وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه)، به‌هێزترین گه‌رده‌لولی خۆر له 2005وه مه‌ودای موگناتیسی زه‌وی ببڕێت و دانیشتوانی زه‌وی هه‌ستی پێبكه‌ن.
پێشده‌چێت ئه‌و روداوه ببێته هۆی دروستكردنی گرفت له په‌یوه‌ندی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له نزیك هه‌ردو جه‌مسه‌ری زه‌ویه‌وه ده‌فڕن.
هۆكاری ئه‌و گه‌رده‌لوله، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌یه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له خۆردا رویداوه.
یه‌كێك له‌لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌و گه‌رده‌لوله ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وتێت"روناكیه‌كانی باكور"، به‌پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌تی ئاساییه‌وه له ناوچه باشوریه‌كان ببینرێت.
وته‌بێژی ئاژانسی فه‌زای ئه‌مه‌ریكی (ناسا)، باسی له‌وه‌كردوه، كه شاره‌زایانی فه‌زاو زانایانی وزه خۆر توانیویانه مه‌زه‌نده‌ی ئه‌و ئاسه‌وارانه بكه‌ن كه له‌و گه‌رده‌لوله ده‌كه‌وێته‌وه‌و وتویانه: هیچ زیانێكی نیه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له بۆشایی ئاسماندان.
گه‌رده‌لولی خۆر له‌كاتی دزه‌ی له‌ناكاوی وزه‌ی موگناتیسی گه‌نجینه‌كراو له به‌رگی چوارده‌وری زه‌ویدا دروست ده‌بێت.
له هه‌ندێك حاڵه‌تدا پارچه‌كانی ئه‌و گه‌رده‌لوله، له خۆره‌وه ده‌گه‌نه به‌رگی زه‌وی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا، وه‌ك سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندی، مانگه ده‌ستكرده‌كان، تۆڕه‌كانی وزه‌ی كاره‌با دروستده‌كات.
له ساڵی 1972دا گه‌رده‌لولی هاوشێوی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ینێ روبدات، بوه‌ته هۆی تێكشكاندنی تۆڕه مه‌ودا دوره‌كانی ته‌له‌فون له ویلایه‌تی ئیلینۆی ئه‌مه‌ریكا.
له ساڵی 1989شدا تاریكی به‌سه‌ر هه‌رێمی (كۆیبه‌ك)ی كه‌نه‌دادا هێناوه.



0 Comments:
Post a Comment