Blogroll

منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، منداڵیك له‌ گه‌ده‌یدا بو

پزیشکەکانی وڵاتی پیرۆ توانیان منداڵێک لە گه‌ده‌ی‌ منداڵێکی تەمەن 3 ساڵەدا ده‌ربهێنن.

بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە، گەنجێک دایک و خوشکێکی کوشت

ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکرده‌وە، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ دوای ئەوەی دایک و خوشکیکی خۆی بەبیانوی زۆربونی دانیشتوانی زەوییه‌وه‌ کوشتوە

تا ساڵی 2030، شێرپەنجە بەرێژەی 45% رو لەزیادبون دەکات

ڕێژەی توشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوا لە حکومەتی وڵاتانی جیهان دەکات

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دوو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە.

29 Jan 2012

منداڵێك مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌سه‌ر هاوڕێكانیدا دابه‌ش ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان سه‌ریسوڕما كاتێك زانی یه‌كێك له‌ قوتابییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ری هێناوه‌ته‌ قوتابخانه‌كه‌وه‌و به‌سه‌ر هاوڕێكانیدا دابه‌شی ده‌كات. 

قوتابییه‌كه‌ ته‌مه‌نی 4ساڵه‌و 9 كیسه‌ حه‌شیشه‌ی مارگوانای له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه‌ته‌ قوتابخانه‌كه‌وه‌و به‌سه‌ر هاوڕێكانیدا دابه‌شیكردبوو. 
پۆلیس رایگه‌یاند كه‌ كیسه‌كان بۆ فرۆشتن ئاماده‌كرابوون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چۆن منداڵه‌كه‌ ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌.

پێش سوتاندنی ته‌رمه‌كه‌ی زیندوو ده‌بێته‌وه‌

كه‌سوكاری دادی كا باتاك كه‌ ژنێكی 72ساڵانی هندییه‌، دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوون له‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ته‌رمه‌كه‌یان ئاماده‌كرد بۆ سووتاندن، به‌ڵام چه‌ند خووله‌كێك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمه‌كه‌، ژنه‌كه‌ زیندوو بووه‌وه‌و ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌هه‌ناسه‌دان. ئه‌وه‌ش بووه‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵكه‌كه‌و به‌په‌له‌ش دادی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.
كوڕی ژنه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌دایكی له‌ماڵه‌وه‌ كه‌وتوه‌و بێهۆش بووه‌، دوای گه‌یاندنیشی به‌نه‌خۆشخانه‌، پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندبوو كه‌دایكی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌له‌فییه‌كانی میسرو ڤالانتاین

سه‌له‌فییه‌كانی میسر كه‌ له‌دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی حوسنی موباره‌كه‌وه‌ باڵاده‌ستبوون، به‌مدواییه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ڤالانتاینه‌وه‌. 
سه‌له‌فییه‌كان ده‌ڵێن له‌ ئیسلامدا رێدراوه‌ به‌وه‌ی ته‌نیا له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قورباندا ئاهه‌نگ سازبكرێت. 
چه‌د ساڵێكیش له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ره‌وته‌ سه‌له‌فییانه‌ ناكۆكییه‌كیان له‌گه‌ڵ د. عه‌لی جومعه‌ موفتی میسر دروستكرد كه‌ رایگه‌یاندبوو ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ئاساییه‌.

چین گەورەترین ھێلیکۆپتەری مەدەنی بەرھەمدەھێنێت

لە مەراسیمێک دا لە شاری (بەیجینگ)ی پایتەختی چین گەورەترین ھێلیکۆپتەری مەدەنی لە ئاسیادا نمایشکرا.
لەو مەراسیمەدا، ھیلیکۆپتەرەکە لەلایەن دامەزراوەی پیشەسازی فرۆکەوانی مەدەنی سەر بەحکومەتی چین-ەوە پەسەندکراو بڕوانامەی داھێنانی پێبەخشرا.
ھیلیکۆپتەرەکە بە (ئەی سی ٣١٣) ناسراوەو کێشی دەگاتە ١٣ تۆن و بەگەورەترین ھیلیکۆپتەری مەدەنی دەژمێردرێت لە ئاسیادا.
ھێلیکۆپتەرە چینییەکە بەپێودانگی نێودەوڵەتی دروستکراوەو ئاماژەیەکە بۆ ئەو گەشەکردنەی لەو وڵاتە بەدیدەکرێت لە بواری فرۆکەوانی دا.
فڕۆکەی (ئەی سی ٣١٣) بەجۆرێک دیزاین کراوە کە سودی لێوەردەگیرێت بۆ پرۆسەکانی بەھاناوەچوون و گەیاندنی یارمەتی پزیشکی و رێگەگرتن لە ئاگرکەوتنەوه‌ی دارستانەکان و لە بورای گواستنەوەش دا.



کوڕێک کە ئێستا کاندیدە بۆجوانترین کچی بریتانیا

کوڕە لاوێک، کە جوانترین کەسی بریتانیا بوو، لە رێگەی نەشتەرگەرییەکی ٧ سەعاتییەوە رەگەزی خۆی گۆڕی بە مێ.
جاکی گرین کە پێشتر ناوی جاک بوو، کوڕِێکی خاوەن ھەڵسوکەوتی کچانە بوو، بەڵام ئێستا ھەر بەراستی کچە.
گرین لە ١٦ یەمین جەژنی لەدایکبوونی دا لە وڵاتی تایلند لە رێگەی نەشتەرگەرییەکەوە رەگەزی خۆی گۆڕی بە رەگەزی مێ.    
جاکی، پێشتر چوار جار ھەوڵی خۆکوشتنی داوە، ئەو ھەرچەندە کوڕێک بوو، بەڵام ھەڵسەکەوتی ھەمیشە کچانە بوو، جلوبەرگی کچانەی دەپۆشی و بە کەلوپەلی یاریی کچانە یاریی دەکرد. 


سەرئەنجام خێزانەکەشی گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ئەو کچێکەو لە خەستەی کوڕێک دا لەدایکبووە، بەبڕی تێچووی ٢٨٠٠٠ پاوەند ئەویان بە ئارەزووی خۆی گەیاند.
 
جاکی ئێستا مۆدێلکاری جلوبەرگە و وەک کاندیدێک لە پێشبرکێی جوانترین کچی بریتانیا دا بە قۆناغی نیوەی کۆتایی گەیشتووە. ئەو دەڵێت ئەگەرچی رەنگە سەیر بێمە بەرچاو، بەڵام دەمەوێت ببمە جوانترین کچی بریتانیا.

