Blogroll

28 Jan 2012

مۆبایل و تەلەفزیۆن دەبن بەیەک



هەندێک لە تەلەفۆنەدەستییە هۆشەمندەکانی ئەمڕۆ دەتوانرێت بەیارمەتی کابڵی HDMI بە تەلەفزیۆنەکانەوە ببەسترێن بۆ پیشاندانی یاری مۆبایلەکان یان پیشاندانی ناوەڕۆکی مۆبایلەکان لە سەر مۆنیتۆری تەلەفزیۆنەکان، بەڵام لەماوەی چەند مانگێکی تردا چەند بەرهەمێکی نوێ دێنە بازاڕەوە بە ستاندارتێکی نوێوە بەناویWi-Fi Display.بەم نزیکانە چەند جۆرە تەلەفۆنێکی دەستی نوێ دەنێردرێنە بازاڕەوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە یارمەتی بێسیم ( Wi-Fi) تەلەفزیۆنەکەی وەکو مۆنیتۆرێک بەکاربهێنێت وە ئەم تەلەفۆنانە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید لەخۆ دەگرن. 

بۆ ئەوەی بتوانی مۆنیتۆری مۆبایلەکەت بگوێزیتەوە بۆ تەلەفزیۆنەکەت، ئەبێ تەلەفزیۆنەکەشت پشتگیریWi-Fi بکات، کە ئێستا زۆر لە تەلەفزیۆنەکان ئەم کرادەرەیان لەخۆ گرتووە.
ئەم ستاندارتە نوێییە زۆر کاری تریشی پێدەکرێت وەکو پیشاندان و لێدانی وێنە و ڤیدیۆ و موزیکی مۆبایلەکەت لە تەلەفزیۆنەکەتدا یان ناردنیان بۆ هەریەکەیەکی بێسیمی تر وەکو تاتەبژمێرو لاپتۆپ.
کردارێکی گرنگی تری ئەرم ستاندارتە نوێیە، ناردنی پەرگەیە بەخێرایەکی بەرز لە نێوان هەموو ئەو یەککانەی پشتگیری Wi-Fi Directدەکەن بێ ئەوەی بەسترابێتنەوە بە یەک ڕایەڵەی بێسیم.
جێگای باسە هەنوکە هەردوو کۆمپانیای ئامێری ئەلکترۆنی TI وە Qualcomm لەو کۆمپانیا گەورانەن کە سەرقاڵی دروستکردنی ئەم پشتگیرییەن.



0 Comments:

Post a Comment