به زیادکردنێکی ئاشکراو له ویلایه‌تی نیوهامیشه‌ری ئه‌مه‌ریکا، نامه‌یه‌کی ئه‌لکسانده‌ر گراهام بێڵی زانای به‌ناوبانگی جیهانی، که بۆ دایک و باوکی ناردوه و ناوه‌رۆکه‌که‌ی باسی یه‌که‌مین ئامێری ته‌له‌فۆن ده‌کات که دروستیکردوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین وێنه‌ی ده‌گمه‌ندا، به زیاتر له 92 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
ئه‌و نامه‌یه له‌ساڵی 1878دا نوسراوه‌و تیایدا گراهام بێڵ چۆنێتی به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ی بۆ دایک و باوکی رونکردوه‌ته‌وه.
گراهام بێڵ ساڵی 1847 له سکۆتله‌ندا له‌دایک بوه‌و به‌یه‌کێک له‌زانا و داهێنه‌ره گرنگه‌کانی جیهان داده‌نرێت، به‌و پێیەی توانی یه‌که‌مین ئامێری ته‌له‌فۆن له جیهاندا دروست بکات، هەروەها له‌ساڵی 1922دا کۆچی دوایکردوه.
سه‌رچاوه :سبه‌ی



0 Comments:
Post a Comment