جاکی بە منداڵی

جاکی لە پۆشاکی کچانەدا

جاکی لە کاتی نەشتەرگەریی دا

جاکی دوای نەشتەرگەریی

جاکی و دایکی

جاکی لە ئێستادا

به‌كتریای خاك دژی شێرپه‌نجه‌یە




دۆزینه‌وه‌ی به‌كتریایه‌كی ژێر خاك كه‌ ده‌توانێ دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوه‌ستێته‌وه‌، سپۆره‌كانی ئه‌م به‌كتریایه‌ (Clostridium  supergenes) له‌ ناوه‌خنی لووه‌كاندا گه‌شه‌ ده‌كات كه‌ ئۆكسجینی تێدا نییه‌. پێش هه‌بونی ئه‌تمۆسفێری زه‌وی ئه‌م به‌كتریایه‌ بونی هه‌بوه‌و له‌ كه‌شێكدا گه‌شه‌ ده‌كات كه‌ ئۆكسجینی تێدانییه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ نه‌خۆشانی توش بوو به‌شێرپه‌نجه‌دا له‌ لووه‌كاندا كه‌ خاڵییه‌ له‌ ئۆكسجین گه‌شه‌ ده‌كات. 

28 Jan 2012

چیتر پێوستیمان بە جزدان (کیسەباخەڵ) نامینێت



بەم نزیکانە ئەتوانن کیسەباخەڵەکانتان لەماڵەوە بەجێ بهێڵن و چیتر لەگەڵ خۆتان هەڵینەگرن و پێوستیتان پێی نەمێنێ بۆ کڕینی شتومەک.
کۆمپانیای بەرهەمهینانی ڤیساکارت ڕایگەیاند کە ئەوان ئامەدەن بە پێدانی بێ پەیوەندی و مۆبایلی کیسەباخەڵ، بەڵام پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکە دەکەوێتە سەر ئەوەی چ کاتێک بانەکان بەرنامەی بەکاربەری بۆ ئەم مەبەستە ئامادە دەکەن.
بەپێی Dagens IT لەماوەی ئەم ساڵدا خزمەتگوزاریەکی نوێ لە وڵاتانی ئەوروپادا پێشکەش ئەکرێت بەناوی پێدانی چینی داهاتوو کە بەکارهێنەران ئەتوانن ڕاستەوخۆ مۆبایل تەلەفۆنەکانیان بەکاربهێنن بۆ پێدانی بڕی پارە لە جێگەی ڤیساکارتەکانیان.
بەکارهێنەر ئەتوانێت تەنیا بەنزیکردنەوەی مۆبایلەکەی لە کارتخوێنەری دوکانەکان ، بڕی پارەی دیاری کراو بدات بەشێوەیەکی پارێزراوانە، وە بەکارهێنەر دەتوانێ ڕاستەوخۆ لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە پارە بدات و پارە ئاڵوگۆڕبکات لەنێوان هەژمارەکانیدا، وە هەروەها ئەتوانی ڕاستەوخۆ پارە هەواڵەبکەیت بۆ هاوڕیکانت لەڕێگەی ژمارەی تەلەفۆنەکانیانەوە کە لەلیستی هاوڕیکاندا تۆمارکراون.
جێگای باسە ئێستاش دەتوانرێت لە ڕێگەی خزمەتگوزاری مۆبیل بانکەوە کاروبارە بانکییەکانت ڕاپەڕێنی، بەمەرجێ بانکەکەت بەرنامەی بەکاربەری هەبێت کە ئێستا زۆربەی بانکەکان بەرنامەیان بۆ IOS و ئەندرۆید هەیە، بەڵام ناتوانرێت بەو خێرایەی مۆبایلی کیسەباخەڵ کارەکانت ئەنجام بدەیت.
بەڕێوەبەری ڤیسای باکوری ئەوروپا فرێدریک وێستەرمان وتی:- لەیەکەم هەنگاودا پێدەرکارتەکان دابیندەکرێت دوای ئەوە مۆبایلی کیسەباخەڵ ، پاش ئەوە ئەمێنێتەوە سەر بانکەکان کە بەرنامەکانیانی بۆ دروستبکەن.
شایانی ئاماژەپێکردنە ڤیسا ماوەی ٢٥ ساڵە سپۆنسەری سەرەکی یارییەئۆڵۆمییەکانە و بڕیارە بۆ ئٶڵۆمپیاتی هاوینی ئەم ساڵ کە بڕیارە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجام بدرێت ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەکی زۆر لە بانکەکانی بەریتانیا لە باری ئامادەباشیدان.

پێكهاته‌ی شیری دایك به‌ ڕۆژ وه‌ك شه‌و نییه‌







توێژه‌رانی ئیسپانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ شیری دایك به‌ ڕۆژ كۆرپه‌ی‌ پێی گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌ شه‌و هانی خه‌وتنی ده‌دات, بۆیه‌ توێژه‌ران داوا له‌ دایكان ده‌كه‌ن، كه‌ شیری مه‌مكیان تا ئێواران هه‌ڵنه‌گرن, شیری به‌یانیان بڕێكی یه‌كجار زۆر له‌ توخمی تێدایه‌، كه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی كۆرپه‌ گرنگی خۆیان هه‌یه‌، له‌كاتێكدا پێكهاته‌‌‌كانی شیری شه‌وان هانی خه‌وتن   ده‌ده‌ن




سودەکانی ئاوی سێوی سه‌وز






ئاوی سێوی سه‌وز و سووده‌كانی
گیراوه‌ی سێوی سه‌وز ئه‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی چه‌وری، گیراوه‌ی سێوی سه‌وز كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری له‌ له‌شدا و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێن و چالاكی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ زیاتر ده‌كات 




هه‌ستی به‌ بزماره‌كه‌ی ناو مێشكی نه‌كردبو





پزیشكه‌كانی شاری شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا توانییان له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه‌ بزمارێكی 8سانتیمی له‌سه‌ری دانتی ئۆتیلۆی 34ساڵان ده‌ربهێنن.
دانتی له‌نزیك سه‌رییه‌وه‌ ده‌ستی نابو به‌ئامێرێكی بزمار داكوتیندا، به‌ڵام نه‌یزانیبو بزمارێك چۆته‌ ناومێشكیێوه‌, رۆژێك دوای روداوه‌كه‌ دانتی هه‌ست ده‌كات توانای پاراستنی هاوسه‌نگی له‌شی نه‌ماوه‌و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات‌و له‌وێ حاڵه‌ته‌كه‌ی بۆده‌ركه‌وتووه‌.
پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند؛ خۆشبه‌ختانه‌ بزماره‌كه‌ چه‌ند ملیمێك له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری مێشكیێوه‌ دوربووه‌.



