

Post a Comment