پزیشكه‌كانی شاری شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا توانییان له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه بزمارێكی 8سانتیمی له‌سه‌ری دانتی ئۆتیلۆی 34ساڵان ده‌ربهێنن.
دانتی له‌نزیك سه‌رییه‌وه ده‌ستی نابو به‌ئامێرێكی بزمار داكوتیندا، به‌ڵام نه‌یزانیبو بزمارێك چۆته ناومێشكیێوه, رۆژێك دوای روداوه‌كه دانتی هه‌ست ده‌كات توانای پاراستنی هاوسه‌نگی له‌شی نه‌ماوه‌و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كات‌و له‌وێ حاڵه‌ته‌كه‌ی بۆده‌ركه‌وتووه.
پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند؛ خۆشبه‌ختانه بزماره‌كه چه‌ند ملیمێك له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری مێشكیێوه دوربووه.



0 Comments:
Post a Comment