له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ نه‌گریاون سزا ده‌درێن



به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ مردنی‌ "كین جونگ ئیلی‌" سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور هه‌ندێك هاوڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ شین و شه‌پۆڕو ماته‌میان نه‌گێڕاوه‌، هه‌ندێك سه‌ربازگه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین مانگ كاركردنیان بۆ خه‌ڵك زیاد كردووه‌.

ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌گشتی‌ ماته‌مینه‌یه‌كی‌ بێوێنه‌یان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ گێڕا, به‌لاَم ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌و رۆژانه‌دا به‌شداری‌ مه‌راسیمه‌كانیان نه‌كردووه‌ و نه‌گریاون بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان.

بەم جۆرە گووگڵ هەموو جموجۆڵەکانت دەخاتە ژێر چاوەدێریەوە


ئیمایڵ، ژمارە تەلەفۆنەکەت، حەز و ئاواتەکانت. بەم جۆرە گووگڵ هەموو ئەو زانیاریانەی لەسەر تۆی هەیە، کۆ دەکاتەوە.

ئەگەر کەسێک هەبێ زانیاری زیاتری لە فەیسبووک لەسەر تۆ هەبێ، ئەوا گووگڵە.رەنگە ئیمایڵەکەت لە لای ئەوان بێ؟ رۆژژمێرەکەشت؟ رەنگە موبایلێکی ئەندرۆیدیش بەکار بێنی؟ بە دڵنیایەوە گووگڵ ئاگای لەوەش هەیە کە تۆ لە شوێن چ دەگەڕێی.

ئێستا گەورە ماڵپەڕی گەڕان بەو هەموو زانیارییانەی کە لەسەر بەکارهێنەرەکانی هەیەتی، دەیهەهوێ پرۆفایلێکی تایبەتی بۆ بەکارهێنەرکانی دروست بکا. دیارە پێشتر خزمەتگوزاری جی‌مایڵ و یۆتیوب کە ئێستا هی گووگڵە، بڕیارنامەی بەکارهێنانی جیاوازیان هەبوو، ئێستا دەبن بە یەک.

پاشان هەموو ئەم زانیاریانە لە ناوەندێکدا کۆ دەکرێنەوە بۆ ئەوەی گووگڵ باشتر بتوانێ جموجۆڵ و حەز و ئاواتەکانی تۆ بخاتە ژێر چاوەدێرییەوە. لەوانەش کە موبایلی ئەندرۆید بەکار دێنن، گووگڵ هەموو ژمارەکان کۆ دەکاتەوە و ئەو کاتانەی کە موبایلەکە بۆ کڕین بەکار دەبرێ Google Wallet دەتوانێ کڕینەکانیشت بخاتە ژێر چاوەدێری خۆیەوە.

گووگڵ لە بڵاگەکەی خۆیدا نووسیوەیە: "بەم سیاسەتە نوێیەی خۆمان باشتر دەزانین کە تۆ لەسەر هێڵی، بەم جۆرەش دەتوانین پێکهاتەیەکی تێکەڵاومان لە زانیاری خزمەتگوزاری خزمەتێکەوە بۆ خزمەتگوزاری خزمەتێکیتر هەبێ."

بە بۆچوونی ئەم گەورە موتۆری گەڕان، تێکەڵ کردنی ئەو پەیماننامانە زۆر هاسان و روونترن. بەم گۆڕانکاریانەش بەکارهێنەران دەتوانن لەو خزمەتگوزاریانەی کە زیاتر لەگەڵ کەسایەتی ئەوان دێنەوە باشتر کەڵک وەربگرن.

شایانی باسە کە ئەم گۆڕانکارییانە لە ١ی مانگی مارسی ئەمساڵەوە دەست پێدەکەن.

مۆبایل و تەلەفزیۆن دەبن بەیەک



هەندێک لە تەلەفۆنەدەستییە هۆشەمندەکانی ئەمڕۆ دەتوانرێت بەیارمەتی کابڵی HDMI بە تەلەفزیۆنەکانەوە ببەسترێن بۆ پیشاندانی یاری مۆبایلەکان یان پیشاندانی ناوەڕۆکی مۆبایلەکان لە سەر مۆنیتۆری تەلەفزیۆنەکان، بەڵام لەماوەی چەند مانگێکی تردا چەند بەرهەمێکی نوێ دێنە بازاڕەوە بە ستاندارتێکی نوێوە بەناویWi-Fi Display.بەم نزیکانە چەند جۆرە تەلەفۆنێکی دەستی نوێ دەنێردرێنە بازاڕەوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە یارمەتی بێسیم ( Wi-Fi) تەلەفزیۆنەکەی وەکو مۆنیتۆرێک بەکاربهێنێت وە ئەم تەلەفۆنانە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید لەخۆ دەگرن. 

بۆ ئەوەی بتوانی مۆنیتۆری مۆبایلەکەت بگوێزیتەوە بۆ تەلەفزیۆنەکەت، ئەبێ تەلەفزیۆنەکەشت پشتگیریWi-Fi بکات، کە ئێستا زۆر لە تەلەفزیۆنەکان ئەم کرادەرەیان لەخۆ گرتووە.
ئەم ستاندارتە نوێییە زۆر کاری تریشی پێدەکرێت وەکو پیشاندان و لێدانی وێنە و ڤیدیۆ و موزیکی مۆبایلەکەت لە تەلەفزیۆنەکەتدا یان ناردنیان بۆ هەریەکەیەکی بێسیمی تر وەکو تاتەبژمێرو لاپتۆپ.
کردارێکی گرنگی تری ئەرم ستاندارتە نوێیە، ناردنی پەرگەیە بەخێرایەکی بەرز لە نێوان هەموو ئەو یەککانەی پشتگیری Wi-Fi Directدەکەن بێ ئەوەی بەسترابێتنەوە بە یەک ڕایەڵەی بێسیم.
جێگای باسە هەنوکە هەردوو کۆمپانیای ئامێری ئەلکترۆنی TI وە Qualcomm لەو کۆمپانیا گەورانەن کە سەرقاڵی دروستکردنی ئەم پشتگیرییەن.



