به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی جام نیوز , ژنێكی به‌ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی گونجاوی نه‌دۆزییه‌وه بۆ ڕزگاربوون له‌پرخه‌پرخی شه‌وانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی, له‌كۆتاییدا بڕیاریدا، شه‌وانه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا بخه‌وێ.
ئه‌م خانه‌مه ئه‌ڵمانییه له 25 ساڵی ڕابردووه‌وه تاوه‌كو ئێستا، نه‌ك ئۆتۆمبیله‌كه‌ی وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت هه‌ڵهاتنیشی له‌ده‌ست پرخه پرخی هاوسه‌ره‌كه‌ی، وه‌كو به‌هه‌شت ناو بردووه.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت:”25 ساڵ پێش ئێستا شه‌وێكیان پرخه پرخه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌م ته‌واو بێزاری كردبووم‌و زۆری بۆ هێنام , منیش یه‌كسه‌ر به‌ره‌و ڕووی ئۆتۆمبێله‌كه‌م كه له‌ناو حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌مدا وه‌ستاندبووم ڕۆشتم‌و له‌وێ خه‌وتم , دوای كه‌مێك بیركردنه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م په‌ناگه تازه‌یه‌م نه‌ك ته‌نها ئاسه‌واری ده‌نگه‌ده‌نگی هاوسه‌ره‌كه‌م بێزارم ناكات، به‌ڵكو ده‌توانم به‌ئارامی سه‌یری ئاسمان بكه‌م‌و بخه‌وم , له‌و كاته‌وه تائێستا ئه‌مه پیشه‌ی هه‌موو شه‌وانێكی منه