27 Jan 2012

گەورەترین چەتەی ئینتەرنێت دەستگیرکرا


پۆلیسی وڵاتی نیوزلەندا توانی بەرپرسی ماڵپەری (میگا ئەپلۆد) دەستگیربکات، کە بە گەورەترین چەتەی ئینتەرنێت لە جیهان دادەنرێت، کە توانیویەتی لەو رێگەیەوە سەدان ملیۆن دۆلار دەستبەر بکات ئەویش بە هاککردنی ژمارەیەکی زۆر لەماڵپەری ئەلیکترۆنی.
لەهەڵمەتێکدا پۆلیسی ئەو وڵاتە توانیان کیم دۆتکۆمی تەمەن 37 ساڵ بەرپرسی ماڵپەرەکە، لەماڵەکەیدا دەستگیربکەن و دەست بگرن بەسەر بڕی 16 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی و فڕۆکەیەکی هێلیکۆپەته‌ری تایبەت بەخۆی، لەگەڵ چەندین پارچە چەک.
ناوبراو لە ئێستادا بەتۆمەتی دزینی سەدان بابەت و فیلم و گۆرانی و دابەزانی لەرێگەی ماڵپەری میگا ئەپلۆد بەبێ بەرامبەر و هاکردنی سەدان ماڵپەری دیکە تۆمەتبارکراوە.

232 هەزار هەلیکار لە فەیسبوکەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەساڵی رابردودا توانیویەتی دەیان هەزار هەلی کار لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەستبەر بکات.
ماڵپەری (دیلویت) بڵاویکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەساڵی رابردودا زیاتر لە 232 هەزار هەلی کاری بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ بۆ هاوڵاتیان دەستبەرکردوە، ئەمەش هۆکارێک بوە بۆ کەمکردنەوەی فشاری بێکاری لەو وڵاتەنەدا.
هەلیکاره‌كان لەبوارەکانی بەرنامەسازی کۆمپیوتەر و پەیوەندییەکان و بازاڕکاریدا بوە، هه‌روه‌ك جگە لە دۆزینەوەی هەلیکاریش، داهاتێکی باشیشی بۆ زۆربەی وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەورپا هەبوە، کە بڕەکەی بە 15.6 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی‌ ئه‌و تۆڕه‌, لەئیًستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک زیار لە 800 ملیۆن بەکارهێنەری لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.

24 Jan 2012

سبه‌ینێ‌ گه‌رده‌لولێكی خۆر به‌لای‌ زه‌ویدا تێپه‌ڕده‌كات

وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ینێ‌ (چوارشه‌ممه)‌، به‌هێزترین گه‌رده‌لولی‌ خۆر له‌ 2005وه‌ مه‌ودای‌ موگناتیسی زه‌وی‌ ببڕێت و دانیشتوانی‌ زه‌وی هه‌ستی‌ پێبكه‌ن.
پێشده‌چێت ئه‌و روداوه‌ ببێته‌ هۆی‌ دروستكردنی گرفت له‌ په‌یوه‌ندی ئه‌و فڕۆكانه‌ی‌ له‌ نزیك هه‌ردو جه‌مسه‌ری‌ زه‌ویه‌وه‌ ده‌فڕن.
هۆكاری‌ ئه‌و گه‌رده‌لوله‌، له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ خۆردا رویداوه‌.
یه‌كێك له‌لایه‌نه‌ باشه‌كانی ئه‌و گه‌رده‌لوله‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ پێی‌ ده‌وتێت"روناكیه‌كانی‌ باكور"، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ حاڵه‌تی‌ ئاساییه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ باشوریه‌كان ببینرێت.
وته‌بێژی‌ ئاژانسی فه‌زای‌ ئه‌مه‌ریكی (ناسا)، باسی له‌وه‌كردوه‌، كه‌ شاره‌زایانی‌ فه‌زاو زانایانی‌ وزه‌ خۆر توانیویانه‌ مه‌زه‌نده‌ی‌ ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌و گه‌رده‌لوله‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌و وتویانه‌: هیچ زیانێكی نیه‌ بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی‌ له‌ بۆشایی ئاسماندان.
گه‌رده‌لولی‌ خۆر له‌كاتی‌ دزه‌ی‌ له‌ناكاوی‌ وزه‌ی‌ موگناتیسی گه‌نجینه‌كراو له‌ به‌رگی چوارده‌وری‌ زه‌ویدا دروست ده‌بێت.
له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا پارچه‌كانی‌ ئه‌و گه‌رده‌لوله‌، له‌ خۆره‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ به‌رگی زه‌وی و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا، وه‌ك سیسته‌مه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی، مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان، تۆڕه‌كانی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با دروستده‌كات.
له‌ ساڵی‌ 1972دا گه‌رده‌لولی‌ هاوشێوی‌ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ینێ روبدات، بوه‌ته‌ هۆی‌ تێكشكاندنی‌ تۆڕه‌ مه‌ودا دوره‌كانی‌ ته‌له‌فون له‌ ویلایه‌تی ئیلینۆی‌ ئه‌مه‌ریكا.
له‌ ساڵی‌ 1989شدا تاریكی به‌سه‌ر هه‌رێمی‌ (كۆیبه‌ك)ی‌ كه‌نه‌دادا هێناوه‌.

گۆرانيه‌ كوردیه‌كه‌ی‌ موعینى ئه‌سفه‌هانی‌ به‌ڕێوه‌یه‌


شه‌وی‌ رابوردو له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ تیڤی پیرژیان 1ی‌ ئێرانی‌، موعینی‌ ئه‌سفه‌هانی‌، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكرد، كه‌ له‌ سیدیه‌ نوێكه‌یدا گۆرانیه‌كی‌ كوردی‌ وتوه‌.
ئه‌سفه‌هانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ مانگێك تا دو مانگی تر سیدیه‌ نوێكه‌ی‌ كاره‌كانی‌ ته‌واو ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌و گۆرانیه‌ كوردیه‌ش كه‌ وتویه‌تی‌، باسی له‌وه‌كرد، كه‌ گۆرانیه‌كی فۆلكلۆری‌ كوردیه‌ به‌ شێوه‌زاری‌ لوڕی‌ و له‌لایه‌ن دو گۆرانیبێژی‌ كورده‌وه‌ وتراوه‌، به‌ڵام له‌وكاته‌دا نه‌یتوانی‌ ناوی‌ ئه‌و دو گۆرانیبێژه‌ی‌ كوردی‌ بیربكه‌وێته‌وه‌.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه‌ هه‌ر له‌و سیدیه‌ نوێكه‌یدا دو گۆرانی‌ سوننه‌تی‌ ئێرانیش ده‌ڵێت.
موعینی‌ ئه‌سفه‌هانی‌ له‌ ساڵی‌ 1962 له‌ شاری‌ نه‌جه‌ف ئابادی سه‌ر به‌ شاری‌ ئه‌سفه‌هان له‌ دایكبوه‌، له‌ ته‌مه‌نی‌ 12 ساڵیدا ده‌ستیكردوه‌ به‌ گۆرانی‌ وتن له‌ چالاكی قوتابخانه‌كانداو له‌ 14 ساڵیشدا به‌ ره‌سمی بوه‌ به‌ گۆرانیبێژ، تا ئێستا خاوه‌نی 20 ئه‌لبوم و چه‌ندین پارچه‌ گۆرانیه‌.
له‌ ساڵی‌ 1981دا دوای‌ ئینقلابی ئێران وڵاته‌كه‌ی‌ جێهێشتوه‌و له‌ ئیسپانیا گیرساوه‌ته‌وه‌، دواتر دوای‌ ساڵێك رۆشتوه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكاو له‌و وڵاته‌ نیشته‌جێ بوه‌.

10 ساڵه‌ كچه‌كه‌ی له‌ حه‌مامێكدا زیندانی كردوه‌


پیاوێكی فه‌له‌ستینی له‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵیه‌وه‌ كچه‌كه‌ی له‌ حه‌مامی ماڵه‌وه‌دا زیندانی كردوه‌ و دوای 10 ساڵیش له‌ به‌ندكردنی، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ئازادكرا.
به‌را مه‌لهه‌م، كه‌ له‌ ئێستادا ته‌مه‌نی‌ 21 ساڵه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ رزگاركراوه‌، وتویه‌تی‌، ماوه‌ی 10 ساڵه‌ له‌ حه‌مامدا زیندانی كراوم له‌لایه‌ن باوكمه‌وه‌و ته‌نها نیوه‌شه‌و له‌سه‌عات 1:00 رێگه‌ی داوه‌ بێمه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌ویش بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناو ماڵه‌كه‌مان، ته‌نانه‌ت نه‌یهێشتوه‌ سه‌ردانی دایكیشم بكه‌م كه‌ لێی جیابوه‌ته‌وه‌.
باوكی به‌را كه دانیشتوی شاری قه‌لقیلیه‌یه‌و و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیلیه‌، راده‌ستی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ كراوه‌ و بِڕیار وایه‌ له‌ ئیسرائیل دادگای بكرێت.
به‌ گوێره‌ی‌ وته‌كانی‌ به‌را، ئه‌و حه‌مامه‌ی‌ تێیدا زیندانی بوه‌، ته‌نها 1 به‌ 1.5 مه‌تر بوه‌ و باوكی ته‌نها یه‌ك به‌تانی پێداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێداپۆشێ و رادیۆیه‌كیشی پێ بوه‌ بۆ ئاگاداربون له‌ روداوه‌كان و به‌ به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ پێی وتراوه‌ كه‌ خۆی بكوژێت.

160 هەزار دۆلار نرخی ئەو ئۆتۆمبێلەی تەرمی جۆن کەنەدی گواستەوە


لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، ئەو ئۆتۆمۆبێلەی تەرمی جۆن کەنەدی گواستەوە، بە نرخی 160 هەزار دۆلاری ئەمەریکی فرۆشرا.
جۆناسان کلینگەر سەرۆکی کۆمپانیای هاگریتی بۆ دڵنیایی ئۆتۆمبێل لە ئەمەریکا رایگەیاندوە، نرخی راستەقینەی ئەو ئۆتۆمبێلە 40 هەزار دۆلار تێپەر ناکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەرمی سەرۆکی ئەمەریکای گواستوەتەوە لەساڵی 1963دا پاش ئەوەی تیرۆرکرا، نرخەکەی گەیشتوەتە 160 هەزار دۆلار.
ئەو ئۆتۆمبێلە لە جۆری کادیلاکە و تا ئێستاش ناوی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە کە ئەو ئۆتۆمبێلەی کڕیوەتەوە.
دوای 48 ساڵ له‌ کوژرانی جۆن که‌نه‌دی، سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مه‌ریکا، له‌ڕێگه‌ی تیمێکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکییه‌وه‌ توانرا بکوژەکەی ده‌ستنیشانبکرێت، کە ناوی (لی هارڤی ئۆزۆڵد)ه‌و به‌ته‌نها کاری کوشتنی که‌نه‌دی ئه‌نجامداوه‌.
ئه‌و تیمه‌ ئه‌مه‌ریکیه‌ دوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تۆماره‌ ڤیدیۆییەکان و دوباره‌ رێکخستنه‌وه‌ و مۆنتاژکردنه‌وه‌ی، پاشان نمایشکردنی وه‌ک فیلمی دیۆکیۆمێنتاری له‌که‌ناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک، ده‌رکه‌وت (لی هارڤی) له‌ باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی بازرگانیه‌وه‌ ته‌قه‌ی له‌ جۆن که‌نەدی کردوه و کوشتو‌یه‌تی‌.

مێژوی روداوه‌که‌
له‌ساڵی 1963دا، دوای ئه‌وه‌ی جۆن که‌نه‌دی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتنه‌ ولایه‌تی ته‌کساس و دواتریش سه‌ردانی مه‌یدانی (خۆشه‌ویست)یانکرد، له‌کاتی گه‌ڕانیدا به ‌شه‌قامه‌کانی ته‌کساس و له‌ ئاپۆڕایه‌کی جه‌ماوه‌ریدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ دانیشتوانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێکرد، دواتر له‌یه‌کێک له ‌باڵه‌خانه‌کانی ئه‌و شه‌قامه‌ی جۆن که‌نه‌دی پێدا تێپه‌ڕی‌، ته‌قه‌ی لێكراو له‌کاتی گه‌یاندنیدا بۆ نه‌خۆشخانه‌، گیانی‌ له‌ ده‌ستدا.

پاش روداوه‌که‌ 
پاش ئه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان، که‌سێکیان به‌ناوی هارڤی ئۆزۆڵد، به‌تۆمه‌تی کوشتنی جۆن که‌نه‌دی ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام ته‌نها دوای دو رۆژ له‌ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ و له‌کاتی گواستنه‌وه‌یدا بۆ زیندانێکی دیکه،‌ له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ به‌ناوی‌ (ریۆبی) كوژرا.
هه‌ربۆیه‌ کوشتنی جۆن که‌نه‌دی به‌نهێنی مایه‌وه‌، بەڵام دواتر تیمێکی ئه‌مه‌ریکی که‌ له‌ چه‌ندین پسپۆڕ پێکهاتبون، توانیان نهێنییه‌کان ئاشکرابکه‌ن و ده‌ریانخست، (هارڤی ئۆزۆڵد) ‌ته‌نها كه‌سێكه‌ كه‌ کاری کوشتنی جۆن که‌نه‌دی ئه‌نجامداوه.
 
چۆنیه‌تی کوشتنه‌که‌
دوای ئه‌وه‌ی هارڤی ئۆزۆڵد له‌ یه‌کێک له‌باڵه‌خانه‌کاندا چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕبونی که‌نه‌دی كردوه‌، له‌ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه‌ له‌ماوه‌ی 11 چرکه‌دا 3 فیشه‌ک ئاراسته‌ی جۆن که‌نه‌دی ده‌کات و له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌دا گیانی لەدەستدا، به‌پێچه‌وانەی پێشبینییه‌کانی پێشو که‌ ده‌وترا له‌ماوه‌ی 6 چرکه‌دا 3 فیشه‌کی ئاڕاسته‌ کراوه‌‌.

پڕوپاگه‌نده‌کانی دوای کوشتنی
لەسەرەتادا ده‌نگۆی زۆر هه‌بو گروپێکی مافیای ئه‌مه‌ریکی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س به‌رپرسی نوسینگه‌ی  FBIی ئه‌وکاته‌یان به‌ کوشتنی تۆمه‌تبار کردبو، دواتر کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی (لیندۆن جۆنسۆن)، جێگری سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مه‌ریکاش تۆمه‌تباركرا.

جۆن که‌نه‌دی 
جۆن که‌نه‌دی ساڵی 1917 له‌ شاری برۆکلینی ماساشوستسی ئه‌مه‌ریکا لەدایکبوە، له‌ ساڵی 1960 یه‌کێک بوه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران‌، لە 
ساڵانی نێوان 1961 – 1963 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریکا بوە.




22 Jan 2012

چین؛ له‌ساڵێكدا 28 هه‌زار كه‌س به‌نه‌خۆشی ئایدز مردون

به‌پێی ئامارێكی حكومه‌تی چین، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا  (28)هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته‌ به‌ نه‌خۆشی (ئایدز) مردون و (48) هه‌زار كه‌سیش هه‌ڵگری ڤایرۆسی (HIV)ین.
رۆژنامه‌ی (چاینا ده‌یلی) له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا دوا ئاماری ساڵی رابردوی توشبوانی نه‌خۆشی ئایدز (نه‌مانی به‌رگری له‌ش)ی له‌ چین بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ به‌هاوكاری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌نجامیداوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ له‌ ساڵی (2009)ه‌وه‌ ژماره‌ی توشبوان (40)هه‌زار كه‌س زیادیكردوه‌.
راپۆرته‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌: له‌ساڵی (2011)دا (28)هه‌زار كه‌س به‌ نه‌خۆشی ئایدز مردون و (136)هه‌زار كه‌سیش چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یان وه‌رگرتوه‌ و (48)هه‌زار 
(HIV)نكه‌سیش هه‌ڵگری ڤاپرۆسی .

گه‌وره‌ترین بزوێنه‌ر، کێشه‌که‌ی 2300 تۆنه‌


وڵاتی ژاپۆن جۆره‌ بزوێنه‌رێکی نوێی (دیزڵ)ی به‌رهه‌مهێنا، که‌ له‌ 14 پستۆن پێکهاتوه‌و هه‌ر پستۆنیکیش توانای به‌رهه‌مهێنانی هێزی 7780 ئه‌سپی میکانیکی هه‌یه‌.
ئه‌م بزوێنه‌ره‌ نوێیه‌ بۆ که‌شتییه‌ زه‌به‌لاحه‌کان به‌کار ده‌هێنرێت، کە تایبه‌تن به‌ گواستنه‌وه‌ خۆڵ و خاشاک، هەروەک له‌ماوه‌ی یه‌ک سه‌عاتدا 6 هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی سه‌رف ده‌کات و کێشه‌که‌ی 2300 تۆن ده‌بێت.
تیرەی هه‌ر سلنده‌رێکی ئه‌و بزوێنه‌ره‌ 3 پێ ده‌بێت، به‌رزی 
بزوێنه‌ره‌کەش‌ 89 پێیه‌ و پانییه‌که‌شی 84 پێ.


ده‌ریای مردو 125 هه‌زار ساڵ پیش ئێستا مردوه‌

تیمێک له‌ زانایانی چه‌ند وڵاتێک دوای وه‌رگرتنی چه‌ندین نمونه‌ له‌ ده‌رییا مردو، بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و ده‌ریایه‌ 125 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا وشکی کردوه‌.
روبه‌ری ده‌ریای مردو 700 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و به‌سه‌ر دو ده‌ریای سه‌ربه‌خۆدا دابه‌شبوه‌، که‌ ده‌ریایی یه‌که‌میان به‌ شێوه‌یکی سروشتی ساڵانه‌ نزیکه‌ی 1 مه‌تر له‌ ئاوه‌که‌ی که‌م ده‌کات ده‌بێت به‌هه‌ڵم و ده‌ریاکه‌ی دیکه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ساڵانه‌ یه‌ک مه‌تر ئاو زیاد ده‌کات، به‌ڵام له‌ئێستاشدا ئه‌و ده‌ریایه‌ روبه‌روی هه‌ڕه‌شه‌ی وشکبون بوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی به‌هه‌ڵمبونی ئاوه‌که‌یه‌وه‌.
دوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و ده‌رییایه‌، ده‌رکه‌وت به‌هۆی گۆڕانکاری له‌ که‌شو هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ 125 هه‌زار ساڵ پیش ئێستا وشکی کردوه‌، هاوکات ئه‌و تیمه‌ی زانایان ئاشکرایانکردوه‌، دوای گه‌ڕان له‌ قوڵایی 250 مه‌تر له‌خوار ئاستی ده‌ریاوه‌، چه‌ندین تاشه‌ خوێی به‌هێزیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ له‌ کۆندا و125 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا وشکی کردوه‌ و له‌ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ی دوباره‌ وشکبونه‌وه‌ لی ده‌کرێت.


سه‌رچاوه‌:سبه‌ی

نامه‌یه‌کی گراهام بێڵ به‌ 92 هه‌زار دۆلار فرۆشرا


به‌ زیادکردنێکی ئاشکراو له‌ ویلایه‌تی نیوهامیشه‌ری ئه‌مه‌ریکا، نامه‌یه‌کی ئه‌لکسانده‌ر گراهام بێڵی زانای به‌ناوبانگی جیهانی، که‌ بۆ دایک و باوکی ناردوه‌ و ناوه‌رۆکه‌که‌ی باسی یه‌که‌مین ئامێری ته‌له‌فۆن‌ ده‌کات که‌ دروستیکردوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین وێنه‌ی ده‌گمه‌ندا، به‌ زیاتر له‌ 92 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
ئه‌و نامه‌یه‌ له‌ساڵی 1878دا نوسراوه‌و تیایدا گراهام بێڵ چۆنێتی به‌کارهێنانی ئه‌و  ته‌له‌فۆنه‌ی بۆ دایک و باوکی رونکردوه‌ته‌وه‌‌.
گراهام بێڵ ساڵی 1847 له‌ سکۆتله‌ندا له‌دایک بوه‌و به‌یه‌کێک له‌زانا و داهێنه‌ره‌ گرنگه‌کانی جیهان داده‌نرێت، به‌و پێیەی‌ توانی یه‌که‌مین ئامێری ته‌له‌فۆن له‌ جیهاندا دروست بکات، هەروەها له‌ساڵی 1922دا کۆچی دوایکردوه‌.


سه‌رچاوه‌ :سبه‌ی                            

ئۆباما گۆرانی ده‌ڵێت (ڤیدیۆ)

باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ خولی دوه‌می هەڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی ئەمەریکا، له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا گۆرانی وت.
ئۆباما له‌سه‌ر شانۆی (هارلم ویشکه‌ر) و پارچه‌یه‌ک له‌ گۆرانی گۆرانیبێژی سۆڵ (ئال گرین)ی پیشکه‌شکرد.
زیاتر له‌ 1400 که‌س به‌شدارییان له‌ هه‌ڵمه‌تی کۆمه‌ککردنی بانگه‌شه‌کەی ئۆبامادا کرد که‌ بلیتی هه‌ر که‌سێک، نرخه‌که‌ی 200  دۆلار بو،
 سه‌یری ڤیدیۆكه‌ بكه‌ 


21 Jan 2012

چارڵی چاپلن

 (بە ئینگلیزیCharlie Chaplin) ١چارلز ئێسپێنسێر چاپلین بەناوبانگ بە چارلی‌ چاپلین. ئەکتەرێکی کۆمیدی و دەرهێنەر و ئاوازدانەرێکی ئینگلیزە ، کە بە زۆری ناوبانگی بەهۆی فیلمە بێدەنگەکانیەوە دەرکرد. پێش کۆتایی هاتنی جەنگی 
جیهانی یە کەم بەناوبانگترین ئەستێرەی جیهانی بوو لە فیلم دا.

ژیانی

چارڵی چاپلن لە ١٦ ئاپریلی‌ ١٨٨٩ لە وال‌ وێرتی ‌لەندەن‌ لە بنەماڵەیێکی جولەکە لە دایک بوو. باوکی چارلز و دایکی ھاناھیل‌ ھەر دووکیان لە جیھانی مۆسیقا‌ کاریان ئەکرد. ھێشتا ماوەیێکی زۆر لە لەدایک بوونی چارلی‌ تێپەڕ نەبووکە چارلز و ھانا لە یەک جیا بوونەوە و ھانا سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت. ئەوان ژیانێکی دژواریان تێ ئەپەڕاند لە بەر ئەوەی دایکی نەیتوانی بە ئاسانی بژیوی ژیانیان دابین بکات . لەبەر ئەمە چارلی بچکۆلانەو و برای گەورەتری‌ سیدنی‌ بۆ کار کردن، ماڵیان بەجێ ھێشت و لە ڕیکخراوەیێکی ھونەری‌ بەرھەم ھێنانی فیلم وەک پادو دامەزران. ھەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن. کاتێ چارلی ‌١٢ ساڵان‌ بوو باوکی کە پیاوێکی ھەمیشە سەرمەست بوو، کۆچی دوایی کرد‌. چارلی دایکێکی سەلامەتیشی نەبوو. دایکی چارلیش‌ تووشی نەخۆشینی ڕەوانی بوو و لە ناکاو لەنەخۆشخانەی ڕەوانی‌ «کین‌ ھیل» لە ساڵی ١٩٢٨ کۆچی دوایی کرد.
   چارلی‌ لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی «شارلۆک‌ ھۆڵمز» لە ڕۆڵی‌ کوڕی ڕۆژنامە نووسێکا باش دەرکەوت و ئەو لە لایەن دەرھێنەر گەشەی پێدراو وڕەزامەندی تەماشاچیەکانی بە دەس ھێنا. لەمە بە دواوە لە گرووپێکی کۆمێدی بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەکی لە گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» بە خۆی دابین کرد ‌.ساڵانی دوایی ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لە گەڵ کۆمپانی‌ «یونایتێد ئارتیست‌» لە ھالیوود گریبەست ببەسێ. ئەو ‌ لە گەڵ لیتا ئەکتەری ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیێک لە یەکتر جیا بوونەوە. لە ساڵی ١٩٢٧ بە دواوە،‌ فیلمگەلێکی بێ دەنگی بەرھەم ھێنا. لە ڕاستی دا فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون بەڵام چارلی وەھا بە توانادەروونیەکانی خۆی و خۆشەویستی ڕۆڵی ئەبینی کە ھەموو جوڵەکانی 
چارڵی چاپلن
Charlie Chaplin
Charlie Chaplin.jpg
لەدایکبوونچارلز ئێسپێنسێر چاپلین
١٨٨٩ز
لەندەن ، ئینگلتەرا
مەرگ١٩٧٧ز
سویسرا
نەتەوەئینگلیز
پیشەئەکتەر ، ئاوازدانەر ، دەرهێنەر
ساڵانی چالاکی١٨٩٥ز–١٩٧٦ز [١]
واژوو
Firma de Charles Chaplin.svg



ھەزاران مانای لەخۆ دەگرت.
چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠ یەکەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بە ناوی دیکتاتۆری گەورە بەرھەم ھێنا.‌ ھێنانەگۆڕی باسی شەڕی جیھانی دووەم و یاریی بەھێزی چارلی لە ڕۆڵی ئەدۆلف هیتلەر، ڕەزامەندی گشت رەخنەگرەکانی لەم فیلمەدا‌ بە دەست ھێنا .
چارلی‌ چاپلین‌ لە ساڵی ‌١٩٤٢ لەگەڵ ئونا ئونیل ئەکتەر و گۆرانیبێژی ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا. لە ئەو کاتە چارلی‌ چاپلین‌ ٥٣ ساڵ‌ و ئونا ئونیل‌ ١٧ ساڵی بوو ھەڵبەت چارلی‌ چاپلین‌پێش لەمە، چەند کەڕەتێکی تریش ژنی ھێنا بوو، بەڵام چونکه‌ ھاوسەر گیرییەکانی ڕەسمی نەبوون، ناکرێت بخرێنە لیستی ژنھێنانەکانی. ئونا ئەوینداری چارلی‌ بوو و جیاوازی تەمنیان لای گرینگ نەبوو. ئەوان بوون بە خاوەنی ھەشت منداڵ. لە نێوان ئەم منداڵانە «ژۆراڵدین چاپلین‌» کچی جوان وھونەرمەندیان چوو بۆ ناو کۆمەڵی سینەما و بوو بە ئەکتەر.
وردە وردە چاپلین بوو بە خۆشەویست ترین ھونەرمەندی مێژووی سینەما و بەرھەم ھێنەری کارەکانیشی بە ئەستۆ گرت. 
بەڵام لە دوایی دا بە بۆنی ئەوەی کەمافیای ئەمریکا چارلی وەکوو زۆریەک لە ھونەرمەندانی سەربەخۆی ھۆلیوود (بە تاوانی کۆمۆنیست بوون) لە کۆمەڵی ئەکتەری لابرد، چارلی بەرەو ئەوروپا ڕۆشت و ھاوکات لە گەڵ بە جێ ھێشتنی ھۆلیوود گەڕانەوەی ئەو بۆ ئەمریکا بەرگیری لێ کرا. بەم شێوەیە پەراوێزی یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرەکان بەسترا و ساڵانی کۆتایی ژیانی خۆی لە بێ ناوی بە سەر برد. چارلی لە دوای بە جێ ھێشتنی ئەمریکا لە ساڵی١٩٥٢ ڕۆیشت بۆ لەندەن و دواتر سویسرای بۆ ژیان ھەڵبژارد لەوێ لە گەڵ ژن و منداڵەکانی نیشتەجێ بوو.
چارلی دواتر لە چواری مارسی ١٩٧٥ لە لایەن شاژنی بەریتانیا نیشانی سێر و شوالیە ی پێ بەخشرا و ھەروەھا لە لایەن ھۆلیوود بە بۆ پێ بەخشینی خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەمریکا بانگێشکرا.
چارلی چاپلین لە کریسمەسی ١٩٧٧، بە بۆنەی نەخۆشی ‌دیابێت‌ لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا‌، لە ژیان ماڵ ئاوایی کرد. ژن و منداڵی ئەو مەراسیمێکی شکۆداریان بۆ کۆچی چارلی بە رێوە برد و چارلی لە گۆڕستانی «کرۆسێر سەرووی‌» سویسرا نێژرا.

دوای مردنی چارلی

گۆڕی چارڵی چاپلن لە سویسرا

دوو مانگ لە دوای ناشتنی ‌چارلی‌ لە سێی مارس ١٩٧٨ز، تەرمی چارلیان لە گۆڕستان دزی. دزەکان لە بەرامبەر دانەوەی تەرمی چارلی پارە یێکی زۆریان لە بنەماڵەی ئەویست ، بەڵام لە لایەن پۆلیس دەستگیر کران و پۆلیسی‌سویسرا تەرمی چارلی‌ چاپلنیان لە دەریاچەی‌ ژنێڤ دۆ‌زییەوە و جارێکی تر لە مەراسیمێکی پڕشکۆ بە خاک نێژرا. ئونا ھاوسەری چارلی‌ پاش مردنی چارلی‌ رووی کردە مەشروب خواردن و لە ساڵی ١٩٩١ بە بۆنەی شێرپەنجەی گەدەوە کۆچی دوایی کرد.

لەپاش نزیکەی ١٥ سال بەسەر کۆچی چارلی لە ساڵی ١٩٩٢ فیلمێک بە ناوی ‌چاپلین‌ کە لە ژیانی ئەو گیرابوو، ھاتە بەر‌ھەم کە «ڕیچاردئاتێنبێرگ‌» بەرھەم ھێنەری ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسکاری بە دەست ھێنا. «ژۆراڵدین‌» کچی چارلی‌ لەم فیلمە ڕۆڵی دایەگەوەی واتە دایکی چارلی‌ چاپلینی دەگێرا. بەم شێوەیە ژیانی چارلی‌ چاپلین‌ ڕۆیشت بەرەو پەردەی سینەما و کاریگەری کرد لە سەر ھەمووان.


چارلی جگە لەو کورتە فیلمە بێدەنگاینەی کە ھەموو جیهانی بەخۆ سەرسامکردوە نامەیەکی بۆ کچەکەی بە میرات جێھێشتووە ، کە ڕەنگ بێت بۆ ئەوەی چارلی بناسین پێویستە ئەم نامەیە بخوێنیەوە. شتێک زۆر جێگەى سەرسوڕمانە ئەویش ئەوەیە کە ئەدۆلف هیتلەر و چارڵى چاپلن لە یەک ساڵ و مانگ و هەفتەدا لەدایکبوون تەنها ٤ رۆژ جیاوازیانە بەڵام یەکەمیان ملیۆنەها 
خەڵکى چارە ڕەش کردوو و دووەمیان خەڵکى هەموو جیهانى خستە پێکەنین.


      

به‌سه‌رخۆشی دو په‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌قرتێنێ

پیاوێكی چینی به‌سه‌رخۆشی گاز له‌
ده‌ست‌و ده‌موچاوی منداڵه‌ دو ساڵانه‌كه‌ی ده‌گرێت‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ دو په‌نجه‌ی ده‌قرتێت‌و ده‌موچاویشی بریندارده‌بێت. 
دوای ده‌ستگیركرانی، وانگ ئای باوكی منداڵه‌كه‌ به‌ پۆلیسی راگه‌یاند سه‌رخۆش بوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی گریاوه‌ ئارامی نه‌ماوه‌و ده‌ستیكردووه‌ به‌ گه‌ستنی ده‌ستی منداڵه‌كه‌ی‌و دو په‌نجه‌ی قرتاندووه‌.